شەهید شاکر عەلی مستەفا ناسراو بە شاکر چاوشین، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووە و لە ساڵی ١٩٦٦ لە کەمپی ئۆمەر ئەکسە شەهید بووە.
شەهید شاکر عەلی مستەفا لە ساڵی ١٩٤٥ لە شارۆچکەی سیدەکان لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە لادێ گەورە بووە و سەرقاڵی کشتوکاڵ بووە، تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی.
ساڵی 1961 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە کەتیبەی حاجی بێرۆکسی کە ئەوکات لەژێر فەرماندەیی بەلەکدا بووە. بەشداری لە شەڕەکانی ناوخۆ و زۆزیک و گۆرێزدا کردووە. ساڵی 1966 بە هۆی تۆپبارانەکانی ڕژێمی عێراق لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی لە گێرو ئۆمەر ئەکسە شەهید دەبن.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
