شەهید عەبدوڵڵا نەبی عەبدوڵڵا لە ساڵی 1954 لە گوندی سیتکان لە نزیک شارۆچکەی دیانا سەر بە پارێزگای هەولێر لەدایک بووە. لە گوندێک گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە.
ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووە و بووەتە پێشمەرگە لە فەوجی 6ی هێزی بەلەک و بەشداری شەڕەکانی گۆرێز و گێرو عومەر ئەکسە دەکات. ساڵی 1974 لە نزیک گوندەکەی خۆی بە بۆردومانی ڕژێمی بەعس بریندار دەبێت و دوای گواستنەوەی بۆ شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
