شەهید میحیدین مستەفا ساڵح لە ساڵی 1923 لە گوندی کەولەباس کە دەکەوێتە شارۆچکەی سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. بوو بە کەسایەتییەکی دیاری گوندەکە و پیاوێکی بنەماڵە.
لە ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە. لە ساڵی 1971 بە فەرمانی مستەفا بارزانی بووەتە فەرماندەی فەوجی لە بنکەی بارزانی و بەسەرپەرشتی ئیدریس بارزانی و بەشداری زۆر شەڕی ناوچەکانی سیدەکان و سۆران کردووە. دواتر بوو بە فەرماندەی کەتیبەی هێزی بارزان. ساڵی 1982 لەکاتی گەڕانەوەی لە سەردانێک بۆ گوندەکەی کە ئەوکات ناوچەیەکی ئازادکراوی شۆڕش بوو، ژمارەیەک زیندانی بەکرێگیراوی ڕژێمی بەعس هێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و ئاگریان تێبەردا و لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تونددا شەهید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
