شەهید ڕەسوڵ محەمەد عەلی لە ساڵی 1955 لە گوندی بەلەکیان سەر بە شارۆچکەی دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە گوندێکدا گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە، نەخوێندەوار بووە و ژیانی هاوسەرگیرییەکەی بەدی نەهاتووە.
ساڵی 1972 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە کەتیبەی عارف یاسین کە بەلەک سەرۆکایەتی دەکرد. بەشداری شەڕەکانی گۆرێز و دۆڵی عەلی بەگ کردووە. ساڵی 1974 لە شەڕی شاخی گۆرێز بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی بەعس شەهید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
