کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر مو‌سا، ناسراو به ئه‌كبه‌ر سوره‌مێری و ئه‌كبه‌ر سوره‌مێری خانه‌قینی، ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوولەوه كردووه، نوێنەری کۆنگرەی حه‌وته‌م ١٩٦٦، نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و ساڵی ١٩٩٣ لە کۆنگرەی یازده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.
ژیاننامە
ئەکبەر حەیدەر ساڵی ١٩٤٣ لە دیالە له‌دایكبووە، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له خانه‌قین ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٩٢ لە خولی یەکەمدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٨ ڕووی لە كۆماری نه‌مسا كردووە و دواتر له نۆروێژ بۆ ماوەیەک گیرساوەتەوە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی، عه‌ره‌بی، نه‌رویجی و ئینگلیزییه.
خەباتنامە
ئەکبەر حەیدەر ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٦٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلووله‌وه كردووه و هەمان ساڵ به‌شداری شه‌ڕی كورموری له قه‌رده‌داغی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی دژ به هێزی زه‌مینی عێراقی كردووه.
ساڵی ١٩٦٣ له خولی یه‌كه‌می ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی شۆڕشی ئەیلوول وه‌رگیراوه و ساڵێک دواتر خولی یه‌كه‌می ئه‌كادیمیای سه‌ربازیی ماوه‌تی تەواوکردووە و پله‌ی مولازمی دووه‌می وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٥ له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی حكومه‌تی عێراقه‌وه به تۆمه‌تی به‌شداریی له شۆڕشی ئەیلوول، فه‌رمانی غیابیی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركراوە. لێرە بە دواوە وەکو کادر و فەرماندەیەکی سەربازیی بە دیارکەوتووە و چەندین پلە و پێگەی سەربازیی وەرگرتووە و بەشداری لە چەندین شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی دژ بە سوپای عێراق کردووە.
نوێنەری کۆنگرەکانی حەوتەم ١٩٦٦، نۆیەم ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و ساڵی ١٩٩٣ لە كۆنگره‌ی یازدەیەمدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول بە په‌نابه‌رى ڕووی له وڵاتی ئێران كردووە، ساڵی ١٩٨٠ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٨١ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌ربازی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٩١ له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییه‌وه كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری خانه‌قین و به‌شداری له ئازادكردنی شارۆچكه‌ی خانه‌قیندا كردووه، ساڵی ١٩٩٢ لە خولی یەکەمدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان له سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه.
ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی پازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ٢٠١٠ كراوه‌ته به‌رپرسی لقی پازده و هەمان ساڵ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییەوە میدالیای بارزانی نه‌مری پێبه‌خشراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.