شەهید قادر مێلا هێسن لە ساڵی 1959 لە گوندی وێرتێ سەر بە قەزای ڕووەندیز لە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. جووتیار و خوێندەوار و خێزاندار بوو.
ساڵی 1979 پەیوەندی بە کۆمیتەی ناحیەی بەلەکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە، بەشداری شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی دەکات. لە ساڵی ١٩٨٢ لە گوندی وێرتێ لەلایەن یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستانەوە شەهید کرا.
سەرچاوە:
ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
