ئەم زنجیرە دۆکیۆمێنتارییە بە کورتی باس لە ڕووداوەکانی دوای گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە سلێمانییەوە بۆ دەڤەری بارزان لە ساڵی ١٩٤٣ و هەوڵەکانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت و دەستپێکردنی شۆڕشی دووەمی بارزان دەکات. گرنگترین بابەتەکانی ئەم بەشەی زنجیرە دۆکیۆمێنتاری شۆڕشی بارزان بریتین لە:
ئامادەکاری و گەڕانەوەی مستەفا بارزانی لە سلێمانییەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پاشان بۆ دەڤەری بارزان.
هەوڵەکانی مستەفا بارزانی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەت.
سەردانەکەی مستەفا بارزانی بۆ ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە سیاسیەکانی پارچەکانی تری کوردستان.
ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ هێرشکردنە سەر بارزان.
دەستپێکردنی شەڕ و دەستبەسەرداگرتنی بنکەکانی پۆلیسی حکومەت
گەمارۆدانی سەربازگەی مێرگەسۆر.
شەڕی بەناوبانگی مێسن.