شەهید سەبری حەسەن سەبری لە ساڵی 1967 لە گوندی ماویلیان سەر بە قەزای ڕەواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. تا پۆلی شەشەم خوێندوویەتی. ژیانی هاوسەرگیری ژیاوە و دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان لە ساڵی 1991، پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە. پاشان لە ساڵی 1995 بووەتە پێشمەرگە لە لیوای یەکەمی سوپای شەشەم لە سۆران. لە زۆرێک لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە ناوچەی سۆران بەشداری کردووە. لە ساڵی 1996 لە گوندی ماویلیان بریندار بووە، لە 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1997 لە چیای دیرێبی بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
