ئیحمد مستەفا میلۆک شیدر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول، لە ساڵی 1974 لە ناوپیردان شەهید بوو، شەهید ئیحمەد مستەفا میلۆک شیدر لە ساڵی 1935 لە گوندی جینراوێ، سەر بە شارۆچکەی ڕواندزی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە. لە گوندەکەدا دەژیا و کشتوکاڵی دەکرد و هاوسەرگیری کردبوو.
شەهید لە ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و لەگەڵ دوکتور مەحموود عوسمان بووەتە پێشمەرگە و لە زۆربەی شەڕەکانی سۆران و باڵەکایەتیدا بەشداری کردووە. لە ساڵی 1974 بەهۆی تۆپبارانی ڕژێمی بەعس لە ناوپیردان شەهید بوو.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی کۆمیتەی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
