شەهید مەکسدید هێمد عەلی فەقێ لە ساڵی 1955 لە گوندی گرتیگ لە نزیک شارۆچکەی چومان لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. لە گوندێک گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە.
لە ساڵی 1971 بەشداری شۆڕشی ئەیلول دەکات و پەیوەندی بە فەوجی 4ی هێزی بەلەکەوە کردووە، کە ئەوکاتە لەلایەن عێزەت سلێمان بەگە دێرگەلێیەوە فەرماندەیی بووە، بووە بە پێشمەرگە و بەشداری شەڕەکانی چیای کۆرەک و چیای هیندورێن دەکات. ساڵی 1974 لە کاتی ئەرکدا لە چیای هیندورێن بە تەقینەوەی مین شەهید دەبێت.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
