شەهید محەممەد هێما خەلیب سەعید محمد لە ساڵی 1969 لە گوندی شێشکێ سەر بە قەزای خورمال سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە و بووەتە پیاوێکی خێزانی، دوو کوڕ و دوو کچی هەیە.
ساڵی 1985 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە کۆمیتەی قەزای هەڵەبجەی قەزای چواری پارتی دیموکراتی کوردستان.
ساڵی 1988 بەشداری شەڕی شواکورکێ لە ناحیەی سیدەکان کردووە. لە یەکێک لە هێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر هێزی پێشمەرگە شەهید بووە و لەوێ لەسەر چیای شواکورکێ بە خاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
