شەهید جەبار ئیحمەد عەلی لە ساڵی 1957 لە گوندی سیتکانی نزیک شارۆچکەی دیانا لە پارێزگای هەولێر لەدایکبووە. لە لادێ گەورە بووە، خوێندەوار نەبووە و هەرگیز هاوسەرگیری نەکردووە.
لە ساڵی 1974 لە تەمەنی 17 ساڵیدا پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە هێزی بەلەک و فەوجی یەکەم کە ئەوکات حاجی بەرۆکی سەرکردایەتی دەکات. گەنجێکی چاونەترس و چالاک بوو و لە شەڕی چیای زۆزیک لە ساڵی ١٩٧٤ بە هۆی تۆپبارانەکانی سوپای ڕژێمی عێراق شەهید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
