شەهید محەممەد عومەر عومەر لە ساڵی 1948 لە گوندی بەرزەوێ سەر بە قەزای ڕواندزێ سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. کۆڵبەر بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە. نە خوێندەوار بووە و نە خێزاندار بووە.
لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە. شۆڕشی ئەیلول لەگەڵ هێسن خال حەمزە مێرگەسۆری لە هێزی باڵەکێ بووە بە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی ناوچەی باڵەکایەتی کردووە و لە هەمان ساڵدا لەسەر چیای زۆزکێ بەهۆی تۆپبارانی سوپای عێراقەوە شەهید بووە.
سەرچاوە:
ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
