شەهید مەکسدید هێمد عەلی فەقێ لە ساڵی 1955 لە گوندی گرتیگ لە نزیک شارۆچکەی چومان لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. لە گوندێک گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە.
لە ساڵی 1971 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە فەوجی 4ی هێزی بەلەک کە لەو کاتەدا لەلایەن عزەت سلێمان بەگە دێرگەلێی فەرماندەیی بووە. لە شەڕەکانی چیای کۆڕەک و چیای هیندورێن بەشداری کردووە. ساڵی 1974 لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتیدا لە چیای هیندورێن بە تەقینەوەی مین شەهید دەبێت.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
