شەهید شێخ ساڵح فەقێ شیدر باس لە ساڵی 1936 لە گوندی دێلزیان نزیک شارۆچکەی چومان لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. خەریکی کاری گوندنشین و کشتوکاڵی بووە.
لە ساڵی 1962 بەشداری شۆڕشی ئەیلول دەکات و بووەتە پێشمەرگە لە هێزی بەلەک کە ئەوکات مامۆستا حەمید ئەفەندی سەرکردایەتی دەکات. بەشداری شەڕەکانی ئەو ناوچەیە بووە. ساڵی 1962 لە شارۆچکەی سیدەکان لەلایەن زیندانیانی بەکرێگیراو لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە شەهید دەکرێت و تەرمەکەی لەوێ بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
