نوری ئەحمەد تەها

نوری ئەحمەد تەها عه‌بدوڵا ئاغا، ساڵی ١٩٤٦ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کورد بووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌.


ژیاننامه‌

نوری ئەحمەد تەها عه‌بدوڵا ئاغا ناسراو به‌ شێردڵ له‌ دایكبووی ساڵی ١٩٢١سلێمانییه‌، به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ك له‌ هۆزی موكریانه‌، عه‌بدوڵا ئاغای دیبوكری باپیره‌ گه‌وره‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ده‌ڤه‌ری دیبوكری موكریان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به‌جێ هێشتووه‌ و ڕووی له‌ شاری سلێمانی كردووه‌، برای هه‌ردوو شاعیر كامه‌ران ئه‌حمه‌د ته‌ها (١٩٢٩-١٩٨٦) ناسراو به‌ كامەران موكری  و ئه‌حمه‌د ده‌روێش عه‌بدوڵا (١٩١١ـ ١٩٩٨) ناسراو به‌ ئه‌خۆل.

نوری ئەحمەد تەها سه‌ره‌تا له‌ حوجره‌ ده‌ستی به‌‌ خوێندنی ئاینی كردووه‌، قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌ شاری سلێمانی ته‌واو كردووه‌، ساڵی ١٩٣٩ قۆناغی دواناوه‌ندی له‌ شاری كه‌ركووك ته‌واو كردووه‌، ساڵی ١٩٣٩ له‌ كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا وه‌رگیراوه‌، ساڵی ١٩٤١ به‌ پله‌ی مولازمی دووه‌م له‌ كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا ده‌رچووه‌‌ و هەر لەو ساڵە پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی هیوا دەکات، ساڵی ١٩٤١ له‌گه‌ڵ نه‌جیبه‌ عه‌بدی ئه‌مینی هاوسه‌رگیری كردووه.

ساڵی   ١٩٧٥ دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول  ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه‌ و پاشان ڕووی له‌‌ كۆماری عه‌ره‌بی سوریا كردووه‌ و دواتر چووه‌ته‌‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و لە ٢١ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٧ گه‌ڕاوه‌ته‌  عێراق، لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ ئاوارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و لە ٢١ی ئایاری ١٩٩١  له‌ شارۆچكه‌ی سه‌رده‌شت له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گردی سه‌یوان له‌ شاری سلێمانی به‌ خاك سپێردراوه‌، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه‌.


خه‌باتنامه‌

ساڵی ١٩٣٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی كورده‌وه‌ كردووه‌‌، ساڵی ١٩٣٦ به‌شداری له‌ خۆپیشاندانی ناشتنی ته‌رمی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا پاشای یاموڵكی (١٨٦٦ـ١٩٣٦)ی له‌ شاری سلێمانی كردووه‌، ساڵی ١٩٣٩ له‌ ئه‌ندامه‌ چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر بووه‌، ساڵی ١٩٤١ په‌یوه‌ندی به‌ حزبی هیوای كورده‌وه‌ كردووه، ساڵی ١٩٤١ له‌ سه‌ربازخانه‌ی قه‌ره‌غانی نزیك به‌ خانه‌قین له‌ ده‌ڤه‌ری گه‌رمه‌سیر خزمه‌تی كردووه‌، ‌ساڵی ١٩٤٣ لە شاری سلێمانی چاوی بە سه‌ر‌ۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) کەوتووە، ساڵی ١٩٤٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد (ژ.ك)ه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٤٤ له‌به‌ر هه‌ڵویستی كوردایه‌تی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ به‌ند ده‌كرێ و دواتر لە ڕێگەی سێ سه‌ربازی كورد له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا هه‌ڵدێ، ساڵی ١٩٤٥ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئازادی بووه‌، ساڵی ١٩٤٦ ڕووده‌كاته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ هاوینی ساڵی ١٩٤٦ سه‌رپه‌رشتی ده‌سته‌یه‌كی شه‌ست پێشمه‌رگه‌یی بۆ خولی تۆپخانه‌ له‌ كۆماری میللی ئازه‌ربایجان له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، ساڵی ١٩٤٦ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کورد بووه، ساڵی ١٩٤٦ فه‌رمانده‌ی پاشه‌كشێیه‌كی ڕێكخراو و بێزیانی هێزه‌كانی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان له‌ به‌ره‌ی سه‌قزی كرد، لە ٢١ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٤٦ ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری باشووری كوردستان بووه‌ بۆ تاران له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی و ئه‌مریكی و ئینگلیز به‌ مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی باشوورییه‌كانی كوردستان بۆ زێدی خۆیان، ساڵی ١٩٤٦ له‌دوای نسكۆی کۆماری دیموکراتی کوردستان له‌ شاره‌دێی نه‌غه‌ده‌ ئه‌ندامی شاندی كوردی بووه‌ بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگ غه‌فاری كه‌ نوێنه‌ری سوپای شانشینی ئێران بووه‌، ساڵی ١٩٤٧ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ باشووری كوردستان له‌ گوندی زینوێی شێخ له‌ پارێزگای هه‌ولێر گیراوه‌ له‌به‌ر به‌شداری له‌ سوپای كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی به‌غدا به‌ند كراوه و تا ساڵی ١٩٥٣ به‌ فه‌رمانێكی پاشایەتی ئازاد كراوه‌، له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٥٢ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی سلێمانی، ساڵی ١٩٥٣ له‌ یه‌كێك له‌ ڕۆژنامه‌ عه‌ره‌بی زمانه‌كانی شاری به‌غدا ئازادبوونی خۆی بۆ‌ گوشاری جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی سێیه‌م به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق  هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٥٤ له‌ بازنه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌وكاته‌ی سلێمانی خۆی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پاشایەتی عێراق پاڵاوتووه،‌ به‌ڵام له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه‌ ڕێگری لێ كراوه‌ و به‌ ده‌ستبه‌سه‌ری دوورخراوه‌ته‌ خورماڵ له‌ سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ مانگی حوزه‌یرانی ١٩٥٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق و حزبی شیوعی عێراقی بووه‌، ساڵی ١٩٥٤ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار بووه، تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٥٦ ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێشوازی له‌ ته‌رمی شێخ مه‌حمود سه‌عید (١٨٨١ـ١٩٥٦) ناسراو به‌ شێخ مەحمودی حەفید بووه،‌ به‌بۆنه‌ی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ دوای خوپیشاندان بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن پۆلیسی سواره‌ی پاشایەتی عێراقه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رشه‌قام به‌ند كراوه‌، ساڵی ١٩٥٦ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان (یه‌كگرتنی دووه‌م)، ساڵی ١٩٥٨ به‌ یاوه‌ری چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) بۆ خاكی نیشتمان سه‌ردانی شاری پراگی كردووه‌، لە ١٩ی ئه‌یلوولی ١٩٥٨ به‌ یاوه‌ری سه‌رۆك مستەفا بارزانی گه‌یشتووه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی قاهیره‌ و له‌ كۆشكی قوببه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆمار جه‌مال عه‌بدولناسر (١٩١٨ـ١٩٧٠)ه‌وه‌ پێشوازییان لێ كراوه‌، لە ٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٥٨ به‌ یاوه‌ری سه‌رۆك مستەفا بارزانی گه‌یشتووه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌نای به‌غدا و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری كورد و عه‌ره‌به‌وه‌ پێشوازییان لێ كراوه‌، له‌ ئایاری ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ به‌هۆی به‌شداریكردنی له‌ شۆڕشی دووەمی بارزاندا به‌ر به‌خشین كه‌وتووه‌، ساڵی ١٩٥٩ یاوه‌ری جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی بووه‌ بۆ سه‌ردانی شاری سلێمانی، ساڵی ١٩٥٩ به‌ یاوه‌ری سه‌رۆك مستەفا بارزانی سه‌ردانی گڵكۆی شه‌هیدان مستەفا خۆشناو و محەمەد مەحمود قودسی له‌ دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کورد كردووه‌ و دواتر سه‌ردانی ماڵی هه‌ردوو شه‌هیدی كردووه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی چوارەم به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق هه‌ڵبژێردراوه‌، لە ٢٣ی ئاداری ١٩٥٩ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری و واژۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ری عێراق به‌ پله‌ی نه‌قیب گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ ڕیزه‌كانی سوپای كۆماری عێراق، ساڵی ١٩٥٩ به‌ قایمه‌قامی ڕوتبه‌ و به‌ پله‌ی سه‌ربازی نه‌قیب دامه‌زراوه‌.

ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی پێنجەم به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٦٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخستنی شۆڕشگێڕی و به‌رپرسی سلێمانی بووه‌، لە ١٧ی كانونی دووه‌می ١٩٦١ به‌ فه‌رمانێكی كۆماری به‌ پله‌ی نه‌قیب خانه‌نشین كراوه‌، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، ساڵی ١٩٦١ سه‌رپه‌رشتی پێشمه‌رگه‌ی ناو شاری سلێمانی ده‌كرد كه‌ چالاكی سه‌ربازییان به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یاند‌، ساڵی ١٩٦١ کراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار، له‌ ڕۆژانی ١٨ تا ٢٣ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦١ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی له‌ گوندی عه‌وداڵانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی كردووه،‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به‌ شۆڕشی ئەیلوول و ده‌نگی به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم (١٩١٤-١٩٦٣) داوه‌، له‌ ساڵی ١٩٦١ به‌ ده‌ستپێكی شۆڕشی ئەیلوول به‌ ناوی نهێنی شێردڵه‌وه‌ خه‌باتی نهێنی له‌ شاری سلێمانی كردووه‌ و سه‌رپه‌رشتی چاپخانه‌ی خه‌باتی كردووه‌‌، ساڵی ١٩٦٤ ڕای له‌سه‌ر ئاشتی بووه‌ له‌ نێوان باڵی سه‌رۆك و گروپی مه‌كته‌بی سیاسی‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌ کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموكراتی كوردستان دا له‌به‌ر پشتگیری له‌ گروپی مه‌كته‌بی سیاسی و بڕیاره‌كانی کۆنفرانسی ماوەت له‌ ڕیزه‌كانی پارتی ده‌ركراوه‌، له‌دوای چوونی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانی لە ٢٨ی كانوونی دووه‌می ١٩٦٦ بۆ ناو حكومه‌تی عێراقی و پشتكردن له‌ شۆڕشی ئەیلوول لە ٢١ی شوباتی ١٩٦٦ له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیار عەلی عەبدوڵا ئەمین (١٩٢٦ـ٢٠١٧) و ئه‌ندازیار نوری شاوێس (١٩٢٢ـ١٩٨١)دا له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆك مستەفا بارزانی ئاماده‌یی خۆی بۆ خزمه‌تی شۆڕشی ئەیلوول و پارتی ده‌ربڕیوه‌، لە ٢ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٦٦ له‌ سوپای عێراق خانه‌نشین كراوه‌.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.

  2. به‌ كوشش، كامبیز رزم آرا و كاوه‌ بیات، خاطرات و اسناد سپهبد حاجعلی رزم آرا، (تهران ـ نشر پردیس دانش ـ چاپخانه‌ طلایه‌ آفاق ـ ١٣٩٣ ھ . ش)، ص ١٨٠.

  3. عثمان علي، دراسات في الحركة الكوردیة المعاصرة ١٨٣٣ ـ ١٩٤٦ دراسة تاریخیة وثائقیة، (أربیل ـ مكتب التفسیر ـ مطبعة الثقافة ـ ٢٠٠٣م)، ص ٧٠١.

  4. قادر ئه‌مینی قودسی، موكریان و رووداوه‌كانی له‌ ده‌ورانی سه‌فه‌وییه‌ به‌ملاوه‌، (سه‌قز ـ ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتار ـ ١٣٩٥ ك . ھ)، ل ل ١٩٠ ـ ١٩١، ٢١١.

  5. ولیام ایغلتن الأبن، جمهوریة مهاباد ـ جمهوریة ١٩٤٦ الكردیة، ترجمة وتعلیق جرجیس فتح الله‌، (أربیل ـ دار آراس للطباعة‌ والنشر و منشورات الجمل ـ ٢٠١٢م)، ص ١٠٠.

  6. فاضل رسول، كردستان والسیاسة السوفیتیة في الشرق الأوسط، ترجمة غسان نعمان، (السلیمانیة ـ مكتب الفكر والوعي في الأتحاد الوطني الكردستاني ـ مطبعة‌ مؤسسة حمدي للطباعة والنشر ـ ٢٠٠٨م)، ص ص ٢٥٩، ٢٦٤.

  7. فه‌یسه‌ڵ ڕەسول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی كورد، به‌شی دووه‌م، (تهران ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ  ٢٠٢٠ز)، ل ل ٣٢٢ ـ ٣٢٥.

  8. كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمه‌ی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه‌ انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧هـ ش)، ص ص ٢٢٦، ٢٣٨، ٢٥٣.

  9. مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١١٦، ١٢٢، ١٣٢، ١٣٤، ١٦٢، ٢٩٩، ٣٤٨ ـ ٣٤٩.

  10. عه‌بدوڕە‌حمان شه‌ڕەفكه‌ندی، چێشتی مجێور، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ل ٣٥٦، ٣٦١.

  11. جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه‌، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٥٢، ٣٣٣ ـ ٣٣٤.

  12. تۆفیقی مه‌لا سدیق، بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕۆژانی حیزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تی و دوور خرانه‌وه‌م، چاپی دووه‌م،  (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ١٩٩٦ز)، ل ل ١٦، ٢١، ٧٣.

  13. ئه‌حمه‌د دڵزار، بیره‌وه‌ری ڕۆژانی ژیانم، (هه‌ولێر ـ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٢٧.

  14. ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ، مێژووی هاوچه‌رخی عێراق ١٩١٤ ـ ١٩٦٨، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٨ز)، ل ل ٢٦٨، ٣٥٧.

  15. ئه‌فراسیاو هه‌ورامی، بارزانی مسته‌فا له‌ هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ و دۆكیومێنتی سۆڤیه‌تیدا ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ـ ٢٠٠٢ز)، ل ١٣٢.

  16. ابوالحسن تفرشیان، قیام افسران خراسان، چاپ دوم، (تهران ـ انتشارات اطلس ـ ١٣٦٧هـ ش)، ص ١١٦.

  17. به‌كر عه‌بدولكه‌ریم حه‌وێزی، گه‌شتێك به‌ كۆماری مه‌هابادا بیره‌وه‌ریه‌كانم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ١٩٤٤ ـ ١٩٤٧، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠١ز)، ل ل ١٩، ٣٠، ٣٧ ـ ٣٨، ١٠١.

  18. سالار حفید، علي العسكري والحكم للتأریخ، (بدون مكان ـ بدون سنة)، ص ٢٨.

  19. حبیب محمد كریم، تاریخ الحزب الدیمقرطي الكوردستاني ـ العراق(في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٣٣، ٥٠، ٥٧، ٦١، ٦٨.

  20. حسن ارفع، كردها و یك بررسی تاریخی و سیاسی، (بی جا ـ بی تا)، ص ص ٧٩، ١٣٩.

  21. حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له‌ شنروێ وه‌ بۆ ستكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٥ز)، ل ل ١٥ ـ ١٦، ٢٥، ١٥٢.

  22. دانا ادمز شمدت، رحلة الی رجال شجعان في كوردستان، ترجمة وتعلیق جرجیس فتح الله‌، (أربیل ـ دار آراس للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ١٩٩٩م)، ص ١٦٨.

  23. الدكتور كمال فؤاد یتحدث لقنوات اعلام الاتحاد الوطني الكردستاني، جریدة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٤٩٥، السلیمانیة، الجمعة، ١٨ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٠٢م، ص ١١.

  24. زاهیر سه‌وز، ئه‌حه‌ بچكۆڵی خه‌یات كاروانێكی بێ ووچان و خه‌باتێكی سه‌ربه‌رزانه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ ١٨٨١، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌، ٢٤ شوباتی ١٩٩٤ز، ل ل ٦ ـ ٧.

  25. شێخ تالیب سه‌ید عه‌لی، كورته‌یه‌ك له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی ژیانم، داڕشتنه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ عبدالخالد صابر، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٤ز)، ل ٥٦.

  26. عبدالجبار عبدمصطفی، تجربة العمل الجبهوي في العراق بین ١٩٢١ ـ ١٩٥٨، (بغداد ـ دار الحریة للطباعة ـ ١٩٧٨م)، ص ١٤٢.

  27. عبدالخالد صابر (مامۆستا خالد)، شه‌جه‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌ دێرینه‌كانی سلێمانی له‌ نێوان ساڵانی ١٧٨٤ ـ ١٩١٤، چاپی دووه‌م، (به‌یرووت ـ چاپخانه‌ی گرین گلوری ـ ٢٠١٠ز)، ل ل ٧٨٩ ـ ٧٩٠، ٧٩٣.

  28. علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجزء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ١٨٦.

  29. علی عبدالله‌، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق تا به‌ستنی کۆنگرەی سێیەمی، (بێ شوێن ـ ئه‌یلولی ١٩٦٨ز)، ل ل ٥٢، ٧٤.

  30. فاروق ابراهیم شریف، الضباط الكورد في الجیش العراقي منذ تأسیسه‌ عام ١٩٢١، الجزء الثالث، (السلیمانیة ـ ٢٠١٨م)، ص ٥٢.

  31. كاوس قفتان، الحركة القومیة التحرریة الكردیة في كردستان العراق ١٩٥٨ ـ ١٩٦٤، (السلیمانیة ـ المدیریة‌ العامة للطباعة والنشر ـ ٢٠٠٤م)، ص ص ١٦١ ١٦٢. 

  32. مرسوم جمهوري رقم ٣٣، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الارشاد في العراق، العدد ٤٨٩٠، السنة الثالثة، بغداد، الثلاثاء، ٧ شباط ١٩٦١م، ص ١. 

  33. مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ص ١٤٤، ٢١٥، ٢٤٤.


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر