AI Kurdish (Sorani) Show Original

عەبدوڵڵا احمد ئیسماعیل ئیلیاس

عەبدوڵڵا ئەحمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بوو، کە لە ساڵی ١٩٦٥ لە نزیک قەزای پیرد شەهید بوو.


شەهید عەبدوڵڵا ئەحمەد لە ساڵی 1934 لە گوندی سازێ سەر بە قەزای ئاڵتون کۆپری پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. جووتیار بووە و خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بووە. عەبدوڵڵا ئەحمەد هاوسەرگیری لەگەڵ سەعدیە نوری کردووە و خاوەنی کوڕ و کچێک بووە.

ساڵی 1963 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە فەوجی 1ی سیوان، بە فەرماندەیی هێما سور حسێن، لە هێزەکانی ڕزگاریخوازی پارتی دیموکراتی کوردستان.

لە ساڵی 1965 عەبدوڵڵا ئەحمەد و هاوڕێکەی حەمێ ساڵح لە نزیک ناحیەی پیرد کەوتنە بۆسەی سوپای عێراق. دوای ئەو شەڕە عەبدوڵڵا ئەحمەد شەهید بوو و حەمێ ساڵحیش بە برینداری ڕزگاری بوو.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

 


بابەتەکانی پەیوەندیدار

خالید حەمزە عەلی

خالید حەمزە عەلی لە ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە. لە ساڵی ١٩٨٩ لە چیای کۆنەکۆتیر بەهۆی مین شەهید بوو.

زانیاری زیاتر

خالید عەزام تۆفیق عەبدولقادر

خالید عەزام تۆفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، لە ژیانی پێشمەرگەدا جارێک بریندار بوو. ساڵی 1982 لە ناوچەی تاوگۆزی دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس گیرا و بریندار بوو. ئەو شەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

زانیاری زیاتر