شەهید حیسێن ئیبراهیم ئیبابەکر لە ساڵی 1942 لە گوندی ڕوستێ سەر بە ناوچەی باڵەکایەتی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. لە لادێ گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە.
لە ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە فەوجی ٣ی هێزی بەلەک، بەشداری شەڕەکانی گۆرێز و هیندیرێن و چیای کۆرەک دەکات. لە ساڵی ١٩٦٨ لە شەڕی چیای زۆزیک لەلایەن سوپای ڕژێمی بەعسەوە شەهید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
