هۆكاره‌كان
له ١٠ی حوزه‌یرانی ١٩٦٣ هێرشی بۆسه‌ر كوردستان ده‌ستپێكرده‌وه و ڕژێم هه‌رچی هێزی چه‌كدار هه‌بوو ناردیه مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕ، له‌شكری كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن چه‌ندین به‌ره‌ی جه‌نگی كرده‌وه و به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كان درایه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن سه‌رۆك مستەفا بارزانییه‌وه چه‌ند بروسكه‌یه‌ك بۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی نێردران و داوا له ئیبراهیم ئەحمەدی سكرتێری حزب و مه‌كته‌بی سیاسی كرا چه‌ند هێرشێك له ناوچه‌كانی خۆیان بۆسه‌ر سوپا ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام مه‌كته‌بی سیاسی و به‌تایبه‌تی ئیبراهیم ئەحمەد، وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان نه‌دایه‌وه، ڕێگریشیان له‌و فه‌رمانده‌یانه كرد كه بێ پرسی ئه‌وان هێرشیان ده‌كرده سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه وایانكرد ساردییه‌ك له نێوان سه‌رۆك مستەفا بارزانی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دروست ببێت.
له ١٨ی تشرینی دووه‌می ١٩٦٣ حكومه‌ته‌كه‌ی به‌عس له‌لایه‌ن سوپاوه كوده‌تای به‌سه‌ردا كرا و ڕووخا. دوای كوده‌تا، عه‌بدولسه‌لام عارف ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و ڕاسته‌وخۆ داوای دانوستانی له سه‌ركردایه‌تی شۆڕش كرد، له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٦٣ دوای ڕاوێژی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی دانوستانه‌كان ده‌ستیانپێكرد و عه‌قید عه‌بدولڕه‌زاق مه‌حمود پارێزگاری سلێمانی وه‌ك نوێنه‌ری حكومه‌ت هاته شاری ڕانیه و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مستەفا بارزانی، جه‌لال تاڵه‌بانی و نوری شاوێس ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كۆبووه‌وه و گفتوگۆكان ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردوو لای لێكهوتهوه و به‌یاننامه‌ی ڕێككه‌وتن له ١٠ی شوباتی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه تێیدا هاتبوو "ده‌وڵه‌ت دان به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورددا ده‌نێت".
له ١٧ی شوباتی ١٩٦٤ ئیبراهیم ئەحمەد، سەید عەزیز شەمزینی و عومه‌ر مسته‌فا ده‌بابه هاتنه سه‌نگه‌سه‌ر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه ڕازیبوونی هه‌موو لایه‌ك بوو له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ١٠ی شوبات. دوای حه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه له سه‌نگه‌سه‌ر، ئیبراهیم ئەحمەد و هه‌ڤاڵانی گه‌ڕانه‌وه ماوەت، له‌وێ جارێكی‌تر ده‌ستیان به دژایه‌تییه‌كانیان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌رمانده و پێشمه‌رگه ماوەت جێبهێڵن و بچنه لای سه‌رۆك بارزانی له سه‌نگه‌سه‌ر و پلانه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ سه‌رۆك بارزانی ئاشكرا بكه‌ن، دوای هاتنی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه، سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كردن و دوای ڕاوێژكردن، بڕیاریدا ته‌واوی ئه‌و فه‌رماندانه لابدات كه دوای مه‌كته‌بی سیاسی كه‌وتوون و له جیاتی ئه‌وان چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی تر دابنێت كه جێگای متمانه‌بن، فه‌رمانده لابراوه‌كان بریتیبوون له جەلال تاڵەبانی، عومه‌ر مسته‌فا ده‌بابه، عەلی عەسکەری و كه‌مال موفتی، له به‌رامبه‌ردا ئیبراهیم ئەحمەد و مه‌كته‌بی سیاسی له ٩ی نیسانی ١٩٦٤ کۆنفرانسی ماوەتیان ئه‌نجامدا.
به‌ستنی كۆنفرانس
له ٤ی نیسانی ١٩٦٤ تاكو ٩ی نیسانی ١٩٦٤، كۆنفرانس له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی شاره‌دێی ماوەت دەستی بەکار كرد، سه‌ره‌تا بڕیار بووه له ١ی نیسانی ١٩٦٤، له گوندی مالومه کۆنفرانس بکرێت، به‌ڵام دواتر گواسترایه‌وه ماوەت، چونكه مه‌كته‌بی سیاسی له بروسكه‌كه‌یدا به نوێنه‌ره بانگهێشتكراوه‌كان ده‌ڵێت له ١ی نیسانی ١٩٦٤دا کۆنفرانسێك ده‌به‌سترێت، به‌ڵام دوای سێ ڕۆژ له واده‌ی خۆی ڕێكخرا. ڕاپۆرتی مه‌كته‌بی سیاسی له لایه‌ن ئیبراهیم ئەحمەدهوه خوێندرایه‌وه، له كۆی ته‌واوی ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی، كۆبوونه‌وه به ئاماده‌بوونی ده ئه‌ندام و به‌رپرسانی هه‌ر پێنج لقەکانی یه‌كی موسڵ، لقی دووی هه‌ولێر، لقی سێی کەرکووک، لقی چواری سلێمانی و لقی پێنجی به‌غدا به‌سترا. به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆبوونه‌وه‌كه بریتیبوون له نوری شاوێس، عەلی عەبدوڵا، سەید عەزیز شەمزینی و ئیبراهیم ئەحمەد، هه‌ریه‌ك له جەلال تاڵەبانی، عومه‌ر مسته‌فا، ساڵح یوسفی، عەبدولحسێن فەیلی، هاشم ئاکرەیی و ناهیدە شێخ سەلام ئەحمەد به‌هۆكاری جیاوازه‌وه به‌شدارییان له كۆنفرانسه‌كه‌دا نه‌كرد. عه‌قید عیسا پێژمان نوێنه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ساواكی ئێران له‌كاتی كۆنفرانسه‌كه له ماوەت بوو.
مەبەستی سەرەکی ئیبراهیم ئەحمەد فه‌تاح له كۆبوونه‌وه‌ی ماوەت، دژایه‌تیكردنی مستەفا بارزانی و لادانی بوو له سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، هه‌ر له كۆنفرانسه‌كه‌دا وه‌فدێك پێكهێنرا، بۆئه‌وه‌ی بكه‌وێته نێوان مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌فده‌كه چووه لای سه‌رۆك بارزانی و بڕیاردرا، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فده‌كه، كۆنفرانس كۆتایی پێ نه‌هێنرێت. وه‌فده‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی هاوبه‌ش و گه‌ڕایه‌وه ماوەت، كاتێك وه‌فده‌كه گه‌ڕایه‌وه كۆنفرانس كۆتایی پێهاتبوو و به‌یاننامه‌یه‌كیان له دژی سه‌رۆك بارزانی له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ركردبوو، به ناونیشانی (ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی بارزانی و موشیر ئاشتییه یان خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه؟) هه‌ر به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی كار و مه‌رامه‌ی كه دانرابوو له دوا ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری سڕكردنی سه‌رۆك مستەفا بارزانی درا.
سه‌رچاوه‌كان:
- مسعود بارزانی، بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، ١٩٥٨-١٩٦١، به‌رگی دووه‌م، (٢٠١٢).
- مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
- صلاح الخرسان، التیارات السیاسیة في كردستان العراق، قراءة في ملفات الحركات و الأحزاب الكردیة في العراق ١٩٤٦-٢٠٠١، (بیروت – مطبعة البلاغ – ٢٠٠١م).
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- نزار خه‌یلانی، ئه‌سعه‌د خه‌یلانی ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریه‌كانی ههڵدهداتەوه، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان ـ چاپخانه‌ی هێڤی ـ ٢٠١٤ز).
- عبدالستار تاهر شه‌ریف، ململانی له‌گه‌ڵ ژیاندا یادداشت ١٩٧١ ـ ١٩٣٥، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركووك ـ چاپخانه‌ی ئارابخا ـ ٢٠٠٥ز).
- حوسێن محه‌مه‌د عه‌زیز، پێنج كاتژمێر له‌گه‌ڵ (برایم ئه‌حمه‌د)دا، (سوله‌یمانی ـ چاپخانه‌ی سیما ـ چاپی سێیه‌م ـ ٢٠٠٢ز).
- شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كوردستان اهم الحوادث السیاسیة و العسكریة في كوردستان و العراق من ١٩٥٨ الی ١٩٨٠، الطبعة الثانیة، (اربیل ـ مطبعة منارة ـ ٢٠٠٧م).