شەهید ڕەسوڵ عەبدولمستەفا لە ساڵی 1940 لە گوندی سێرانی سەر بە قەزای ڕەواندز لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە لادێ گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە و خوێندەواری نەبووە و ژنی نەبووە.
لە ساڵی ١٩٥٨ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە فەوجی ٣ی هێزی بەلەک، لەوێ شەهید مەلا ئەمین بارزانی بووە فەرماندەی فەوجی. بەشداری شەڕە سنوورییەکانی ڕەواندز، سێرتیز و کۆڕەک کردووە. لە ٣ی ئایاری ١٩٦٥ لە شەڕێکی سەختدا لە دۆڵا ئاکۆیان لە کاتی ڕزگارکردنی ڕێبایە (گرد مێشک) لە لایەن سوپای ڕژێمی عێراقەوە شەهید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
