ژیاننامه
عه‌لی عه‌بدوڵا ڕەزا، ناسراو به عەلی عەسکەری و شاڵاو، ساڵی ١٩٣٧ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له شێخه‌كانی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی حه‌قه‌یه سه‌ر به ڕێبازی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی شاره‌زووری و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌چێته‌وه سه‌ر شێخ عیسای به‌رزنجی و برازای شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه (١٨٩٣ـ١٩٤٣) و مامه ڕەزا شه‌ده‌ڵه (١٩٠٥ـ١٩٦١)یه له هه‌وادارانی شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان.
ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌یییه، ساڵی ١٩٥٩ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌بیحه شێخ جه‌لال سه‌رگه‌ڵووی كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ڕووی له شانشینی ئێران كردووه، له ٣١ی ئابی ١٩٧٥ به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له عێراق به به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی قه‌زای ڕه‌فاعی له باشووری عێراق دامه‌زراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی و عه‌ره‌بی بووه.
خه‌باتنامه
عەلی عەسکەری ساڵی ١٩٥٨ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٨ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركووكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی لێژنه‌ی چاودێری و پشكنینی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق کۆنگرەی چوارەم هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی شه‌مه‌ی ٨ی كانونی دووه‌می ١٩٦٠ یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری قۆناغی ئاشكرای پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی پێنجه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٦٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخستنی شۆڕشگێڕی و به‌رپرسی كه‌ركووك بووه.
ساڵی ١٩٦١ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك پارتی دیموکراتی کوردستان و هەمان ساڵ دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە، له قۆناغی ده‌ستپێكی شۆڕشی ئەیلوول له بادینان به ناوی نهێنی شاڵاو و دووه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزه ڕاپه‌ڕیوه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولی له ده‌ڤه‌ری بادینانی له ئه‌ستۆ گرتووه، دواتر له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پارێزگای كه‌ركووك گواستراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی عه‌وداڵانی كردووه و ده‌نگی به به‌رگری و شۆڕشی داوه، ساڵی ١٩٦٢ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلوول كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی خەبات، ساڵی ١٩٦٤ لە بەشدارانی کۆنفرانسی ماوەت بووە و بەم هۆیەوە لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان دوور خرایەوە، دوای له ٦ی ته‌موزی ١٩٦٥ له‌دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی لێبوردنی گشتی لەلایەن مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بۆ هه‌وادارانی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌مه‌دان له شانشینی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه گوندی حاجی ئۆمه‌ران سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و چاوی به سه‌رۆك مستەفا بارزانی كه‌وتووه، ساڵی ١٩٦٥ به‌شداری شه‌ڕی چیای كۆڕه‌ك سنووری قه‌زای ڕواندزی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دژ به هێزی سوپای عێراقی كردووه.
له ٢٨ی ئابی ١٩٦٦ له تیمار (گه‌رمیان) به‌شداری یه‌كه‌مین گردبوونه‌وه‌ی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانیی كردووه، له ٢٨ی كانونی دووه‌می ١٩٦٦ له‌گه‌ڵ جەلال تاڵەبانی (١٩٣٣ـ٢٠١٧) و عومه‌ر مسته‌فا محه‌مه‌دئه‌مین (١٩٢٣ـ١٩٩٢) ناسراو به عومەر دەبابە و حیلمی عەلی شەریف (١٩٣٠ـ١٩٩٨)دا دۆڵه‌ڕه‌قه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به‌جێ هێشتووه و ڕووی كردووه‌ته سنووری ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی حكومه‌تی عێراقی و پشتی له شۆڕشی ئەیلوول كردووه، له ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٠ به یاوه‌ری ئیبراهیم ئەحمەد فه‌تاح ( ١٩١٤ـ٢٠٠٠) و عومه‌ر مسته‌فا محه‌مه‌دئه‌مین (١٩٢٣ـ١٩٩٢) ناسراو به عومەر دەبابە له باره‌گای بارزانی له گوندی دیلمان چاوی به سه‌رۆك مستەفا بارزانی كه‌وتووه و پێكه‌وه به‌ر لێبوردن كه‌وتوون و تا نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له شاره‌دێ گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌ك سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه.
له ١٠ی شوباتی ١٩٧١ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٣ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی دەشتی هەولێر، ساڵانی (١٩٧٤ـ١٩٧٥) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌ربازی شۆڕشی ئەیلوول بووه، له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ١٩٧٥ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ورمێی به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی خه‌بات و به‌رخودان كردووه، له ٢٤ی نیسانی ١٩٧٥ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك مستەفا بارزانی گه‌ڕایه‌وه باشووری كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی بارودۆخ بۆ شۆڕش و هاوكاری ماددی كرا و شیفره‌ی په‌یوه‌ندی پێدرا، له ٢٨ی نیسانی ١٩٧٥ گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی و له ٣٠ی نیسانی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی دوورخرایه‌وه شاری به‌غدا.
له ٢٣ی ئابی ١٩٧٦ له ئه‌شكه‌وتی ههنجیرلو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستی كردووه به دانوستاندن و ڕاگۆڕێنه‌وه، له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٦ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سووره گله‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستان كردووه، له ٣١ی ئابی ١٩٧٧ به‌شداری یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دۆڵه كۆستێ له سێگۆشه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی (عێراق ـ توركیا ـ ئێران) سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێری كردووه به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و به فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ له ده‌ڤه‌ری پشده‌ری سنووری پارێزگای سلێمانی چالاكی چه‌كدارانه‌ی هه‌بووه دژ به سوپای عێراق، له هاوینی ساڵی ١٩٧٦ له گوندی خوڕخوڕه سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا له‌گه‌ڵ دكتۆر کەمال کەرکوکیدا دیداری هه‌بووه، له پایزی ١٩٧٦ به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كان له مزگه‌وتی گوندی گه‌ڵاڵه له سنووری پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ کەمال کەرکووکیدا كۆبووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٧ بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ساڵی ١٩٧٧ به فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئه‌رشیفی پارتی دیموكراتی كوردستان.
- فاتح ره‌سول، له كاروانێكی دوورودرێژدا، (ستۆكهۆڵم ـ 1997ز)، ل ل 160 ـ 161.
- علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ 2012م)، ص 204، 359، 388 ـ 390، 394 ـ 395.
- ده‌قی وتار مام جه‌لال له مه‌راسیمی یادی 10 ساڵی شه‌هید سه‌ركرده عومه‌ر ده‌بابه‌دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره 2671، ساڵی یانزه‌هه‌م، سلێمانی، چوارشه‌مه، 30 كانونی دووه‌می 2002ز، ل 3.
- محمد اسماعیل محمد، تعقیب علی مقال السید فرهاد عوني المنشور في مجلة گولان العربي، مجلة گولان العربي، العدد 29، أربیل، مطبعة الثقافة، 29 تشرین الأول 1998م، ص 112.
- ئارام كه‌ریم، من مامجه‌لال ده‌ناسم، به‌شی یه‌كه‌م، (بێ شوێن ـ 2000ز)، ل ل 13، 20 ـ 21.
- عه‌قیله ڕواندزی، یاد و ئافه‌رین، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری شاووشكا بۆ چالاكی ڕۆشنبیری ـ چاپخانه‌ی په‌روه‌رده ـ 2005ز)، ل 134.
- شوان حسێن شینك باڵه‌كی، جه‌وهه‌ر نامق سالم 1946 ـ 2011 ژیان و به‌رهه‌م و ڕۆڵی سیاسی، زانكۆی سۆران فاكه‌ڵتی ئاداب، 2016ز، (ماسته‌رنامه‌ی بڵاونه‌كراوه)، ل ل 80 ـ 81.
- كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمهی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه انتشارات نگاه ـ 1377ھ . ش)، ص ص 280، 312، 322.
- شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی 1963 ـ 1970 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ 2016ز)، ل ل 45، 170.
- د‌یڤید مكدول، تاریخ الأكراد الحدیث، (بیروت ـ دار الفارابي ـ 2004م)، ص ص 518 ـ 519.
- عهبدوڕەحمان شه‌ڕەفكه‌ندی، چێشتی مجێو‌ر، (پاریس ـ 1997ز)، ل ل 452 ـ 453.
- شوكت خزندار، سفر ومحطات الحزب الشیوعي العراقي ... رؤیة من الداخل، (بیروت ـ دار الكنوز الأدبیة ـ 2005م)، ص 137.
- عبدالفتاح علي البوتاني، دراسات ومباحث في تاریخ الكورد والعراق المعاصر، (أربیل ـ دار سپرێز للطباعة والنشر ـ مطبعة حجي هاشم ـ 2007م)، ص ص 382، 387.
- محمد حسن سه‌رگه‌ینێڵی، هۆزی ئاكۆ له نێوان مێژووی كۆن و نوێ دا، به‌رگی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ 2019ز)، ل ل 447، 449.
- مام جه‌لال، برایم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌یه‌كی بلیمه‌ت و ژیری سه‌رده‌مێكی نوێی كوردایه‌تی، گۆڤاری خاك، ژماره 58، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، 10 نیسانی 2002ز، ل 8.
- مسته‌فا عهبدوڕەحمان یونس ئه‌رده‌نی، سه‌رسنك هاڤینگهھ و وارگههێ شاهانه 1922 ـ 2016ز، (به‌غدا ـ چاپخانه‌ی (الجواهري للطباعة و النشر) ـ 2017ز)، ل 146.
- تۆفیقی مه‌لا سدیق، بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و دوور خرانه‌وه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ 1996ز)، ل ل 72 ـ 73، 95 ـ 96.
- ڕەسووڵ ڕەشید سه‌عید، بیره‌وه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ك، (بێ شوێن ـ 2017ز)، ل ل 37، 46، 90 ـ 91.
- ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕەشید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ 2017ز)، ل ل 183، 309، 366.
- ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕەشید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌رگی دووه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ 2017ز)، ل 78.
- ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، توێژێ له خه‌باتی كاكه عومه‌ر ده‌بابه، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره 303، ساڵی دووه‌م، هه‌ولێر، هه‌ینی 29 كانونی دووه‌می 1993ز، ل 5.
- تاڵیب مۆریاسی، گه‌ڕان به‌دوای راستیدا، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ 2004ز)، ل 132.
- جمال بابان، اعلام كرد العراق، (السلیمانیة ـ المدیریة العامة للطباعة والنشر ـ مطبعة شڤان ـ 2006م)، ص 526.
- حبیب محمد كریم، تاریخ الحزب الدیمقرطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) 1946 ـ 1993، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ 1998م)، ص ص 61، 67 ـ 68.
- حسن ارفع، كردها و یك بررسی تاریخی و سیاسی، (بی جا ـ بی تا)، ص 140.
- روژین چلبی منیر، زاخۆ 14ی تیرمه‌ها 1958 ـ 6ی ئادارا 1975، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ 2018ز)، ل ل 121، 223، 226.
- حسو هورمي، لمحات من حیاة الأمیر تحسین سعید علي بك، (أربیل ـ مطبعة روژهلات ـ 2017م)، ص 155.
- ئه‌حمه‌د شه‌ریف له‌ك، شرۆڤه‌ی ڕووداوه مێژووییه‌كان، به‌رگی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ 2019ز)، ل 67.
- حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له شنروێ وه بۆ ستكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ 2015ز)، ل ل 168، 203، 278 ـ 279.
- خه‌ڵه‌ف غه‌فور، ده‌فری زێڕین، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركووك ـ كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركووك ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ 2011ز)، ل 44.
- دانا ادمز شمدت، رحلة الی رجال شجعان في كوردستان، ترجمة وتعلیق جرجیس فتح الله، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ 1999م)، ص 357.
- اردشیر پشنگ، كردها در میانه جنگ ایران و عراق، (تهران ـ نشر مرز و بوم ـ 1394 ھ . ش)، ص 153.
- دیوید مك داول، تاریخ معاصر كرد، ترجمه ابراهیم یونسی، چاپ چهارم، (تهران ـ نشر پانیذ ـ چاپ دالاهو ـ 1393 ھ . ش)، ص ص 536 ـ 538.
- سه‌رحه‌د یونس محه‌مه‌د، له شاره‌زووره‌وه بۆ ناسرییه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی هێڤی ـ 2018ز)، ل 127.
- سه‌لام عه‌بدولكه‌ریم، ژیانی سیاسیی له باشووری كوردستان 1975 ـ 1991، (سلێمانی ـ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی چوارچرا ـ 2011ز)، ل 43.
- سید علی موجانی، سولماز صدقی، الهه نعمتی ...، فرهنگ رجال و خاندانهای معاصر عراق، (تهران ـ نشر عظام ـ 1392 ھ . ش)، ص 905.
- عبدالستار طاهر شریف، الجمعیات والمنظمات والأحزاب الكوردیة 1908 ـ 1958، (بغداد ـ دار الشؤون الثقافية ـ 1989م)، ص ص 182، 202، 205.
- عبدالستار طاهر شریف، تاریخ الحزب الثوري الكردستاني، الطبعة الثانیة، (بغداد ـ منشورات الثوري ـ 1979م)، ص ص 170، 172، 182.
- علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ 2012م)، ص ص 206 ـ 207، 330.
- محمد سهل طقوش، تاریخ الأكراد 637 ـ 2015، ( بیروت ـ دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع ـ 2015م)، ص ص 261 ـ 262.
- عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، ئینسكلۆپیدیای كورد و كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ 2018ز)، ل ل 504 ـ 507.
- سالار حفید، علي العسكري والحكم للتأریخ، (بدون مكان ـ بدون سنة)، ص ص 29، 39، 44 ـ 45.
- فازیل كه‌ریم ئه‌حمه‌د، به خه‌ونی گه‌وره‌وه كه‌وتینه ڕێ، به‌رگی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی تاران ـ 2019ز)، ل ل 134 ـ 136، 144، 294، 321، 335 ،402.
- فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، ئینسكلۆپیدیای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، چاپی دووه‌م، (سلێمانی ـ ئه‌كادیمیای هۆشیاری و پێگه‌یاندنی كادیران ـ 2015ز)، ل ل 516 ـ 517.
- فوئاد سدیق، گه‌رده‌لوولی سیاسه‌ت، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ 2006ز)، ل ل 150، 156 ـ 157.
- قرار مجلس قیادة الثورة رقم 926، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة العدل ببغداد، العدد 2488، السنة الثامنة عشرة، بغداد، الأثنین، 8 أیلول 1975م، ص 8.
- كاظم حبیب، لمحات من عراق القرن العشرین العراق في العهد الجمهوري، الجز‌ء الثاني، الكتاب التاسع، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ 2013م)، ص ص 352، 358.
- كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، گۆڤاری ڕۆژی نوێ، ژماره سێ، ساڵی یه‌كه‌م، سلێمانی، حوزه‌یرانی 1960ز، ل 56.
- ماذا یكمن ورا‌ء هروب الزمرة المطرودة الی المناطق الحكومیة؟، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكردستاني، العدد 486، مطبعة خه‌بات، آذار 1966م، ص 2.
- محمد اسماعیل محمد، تعقیب علی مقال السید فرهاد عوني المنشور في مجلة (گولان العربي)، العدد 28، أربیل، مطبعة الثقافة، 25 تشرین الأول 1998م، ص 112.
- محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات، (بێ شوێن ـ 2019ز)، ل ل 127 ـ 128، 132 ـ 134.
- محه‌مه‌د فاتح، په‌ره‌سه‌ندنی ژیانی حزبایه‌تی له كوردستانی باشووردا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌ولێر ـ 2014ز)، ل 399.
- مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ 2002م)، ص 144، 166، 198، 255 ـ 256.
- مصطفی نه‌ریمان، بیره‌وه‌رییه‌كانی ژیانم، (به‌غدا ـ ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی ـ چاپخانه‌ی (دار الحریة للطباعة) ـ 1994ز)، ل 226.
- ملا مصطفی البارزاني ورفاقه یقدمون اخبارا الی سیادة وزیر الداخلیة عن تأسیس الحزب، جریدة خه‌بات (النضال)، العدد 141، مطبعة الرأي العام، بغداد، الأحد، 9كانون الثاني 1960م، ص ص 1، 8.
- مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت، كاروانی بێ كۆتایی، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ 2000ز)، ل 88.
- مه‌لا شێم حه‌مدی حاجی ئۆمه‌رانی، سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی ساڵی 1976 چۆن ده‌ستی پێ كرد؟!، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ 2013ز)، ل ل 40 ـ 42.
- مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ 1997ز)، ل 117.
- نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین، له كه‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ، (بێ شوێن ـ 1997ز)، ل 173.
- هاوڕێ باخه‌وان، هاوڕێنامه بۆ مێژووی كوردستان و كورد، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ چاپخانه‌ی ڕوون ـ 1999ز)، ل 191.
- هاوكار كریم حمه شریف، شۆڕشی ئهیلوول، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ـ 2012ز)، ل ل 45 ـ 48.