هێسن ویسمان هێسن لە ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە و لە هەمان ساڵدا بووە بە پێشمەرگە. لە ساڵی 1974 لە گوندی دێرگەلێ بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی عێراق شەهید بوو.
شەهید هێسن ویسمان هێسن لە ساڵی 1943 لە گوندی ماویلیان سەر بە ناحیەی ڕێوەندیز سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە لادێ گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە، خوێندەواری نەبووە و ژیانی هاوسەرگیریی بەسەر بردووە.
ساڵی 1969 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و لە هەمان ساڵدا بووە بە پێشمەرگە. لە سەردەمی بیجان سیندۆ کە ئەوکات فەرماندەی هێزی بەلەک بووە لە پێشمەرگەدا خزمەت دەکات. بەشداری شەڕەکانی ناوچەی بەلەک دەکرد. لە ساڵی 1974 لە گوندی دێرگەلێ بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی عێراق شەهید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
