كه‌مال حه‌سه‌ن عه‌بدولڕەحمان ئه‌مین ناسراو به کەمال حەسەن چاومار، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، له ٨ی ئاداری ١٩٩١ له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان به‌رپرسی میحوه‌ری شاری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٩٢ كراوه‌ته جێگری پارێزگاری سلێمانی (كابینه‌ی یه‌كه‌م)، ساڵی ١٩٩٣ له کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵانی (١٩٩٧ـ١٩٩٩) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چواری سلێمانی بووه.
ژیاننامه
كه‌مال حه‌سه‌ن عه‌بدولڕەحمان ئه‌مین، ناسراو به کەمال حەسەن چاومار، ساڵی ١٩٤٩ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٨٠ ئاواره‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه، له ڕۆژانی ١٥ تا ١٧ ته‌موزی ١٩٩١ وه‌ك جێگری پارێزگاری سلێمانی به‌شداری كۆنگره‌ی دووه‌می ڕێكخراوی مافی مرۆڤ له كوردستان (K.H.R.O) له شاری سلێمانی كردووه، ساڵی ١٩٩٢ كراوه‌ته جێگری پارێزگاری سلێمانی (كابینه‌ی یه‌كه‌م)، ساڵی ١٩٩٤ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كراوه‌ته‌وه جێگری پارێزگاری سلێمانی، ساڵی ٢٠٠٣ به‌كالۆریۆسی به‌شی یاسای له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌رگرتووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی و عه‌ره‌بییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٧ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخراوی قوتابیانی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چوار بووه، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی شەشەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٧٠ به‌رپرسی لێژنه‌ی ڕێكخراوی قوتابیانی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چوار بووه، ساڵی ١٩٧١ كارگێڕی لقی سلێمانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووه، ده‌رچووی خولی چواره‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له ساڵی ١٩٧٣ له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر.
ساڵی ١٩٧٤ له لێژنه‌ی لقی چوار پێشمه‌رگه بووه، ساڵی ١٩٧٤ به‌رپرسی ئیداره‌ی لێژنه‌ی لقی چوار بووه، ساڵی ١٩٨٠ بووه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی لقی چوار، ساڵی ١٩٨١ له ده‌ڤه‌ری پێنجوێن (سلێمانی) بریندار بووه، ساڵی ١٩٨٢ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی سێ و چوار کە له‌به‌ر ئاڵۆزی بارودۆخی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به ناچاری ئه‌م دوو لێژنه لقه‌ی به یه‌ك ستاف به‌ڕێوه بردووه، ساڵی ١٩٨٤ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی چوار و به‌رپرسی به‌شی ڕێكخستن بووه، له ١٦ی ته‌موزی ١٩٨٥ به ئه‌ندامی به‌ش له به‌شی ڕێكخستن دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٨٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٩١ له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه به به‌رپرسی میحوه‌ری سێی ئازادكردنی شاری سلێمانی ده‌ستنیشان كراوه، له ٧ی ئاداری ١٩٩١ به‌شداری ئازادكردنی شارۆچكه‌ی چوارتای سه‌ر به پارێزگای سلێمانی كردووه، له ٨ی ئاداری ١٩٩١ له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان به‌رپرسی میحوه‌ری شاری سلێمانی بووه، له ٢١ی ئاداری ١٩٩١ به‌شداری له ئازادكردنی شاری كه‌ركووكی كردووه، ساڵی ١٩٩٣ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان له سنووری لێژنه‌ی لقی چوار ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩٣ له یه‌كگرتنی چواره‌مدا بووه‌ته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو (کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان)، له ساڵی ١٩٩٤ جێگری پارێزگاری سلێمانی و به‌رپرسی به‌شی ڕێكخستن و كارگێڕی لێژنه‌ی لقی چواری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٩٤ له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆدا له سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بەدیل گیراوه، ساڵانی (١٩٩٧ـ١٩٩٩) به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چواری سلێمانی بووه، ساڵی ١٩٩٩ له کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان دا خۆی بۆ ئه‌ندامێتی کۆمیتەی ناوەندی پاڵاوتووه و ده‌رنه‌چووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
لیستی ناوی به‌شداربووانی ده‌رنه‌چووی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، ٧ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ز، ل ١.
-
کەمال حەسەن چاومار، سلێمانی یه‌كه‌م چه‌پكه گوڵی له یه‌خه‌ی ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین دا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٧٩١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ٧ ئاداری ١٩٩٩ز، ل ٢.
-
هوشیار جاف، دووه‌م كۆنگره‌ی مافی مرۆڤ له كوردستان K.H.R.O، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٦٩٤، شه‌مه، ١٧ ته‌موزی ١٩٩٣ز، ل ٤.
-
كۆنگره، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ڕاده‌گه‌ینێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٢٩، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٧ ئابی ١٩٩٣ز، ل ١.
-
چاوپێكه‌وتن : محمد خدر مولود، هه‌ڤاڵ ئازاد قه‌ره‌داغی ده‌رباره‌ی ڕزگاركردنی شاری كه‌ركوك ده‌دوێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٦٠١، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ٢١ ئاداری ١٩٩٣ز، ل ٦.
-
قادر قادر، چمكێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی ڕاپه‌ڕین و ڕزگاركردنی شاری سلێمانی، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٠٤٧، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٩ ئاداری ٢٠٠٠ز، ل ٢.
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، لقی چوار، بڕیار، ژماره ٧١٩، ٢٢ كانونی دووه‌می ١٩٩٤ز، ل ١.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی م.س ی تێكۆشه‌ر، ژماره ٦٧٧٥، ١٨ ته‌موزی ١٩٨٥ز، ل ١.
-
دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ٤١.
-
زێوه‌ر محمد صدیق، سه‌ركرده‌ی بلیمه‌ت و به‌وه‌فا ... یه‌كسانی و عه‌داله‌ت... خۆفیداكردنی بێ به‌رامبه‌ر، گۆڤاری په‌یامی ئه‌یلول، كۆمه‌ڵه‌ی مامۆستایانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول، ژماره ٣، هه‌ولێر، به‌هاری ٢٠٠٨ز، ل ٥٥.
-
فازیل ڕەئووف، به‌ره‌و خۆر، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠١ز)، ل ١٥٢.
-
محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ٢٧٣.
-
محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل ٩٧.
-
میحوه‌ره‌كانی سه‌ربازیی پارتیمان له سنووری سلێمانی به‌ره‌و شار و شارۆچكه‌كان له ڕاپه‌ڕیندا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٨٩١، هه‌ولێر، دووشه‌مه، ٧ ئاداری ١٩٩٤ز، ل ٢.
-
ناوپردان ـ کۆنگرەی شەشەمی یه‌كێتیی قوتابیانی كوردستان ١٥/٧/١٩٧٠، گۆڤاری سلێمانی، ژماره ١٢٠، سلێمانی، چاپخانه‌ی كوردستان، تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٠ز، ل ٥٠.