ئەم بەشەی زنجیرە دۆکیۆمێنتاریی شۆڕشی بارزان بە کورتی باس لە پەیوەندییە سیاسییەکانی شۆڕش دەکات، تیشک دەخاتە سەر گرنگترین بابەتەکان:
دانوستانەکانی حکومەت لە ساڵی ١٩٤٤ لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕش، ڕێککەوتنی هەردوولا و دامەزراندنی کۆمیتەی پەیوەندییەکان، کاریگەری و چالاکییەکانی حیزبی هیوا، پەیوەندییەکانی شۆڕش لەگەڵ (ج.ک) و نوێنەرانی ڕۆژهەڵات، دامەزراندنی کۆمیتەی ئازادی و گەڕان بەدوای ڕێبەری شۆڕشگێڕ مستەفا بارزانی لە ناوچە کوردنشینەکاندا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی عەشایەری بۆ ئەو شۆڕش.