شەهید مەحمود احمد ڕۆستەم، لە ساڵی 1965 لە گوندی کانێسکانی لە بناری چیای سورێن لە ناحیەی خورمال سەر بە پارێزگای هەڵەبجە لەدایک بووە. سەرەتا گوندنشین بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە. پاشان دوای شکستی شۆڕشی ئەیلول، گوندەکەیان لەلایەن ڕژێمی ئەوکاتەی عێراقەوە وێران کرا و بە زۆرەملێ لە شارۆچکەی باریکێ لە نزیک قەزای سەیدسادق نیشتەجێ کران. مەحمود ئیحمەد ڕۆستەم دەبێتە جووتیار و ناوی بنەماڵەکەی هێپسە ئەبدوڵا بووە و کچێکیشی بووە بە ناوی باکسان.
ساڵی 1981 بووە بە کادری کۆمیتەی قەزای پێنجوێنی فیرقەی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ساڵی 1984 بۆ ماوەی ساڵێک بووەتە پێشمەرگە لە بەشی سەربازی کۆمیتەی قەزای دەربەندیخانی فیرقەی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان. پاشان لە ساڵی 1985 بە فەرمانی بەرپرسی فیرقەی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان گواسترایەوە بۆ لیژنەی قەزای پێنجوێن و پلەی بەرپرسی فیرقەی پێنجی قەزاکەی وەرگرت و لە هەمان کاتیشدا بوو بە بەرپرسیار لە چالاکییە حزبییەکانی ئەو شارە.
ناوبراو لە کۆمەڵێک چالاکیی حزبایەتیدا بەشداری کردووە، دیارترینیان هێرشکردنە سەر بنکەی پۆلیسی سەیدسادق و هێرشکردنە سەر مۆزەخانەی قارەگۆڵ بووە.
لە ساڵی ١٩٨٨ مەحمود احمد ڕۆستەم و چەند هەڤاڵێکیان بۆسەیەکیان بۆ کاروانێکی سەربازی ڕژێمی بەعس لەسەر ڕێگای نێوان هەڵەبجە - سلێمانی، نزیک گوندی قارەگۆلی لە دەشتی شارەزور دانا و توانیان چەند ئۆتۆمبێلێک بسوتێنن و کاروانە سەربازییەکە لەناوببەن، ئەمەش بووە هۆی ئەم چالاکییە. مەحمود احمد ڕۆستەم هەڵگری چەکی ئاڕ پی جی بووە و ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە ئاگردان لە ئۆتۆمبێلەکان. دوای ئەم ڕووداوە گەورەیە، ئاسایشی گشتی بەغدا تیمێکی لە ئاسایشی سلێمانی و هێزی تایبەتی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، مەحمود احمد ڕۆستەم و چەند هاوڕێیەکیان بە ناوەکانی فەهمی حەمە ڕەحیم، جەبار ئەحمەد ساڵح، میحمەد حەمە کەریم، خالید عەلی، وەلی مەحمود عوسمان لە سەیدسادق و گوندەکانی دەوروبەری دەستگیرکران. دوای ساڵێک لە زیندانیکردنیان لە بنکەی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی دادگاییکردنیان گواسترانەوە بۆ بنکەی پۆلیسی گشتی کەرکوک و دواتر ڕەوانەی زیندانی ئەبوغرێب کران بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دادگا.
لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٨٩ لە زیندانی ئەبوغرێب مەحمود احمد ڕۆستەم و هاوڕێیەکیان بە ناوی میحمەد هێمە کەریم لە سێدارە دران و شەهید کران.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
