شەهید محەممەد هێمە کەریم هێمێ سدیق یوسف بە هێمێی سۆفی کەریم ناسراوە و لە ساڵی ١٩٥٥ لە گوندی کانی سێفی لە لێواری چیای سورێن لە قەزای خورمال لەدایک بووە. لە لادێ گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە. تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی و دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول، کۆچی کردووە بۆ ئێران و لە شاری مەریوان نیشتەجێ دەبێت. بوو بە جوتیار و ناوی بنەماڵەکەی عینا هێمە سەعید و خاوەنی چوار کوڕ و سێ کچە بە ناوەکانی کازم و مەسعود و یادگار و ئەسعەد و ڕەحمە و ڕێزان و فاتیمە.
ساڵی 1986 بوو بە پێشمەرگە لە هێزی سورێن لە سەردەمی کۆمیتەی ناحیەی دەربەندیکسانی فیرقەی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ساڵی 1987 فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی بەعس سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان لەسەر چیای سورێن بۆردومان کرد و لەئەنجامی بۆردومانەکەشدا حەمێ سۆفی کریم لە پێگەی بەرگریدا چەند پارچە چەقۆیەک بەر کەوت و بە سەختی بریندار بوو.
بەشداری لە ڕاپەڕینی جەماوەری گەلی کوردستان کردووە و لە سەرەتای ڕاپەڕین لە ناوچەی شارەزوور، لە ٧ی ئازاری ١٩٩١، لە کاتی کۆنترۆڵکردنەوەی بنکەیەکی سەربازی قەینەجە لە نزیک سەیدسادق شەهید بووە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
