ژیاننامه
نوری سدیق عه‌لی ڕەسوڵ، ناسراو به ئه‌ندازیار نوری شاوێس، ساڵی ١٩٢٢ له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه، كوڕی سدیق شاوه‌یس ئه‌فسه‌ری سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی شێخ مەحمودی حەفید (١٨٨١ـ١٩٥٦)ه كه به‌شداری شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی بازیان دژ به سوپای شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیای كردووه.
له‌گه‌ڵ ناهیده شێخ سه‌لام ئه‌حمه‌د (١٩٢٢ـ ٢٠٠٥) ناسراو به مامۆستا ناهیدە سەلام ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هاوسه‌رگیری كردووه، باوكی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوێس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بروسک نوری شاوێس ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
ساڵی ١٩٤٥ كۆلێژی ئه‌ندازیاری له به‌غدا ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٤٦ وه‌ك ئه‌ندازیار گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری حیله، ساڵی ١٩٤٨ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی شانشینی عێراقه‌وه دوور خراوه‌ته‌وه بۆ شاری حیله، ساڵی ١٩٦٢ جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كار و نیشته‌جێبوون بووه له به‌غدا، ساڵی ١٩٦٤ له تاقه قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی شۆڕش له گه‌ڵاڵه مامۆستا بووه، لە ٢٩ی ئاداری ١٩٧٠ له كابینه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤ـ١٩٨٢)دا به وه‌زیری ڕێگاوبان و نیشته‌جێكردن دامه‌زراوه.
ساڵی ١٩٧٠ نه‌شته‌رگه‌ری دڵی له نه‌خۆشخانه‌ی كلفڵاند له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كراوه، ساڵی ١٩٧٢ به هاوڕێیه‌تی عەلی عەبدوڵا به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك مستەفا بارزانی به‌شداری پرسه‌ی شێخ له‌تیفی حه‌فیدی له شاری سلێمانی كردووه، له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ٢ی ته‌موزی ١٩٧٢ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی سۆڤیەته‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی بۆ ماوه‌ی مانگێك بانگهێشتی مۆسكۆ كراوه.
له‌مانگی ئەیلوولی ١٩٧٢ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یانه‌ی خێزانی سه‌ڵاحه‌دین له شاری به‌غدا بووه، له ١٢ی ئابی ١٩٧٣ به فه‌رمانێكی كۆماری به وه‌زیری ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٧٤ ئه‌مینداری گشتی ئه‌میندارێتی نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كانی شۆڕشی ئەیلوول بووه، ساڵی ١٩٧٤ له‌دوای ده‌رچوونی یاسای ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان و ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری هه‌رێمی كوردستان به وه‌زیری گه‌یاندن و ڕێگاوبان ده‌ستنیشانكراوه، لە ٧ی نیسانی ١٩٧٤ به فه‌رمانێكی كۆماری له وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له كابینه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر لادراوه.
لە ٢٨ی نیسانی ١٩٧٤ له دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه خێزانه‌كه‌ی به‌ره‌و ناوچه ئازادكراوه‌كان ده‌ركراوه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له شانشینی ئێران كردووه، له مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٧٦ داوای مافی په‌نابه‌ریی سیاسی له شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا كردووه، لە ١٤ی ئایاری ١٩٧٨ به په‌نابه‌ری سیاسی له شانشینی بریتانیا وه‌رگیراوه، لە ١٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له شانشینی یه‌كگرتووی بریتانیا كۆچی دوایی كردووه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی بووه.
خه‌باتنامه
ئه‌ندازیار نوری شاوێس ساڵی ١٩٣٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادیی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٣٦ به‌شداری له خۆپیشاندانی ناشتنی ته‌رمی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا پاشای یاموڵكی (١٨٦٦ـ١٩٣٦)ی له شاری سلێمانی كردووه، ڕۆژی ٢٠ی ئاداری ١٩٣٧ به بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز له گردی مامه‌یاره‌ی شاری سلێمانی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، ساڵی ١٩٣٧ ده‌ستی هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی كورد دژ به ڕێكکه‌وتننامه‌ی سه‌عدئاباد، ساڵی ١٩٣٧ ده‌ستی هه‌بووه له كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی ناڕه‌زایه‌تی بۆ لابردنی پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و دادوه‌ری سلێمانی كه دژی كورد بوون، ساڵی ١٩٣٧ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی برایه‌تی كورددا له شاری سلێمانی كاری سیاسی كردووه، ساڵی ١٩٣٧ له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر بووه له شاری كه‌ركووك، ساڵی ١٩٣٩ له دامه‌زرێنه‌رانی حزبی هیوای كورد له شاری كه‌ركووك بووه، ساڵی ١٩٣٩ له کۆنگرەی یەکەمی حزبی هیوای كورددا به جێگری سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٤٠ باوه‌ڕپێكراوی سه‌رۆكی حزبی هیوای كورد بووه له سلێمانی، ساڵی ١٩٤٧ له شاری سلێمانی به‌شداری له خۆپێشاندان و ناشتنی ته‌رمی هه‌ردوو شه‌هید مسته‌فا مسته‌فا (١٩١٢ـ١٩٤٧) ناسراو به مستەفا خۆشناو و محه‌مه‌د مه‌حمود محه‌مه‌د (١٩٢٢ـ١٩٤٧) ناسراو به محەمەد قودسیدا كردووه، ساڵی ١٩٤٨ دژ به ڕێكکه‌وتننامه‌ی پۆرتسموس به‌شداری خۆپیشاندانه‌كانی كردووه، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی كاتیی پارتی دیموکراتی کورد کۆنگرەی دووەم هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق کۆنگرەی سێیەم ههڵبژیراوه، ساڵی ١٩٥٥ له‌گه‌ڵ جەلال تاڵەبانی (١٩٣٣ـ٢٠١٧)دا به ناوی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراقه‌وه نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان له حزبی شیوعی عێراق ئاراسته‌ی حزبی شیوعی بریتانیا كردووه، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری لێژنه‌ی لقی یه‌ك بووه له کۆنگرەی چوارەم، له دوای کۆنگرەی چوارەم له ستافی چواره‌م و پێنجه‌مدا به به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی چوارەم هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٩ ده‌ستی هه‌بووه له سه‌ركوتكردنی كوده‌تای عه‌قید عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف (١٩١٦ـ١٩٥٩) له شاری موسڵ، لە ٢٨ی حوزه‌یرانی ١٩٥٩ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو له به‌ره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی بروسكه‌یه‌كی پشتگیری ئاراسته‌ی عه‌بدولكه‌ریم قاسم سەرۆککۆماری عێراق كردووه، ساڵی ١٩٥٩ ئه‌ندامی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٩ جێگری سه‌رۆكی سه‌ندیكای ئه‌ندازیارانی عێراق بووه، له مانگی نیسانی ١٩٥٩ له هوڵی گه‌لی شاری به‌غدا و له ئاهه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی بارزانی له یه‌كێتی سۆڤیەت وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كردووه.
له ڕۆژی شه‌مه‌ی ٨ی كانونی دووه‌می ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری قۆناغی ئاشكرای پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووە، ساڵی ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كۆنفڕاساتی کۆنگرەی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌شێك له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان بووه، ساڵی ١٩٦٠ سه‌رپه‌رشتی كۆنفڕانساتی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراقی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمه‌سێری كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی پێنجه‌م، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٠ وازهێنانی خۆی له پارتی ئاراسته‌ی مستەفا بارزانی سه‌رۆكی پارتی كردووه و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی نه‌دراوه، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری دواكۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی له ماڵی دکتۆر موراد عەزیز كردووه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ شۆڕش، ساڵی ١٩٦١ پێش گیرانی به ده‌ستی هێزی هه‌واڵگری عێراقی هه‌ڵهاتووه و بۆ ماوه‌یه‌ك له به‌غدا خۆی شاردووه‌ته‌وه، له مانگی ئەیلوولی ١٩٦١ دیداری له‌گه‌ڵ جه‌مال حه‌یده‌ر عاسم (١٩٢٦ـ١٩٦٣) ناسراو به جه‌مال حه‌یده‌ری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی عێراقی كردووه به مه‌به‌ستی هاوكاری كردنییان بۆ شۆڕش له باشووری كوردستان، له ڕۆژانی ١٨ تا ٢٣ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٦١ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانی له گوندی عه‌واڵانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی كردووه به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، لە ١٩ی كانونی دووه‌می ١٩٦٣ له شارۆچكه‌ی ڕانیه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری شۆڕشی ئەیلوول بووه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری حكومه‌تی عێراقدا، ساڵی ١٩٦٣ له‌گه‌ڵ (ده‌یڤید ئادامسۆن) ڕۆژنامه‌نووسی ڕۆژنامه‌ی سه‌ندەی تیلگرافی بریتانی دیداری هه‌بووه، ساڵی ١٩٦٤ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان به‌شداری كردنه‌وه‌ی کۆنگرەی نۆیەمی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌وروپا له شاری هانۆڤه‌ر له سنووری كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ كردووه.
ساڵی ١٩٦٤ هانده‌ری باڵی مه‌كته‌بی سیاسی بووه بۆ شه‌ڕی دژ به باڵی سه‌رۆك، ساڵی ١٩٦٤ له کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموكراتی كوردستان دا له‌به‌ر پشتگیری له بڕیاره‌كانی کۆبوونەوەی فراوانی ماوەت له ڕیزه‌كانی پارتی دوورخراوه‌ته‌وه، له‌دوای چوونه پاڵی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانی لە ٢٨ی كانوونی دووه‌می ١٩٦٦ بۆ ناو حكومه‌تی عێراقی و پشت كردن به شۆڕشی ئەیلوول، لە ٢١ی شوباتی ١٩٦٦ له‌گه‌ڵ عەلی عەبدوڵا و نوری ئەحمەد تەها له نامه‌یێك بۆ سه‌رۆك مستەفا بارزانی ئاماده‌یی خۆیان بۆ خزمه‌تی شۆڕشی ئەیلوول و پارتی ده‌ربڕیوه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٦٦ له‌لایه‌ن کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی حەوتەم ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٦ وه‌ك ڕێزگرتنێك بۆ هه‌ڵوێستی به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی حەوتەم هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٦٦ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٦ به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦٦ به ئه‌ندامی نووسینگه‌ی جێبه‌جێكاری (المكتب التنفیذي) له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق ده‌ستنیشان كراوه، لە ١٥ی نیسانی ١٩٦٧ به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مستەفا بارزانی وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنه‌ری كۆنفڕانسی سه‌ربازی ـ ڕامیاری كانی سماق (هه‌ولێر) بووه، له مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٦٨ تا مانگی شوباتی ١٩٦٩ مامۆستای وانه‌ی پڕۆگرام و پهیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان له خولی یه‌كه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له قه‌زای چۆمانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، له مانگی نیسانی ١٩٦٩ تا مانگی ئابی ١٩٦٩ مامۆستای وانه‌ی پڕۆگرامی پارتی دیموکراتی کوردستان له خولی دووه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، لە ١٠ی كانونی دووه‌می ١٩٧٠ له شاری به‌غدا ئه‌ندامی شاندی نۆ كه‌سی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دانوستاندن له‌مه‌ڕ ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری كوردستان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حزبی به‌عس بووه، لە ١١ی ئاداری ١٩٧٠ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ جاڕدانی ڕێكکه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار بۆ مافی ئۆتۆنۆمی كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆككۆمار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤ـ١٩٨٢) بووه.
ساڵی ١٩٧٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٠ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی حوزه‌یرانی ١٩٧٠ به فه‌رمانی سه‌رۆك مستەفا بارزانی بووه‌ته ئه‌ندامی شاندی پارتی بۆ سه‌ردانی شاری نه‌جه‌ف له ڕۆژئاوای عێراق به مه‌به‌ستی به‌شداری له پرسه‌ی ئایه‌توڵای مه‌زن عه‌بدولموحسین حه‌كیم (١٨٨٩ـ١٩٧٠) گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی جیهانی، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ١٦ی ئابی ١٩٧٠ به‌شداری ئاهه‌نگی دامه‌زراندنی بیست و چوار ساڵه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی له شاری به‌غدا كردووه، له مانگی ته‌موزی ١٩٧٠ تا مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٧٠ مامۆستای وانه‌ی پڕۆگرام و پهیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له‌گه‌ڵ حزبی به‌عس بۆ یه‌كگرتنی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و یه‌كێتی ناوه‌ندی مامۆستایانی عێراق كه له‌به‌ر پێداگری لایه‌نی به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٠ ئه‌ندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ نەهێشتنی ده‌ستێوه‌ردانی حزبی به‌عس له هه‌ڵبژاردنی قوتابیان له پارێزگای كه‌ركووك بووه، ساڵی ١٩٧١ مامۆستای خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی له شاری به‌غدا بووه، له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ١ی شوباتی ١٩٧١ به‌شداری ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی سێیه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی له باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنج له شاری به‌غدا كردووه، له ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ٣٠ی ئایاری ١٩٧١ به یاوه‌ری حەبیب فەیلی له شاری به‌غدا پێشوازی له شاندی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی بوڵگاریا كردووه، له ١٦ی ئابی ١٩٧١ به‌شداری ئاهه‌نگی یۆبیلی زیوینی ٢٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی له باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنج له شاری به‌غدا كردووه.
ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ١ی حوزه‌یرانی ١٩٧٢ به هاوڕێیه‌تی شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێكی حزبی شیوعی عێراقی دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن (١٩٣٧ـ٢٠٠٦) كردووه و سه‌باره‌ت به خۆماڵیكردنی نه‌وتی عێراقی گفتوگۆیان كردووه، ساڵی ١٩٧٢ به مه‌به‌ستی سه‌ردانی داموده‌زگاكانی حكومی و پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی زاخۆ سه‌ر به پارێزگای دهۆكی كرد، له مانگی ئابی ساڵی ١٩٧٢ له‌سه‌ر داخوازی حزبی شیوعی سۆڤیەتی له‌گه‌ڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستاندا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سۆڤیەت كۆبووه‌ته‌وه و له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییهكانهوه قسه‌یان كردووه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١٧ی ته‌موزی ١٩٧٣ به یاوه‌ری شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان له باڵیۆزخانه‌ی یه‌كێتی سۆڤیەت له شاری به‌غدا دیداریان له‌گه‌ڵ شه‌ره‌ف ڕەشیدۆڤ پاڵێوراوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی یه‌كێتی سۆڤیەت كردووه، ساڵی ١٩٧٣ مامۆستای وانه‌ی پڕۆگرام و پهیڕەوی ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان له خولی چواره‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، له ڕۆژی هه‌ینی ١ی شوباتی١٩٧٤ وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت له كابینه‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر (١٩١٤ـ١٩٨٢)دا له شاری سلێمانی به‌شداری له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی کۆنگرەی پێنجەمی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كردووه، له ١٢ی ئاداری ١٩٧٤ به بۆنه‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی ڕێکكه‌وتننامه‌ی ١١ی ئادار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه وازهێنانی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر سه‌رۆككۆماری عێراق كردووه، لە ٦ی ئاداری ١٩٧٥ و له دوا كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق بووه، ساڵی ١٩٧٦ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە (کۆنفڕانسی بەرلین)، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی کۆمیتەی ناوەندیدا به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ له پارتی دیموکراتی کوردستان جیا بووه‌ته‌وه، لە ٢٦ تا٣٠ ته‌موزی ١٩٨١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستان کۆنگرەی یەکەم هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٢ هه‌وڵی ئاشتكردنه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستانی داوه، له ڕۆژانی ٢٦ تا ٣٠ كانونی یه‌كه‌می ١٩٨٩ کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستان به ناوی ئه‌و ناونراوه.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
-
من مذكراتي ـ ١٩٨٥.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
عبدالمجید شوقي البكري، المللحمة الموصلیة في المخازي الشیوعیة، (موصل ـ مطبعة الجمهوریة ـ ١٩٦٣م)، ص ٦٢.
-
فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، كوده‌تای ڕۆحی، وه‌رگێڕانی شێرزاد هه‌ینی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠١٦ز)، ل ٧٤.
-
یاسین قادر به‌رزنجی، شانۆگه‌رییه‌كانی سلێمانی له ساڵانی ١٩٢٦ ـ ١٩٦١دا، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ ٢٠٠١ز)، ل ٤٩.
-
ئاسۆ عومه‌ر سواره، سلێمانی و خاكی، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٣٦٦، ٥٠٣.
-
عزیز حسن البارزاني، الحركة القومیة الكوردیة التحرریة في كوردستان العراق ١٩٣٩ ـ ١٩٤٥، (دهوك ـ دار سپیریز للطباعة والنشر ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ١٢٤.
-
زكي خیري، صدی السنین في ذاكرة شیوعي عراقي مخضرم، (ستوكهولم ـ ١٩٩٤م)، ص ٢٣١.
-
عه‌قیله ڕواندزی، یاد و ئافه‌رین، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری شاووشكا بۆ چالاكی ڕۆشنبیری ـ چاپخانه‌ی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١٥٩ ـ ١٦١.
-
فرهاد عوني، اسرار وخفایا الأنتخابات الطلابیة في محافظة كركوك قبل ٣٢ عاما، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٦٦، السنة السادسة أربیل، مطبعة وزراة التربیة، ٣٠ تشرین الثاني ٢٠٠١م، ص ١٣٥.
-
كریس كوچرا، جنبش ملی كرد، ترجمهی ابراهیم یونسی، چاپ دوم، (تهران ـ موسسه انتشارات نگاه ـ ١٣٧٧هـ ش)، ص ص ١٦٩، ١٨٨، ٢٤٤، ٢٥٥، ٢٦٠، ٣٢٧، ٣٣٨، ٣٤٤، ٣٨٤.
-
نوزاد علي احمد، صحافة الحزب الدیمقراطي الكردستاني خارج الوطن، (السلیمانیة ـ مؤسسة ژین لاحیاء التراث الوثائقي والصحفي الكردي ـ ٢٠١٠م)، ص ١١.
-
دیوید آدامسن، پیكار كردستان، ترجمه جواد هاتفی، (تهران ـ مؤسسه انتشاراتی عطائی ـ چاپخانه محمدعلی علمی ـ ١٣٤٨ ھ . ش)، ص ص ١٢٥، ١٣١.
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ٩٥، ١٢٦، ١٢٩، ١٣٢، ١٣٤.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی (١٩٥٨ ـ ١٩٦٣) لێكۆڵینه‌ویه‌كه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ٢٩٣.
-
شوان محه‌مه‌دئه‌مین ته‌ها خۆشناو، هه‌ولێر له نێوان ساڵانی ١٩٦٣ ـ ١٩٧٠ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه له بارودۆخی سیاسی، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٦١، ١٤٩، ١٥٥، ١٧١، ٣٣١.
-
عهبدوڕەحمان شه‌ڕەفكه‌ندی، چێشتی مجێو‌ر، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ٣٥٦.
-
ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕەشید، دیداری ته‌مه‌ن، به‌شی یه‌كه‌م، چاپی دووه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ١٨٣ ـ ١٨٤.
-
ئه‌كره‌می ساڵحی ڕه‌شه، شاری سلێمانی، به‌رگی پێنجه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠١٨ز)، ل ٥٥٥.
-
ئه‌ندریۆس باكوری، ئێزگه، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی شه‌هاب ـ ٢٠٠٩ز)، ل ل ١٧٥، ١٧٧.
-
اعفاء خمسة وزراء وتعیین خمسة جدد، جریدة التآخي، العدد ١٥١٢، بغداد، مطبعة التایمس، الأثنین، ٨ نیسان ١٩٧٤م، ص ١.
-
أمر وزاري الرقم ٩٩، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الارشاد في العراق، العدد ٤٨٠، السنة الثالثة، بغداد، الثلاثاء، ٧ شباط ١٩٦١م، ص ٣.
-
سه‌عدی عوسمان هه‌روتی، په‌یوه‌ندی نێوان كورد و سۆڤیت له سێ به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانیدا، گۆڤارا رووگهھ، سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كولینێن كوردی، هه‌ژمارا ٦، بهارا ٢٠١٩ز، ل ٣٥.
-
٥ وزیر كرد از كابینه اخراج شدند، روزنامه اطلاعات، شماره ١٤٣٧٣، تهران، دوشنبه، ١٩ فروردین ١٣٥٣ ھ . ش، ص ٢.
-
تأسیس نادي صلاح ا‌لدین، جریدة التآخي، العدد ١١٣٢، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، ٩ أیلول ١٩٧٢م، ص ٤.
-
جرجیس فتح الله المحامي، العراق في عهد قاسم آراء وخواطر ١٩٥٨ ـ ١٩٨٨، الجز‌ء الثاني، (السوید ـ دار نبز للطباعة والنشر ـ ١٩٨٩م)، ص ٧٢٨.
-
حبیب محمد كریم، تاریخ الحزب الدیمقرطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٢٨، ٤٧، ٥٠، ٥٧ ، ٦١، ٦٧ ـ ٦٨ ، ١١٧ ، ١٢٤، ١٤٧، ١٥٢، ١٥٩، ٤٨٨.
-
سامي شورش، كردستان والأكراد، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة روژههلات ـ ٢٠١٩م)، ص ١٢٥.
-
سامي عبدالرحمن، من أوراقي، (كوردستان ـ منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني ـ مطبعة گه‌ل ـ ١٩٩١م)، ص ص ٢٩ ـ ٣١.
-
شعبان سعید محمد، ئه‌ز و هه‌ڤركی و پێلێت خه‌ما، (دهۆك ـ چاپخانا كۆلێژا شهڕیعێ ـ ٢٠٠٠ز)، ل ٤٢.
-
شكیب عقراوي، سنوات المحنة في كوردستان أهم الحوادث السیاسیة والعسكریة في كوردستان والعراق من ١٩٥٨ الی ١٩٨٠، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة منارة ـ ٢٠٠٧م)، ص ص ١٥٢، ٣٠٣.
-
شه‌وكه‌ت مه‌لا اسماعیل حسن، ڕۆژانێ له مێژووی شۆڕشی ئه‌یلول، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ نوسینگه‌ی ته‌فسیر ـ ٢٠١٦ز)، ل ٢١٠.
-
عصمت شریف وانلي، كردستان العراقیة هویة وطنیة (دراسة في ثورة ١٩٦١)، ترجمة سعاد محمد خضر، (السلیمانیة ـ مؤسسة ژین ـ مطبعة شڤان ـ ٢٠١٢م)، ص ص ٣٢٦، ٣٢٨.
-
مرسوم جمهوري رقم ١٨٠، جریدة الوقائع العراقیة، وزارة الاعلام في العراق، العدد ١٨٦٧، السنة الثانیة عشرة، بغداد، الثلاثاء، ١٤ نیسان ١٩٧٠م، ص ١١.
-
نوري شاویس، من مذكراتي، (بدون مكان ـ منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني ـ ١٩٨٥م)، ص ص ١٠ ـ ١٢، ١٤، ١٨، ٢٠ ـ ٢١، ٢٥، ٣٤، ٥٢، ٦٢، ٧٩، ٨١، ٨٣ ـ ٨٥، ٨٩ ـ ٩٠.