شەهید هێمد ئیسماعیل میراد لە ساڵی 1949 لە گوندی سێردرێی سەر بە دۆڵا زانەقە لە ناحیەی ڕێوەندیز سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە لادێ گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە، خوێندەواری نەبووە و ژیانی هاوسەرگیرییەکەی بەدی نەهاتووە.
لە ساڵی ١٩٦٦ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە فەوجی ٤ی هێزی بەلەک. بەشداری شەڕەکانی هیندوران و کۆڕەک و ناوچەی ڕەواندزی کردووە. لە ساڵی 1975 گوندی سێردرێ لە دۆڵا خانێقە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی عێراقەوە بۆردومان کرا.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
