شەهید فەتاح حاجی مستەفا لە ساڵی 1955 لە گوندی گیوانی نزیک شارۆچکەی دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە گوندێک گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە.
ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە فەوجی 3ی هێزی بەلەک و بەشداری شەڕەکانی گۆرێز و دۆڵی عەلی بەگ دەکات. هەر لەو ساڵەدا لە شەڕی دۆڵی عەلی بەگ لە لایەن سوپای ڕژێمی عێراقەوە شەهید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
