شەهید مامەند سوڵتان مەحمود لە ساڵی 1941 لە گوندی بەلەکیان سەر بە شارۆچکەی دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە گوندێکدا گەورە بووە و سەرقاڵی بەخێوکردنی ئاژەڵ بووە. نەخوێندەوار بووە و ژیانی هاوسەری دەژیا.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و لەگەڵ فەرماندە عارف یاسین دەبێتە پێشمەرگە. هەروەها بەشداری شەڕەکانی زۆزیک و گۆرێز و هیندورانی کردووە. لە ساڵی ١٩٦٦ لە شەڕی چیای هیندۆران لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە کوژرا.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
