جەبار میحمەد شەریف ناسراو بە (جەبارێ حاجی شەریف)، لە ساڵی 1957 لە گوندی ویلسیمتی، سەر بە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە. لە لادێ گەورە بووە و خەریکی کشتوکاڵ بووە. ساڵی 1977 لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بە زۆر بۆ ئۆردوگای شانیری گواسترایەوە و یەکێک لە براکانی بەناوی سەلاح میحمەد لە ساڵی 1988 شەهید بوو.
لە ١٤ی بانەمەڕی ساڵی ١٩٨١ لە بنکەی هێزی سورێن کە لەو کاتەدا سەر بە کۆمیتەی ناحیەی دەربەندیکسانی فیرقەی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بووەتە پێشمەرگە. لە دەشتی شارەزوور بەشداری چالاکی حزبی دەکرد.
لە ٢٠ی ئابی ١٩٨١ مەفرەزێک لە چەند هەڤاڵێکیان لە بنکەی سیامێوە لە لێواری چیای سورێن بۆ ئەنجامدانی هەندێک چالاکی حزبی، چوونە دەشتی شارێزور. بەڵام لە ٢٣ی ئابی ١٩٨١ لە گوندی ناوگیردان لە دەشتی شارێزور کەوتنە بۆسەی هێزێکی یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان. دوای پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەیەک، سێبارێ حاجی شەریف و چەند هەڤاڵێکی بە ناوەکانی جەمالێ مێلا ئیلی، جەبار میحمەد شەریف، ئیحمەد بانیشاری و ساڵحێ خالێ شەهید بوون.
سەرچاوە:
1. ئەرشیفی ئینسایکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.