شەهید تاهیر میرۆ عەبدوڵڵا لە ساڵی 1932 لە گوندی هاودیان لە شارۆچکەی دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. لە گوندەکەدا دەژیا و کشتوکاڵی دەکرد، نەخوێندەوار بوو، هاوسەرگیریشی نەکردبوو.
ساڵی 1974 بووەتە پێشمەرگە لە فەوجی هێمید ئەفەندی سەر بە هێزی بەلەکێ و بەشداری شەڕەکانی گۆرێز و گێلی عەلی بەگ و گەلێ ئۆمەر ئەکسە دەکات و لە ساڵی 1974 لە شەڕی گەلی ئۆمەر ئەکسە بە فیشەکێکی ڕژێمی بەعس شەهید بووە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
