ژیاننامه
مامۆستا عەبدولعەزیز تەیب ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، ناسراو به عه‌بدولعه‌زیز به‌زاز، ساڵی ١٩٥٤ له شاری دهۆك له‌دایك بووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری دهۆك و درێژه‌ی به خوێندن داوه، ساڵی ١٩٧٧ خانه‌ی مامۆستایانی له شاری دهۆك ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٨٨ له دوای ئه‌نفالی بادینان ئاواره‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه.
ساڵانی (١٩٩٢ـ٢٠٠٠) له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كراوه‌ته پارێزگاری دهۆك، له ١٩ی كانونی دووه‌می ١٩٩٦ وه‌ك پارێزگاری دهۆك له‌لایه‌ن فه‌رمانداری ویلایه‌تی تینسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه بانگهێشت كراوه و له‌وێ پێشوازی لێكراوه، له ٤ی شوباتی ١٩٩٦ له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی شانشینی سوید له‌و وڵاته پێشوازی لێ كراوه، ساڵی ١٩٩٨ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری ئاسۆی په‌روه‌رده‌یی بووه كه به زمانی كوردی له شاری هه‌ولێر له‌چاپ دراوه، له ٢٠ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ له‌به‌رامبه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان سوێندی یاسای خوارد و بووه‌ته وه‌زیری په‌روه‌رده (كابینه‌ی چواره‌م)، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خوێندنی باڵا بووه و دواتر كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بووه وه‌زاره‌ت بۆ ماوه‌یه‌ك به وه‌كاله‌ت وه‌زیری خوێندنی باڵا بووه. له ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی ئابی ٢٠٠١ وه‌ك وه‌كیلی وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رامبه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سوێندی یاسایی خواردووه، له ٧ی ئایاری ٢٠٠٦دا بووه‌ته وه‌زیری كشتوكاڵ (كابینه‌ی پێنجه‌م). شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧١ ئه‌ندامی ناوچه‌ی دهۆكی لقی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه. ساڵی ١٩٧١ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی ئاشتی له شاری دهۆك بووه، ساڵی ١٩٧٢ له دوای كۆنگره‌ی حه‌وته‌م به كارگێڕی لقی دهۆكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٧٣ به‌رپرسی ڕێكخستنی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی دهۆك و به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی دهۆكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه.
ساڵی ١٩٧٣ ئه‌ندامی ڕێكخراوی لێژنه‌ی ڕێكخراوی هێڤی سه‌ر به لێژنه‌ی ناوچه‌ی دهۆكی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٣ ئه‌ندامی لقی دهۆكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٤ له گۆڤاری ( المشعل الوضاء) ئۆرگانی لقی دهۆك ـ نه‌ینه‌وای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بابه‌تی نووسیوه، ساڵی ١٩٧٤ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٤ به كارگێڕی لقی دهۆك ـ نه‌ینه‌وای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٨٢ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٨٥ كارگێڕی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌ك بووه، ساڵی ١٩٨٧ له ستافی چوارده‌یه‌م له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس دا به كارگێڕی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه و به‌رپرسی به‌شی ڕێكخستن بووه، ساڵی ١٩٨٨ له ستافی پازده‌یه‌م له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی ئه‌ندازیار رەمزی شەعبان ردا له لێژنه‌ی لقی یه‌ك له هه‌مان پله‌ی خۆی له خزمه‌ت به‌رده‌وام بووه.
ساڵی ١٩٨٨ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی دەیەم هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩١ له ستافی شازده‌یه‌م له سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی فازڵ میرانیدا له لێژنه‌ی لقی یه‌ك به پله‌ی كارگێڕی لق له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بووه. ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو کۆنگرەی یازده‌یه‌م هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ٢٣ی ئاداری ١٩٩٤ وه‌ك پارێزگاری دهۆك به یاوه‌ری نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا ناسراو به نێچیرڤان بارزانی به‌شداری ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی شاری دهۆكی كردووه، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی دوازدەیەم هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه.
له به‌رهه‌مه‌كانی :
-
محافظة دهوك وقرار ٩٨٦ ـ ١٩٩٥ (به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیلی ئه‌مین نووسراوه).
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی پارتی دیموکراتی کوردستان ١.
-
هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانی به‌شداری له نه‌ورۆزی بادینان ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٩٠٢، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٢٤ ئاداری ١٩٩٤ز، ل ١.
-
كۆنگره، ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان ڕاده‌گه‌ینێت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ١٧٢٩، هه‌ولێر، هه‌ینی، ٢٧ ئابی ١٩٩٣ز، ل ١.
-
حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕیزلێنان، كتێبی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ـ ٢٠١٩ز)، ل ٢٠٩.
-
به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده پێشوازی له سكرتاریه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌مان كرد، ڕۆژنامه‌ی زه‌نگ، یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، ژماره ٣٢، خولی دووه‌م، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، سێشه‌مه، ٢٥ كانونی دووه‌می ٢٠٠٠ز، ل ١.
-
ئاشتي، رئیس حكومة الاقلیم یرعي أفتتاح المؤتمر التربوي الثالث في الاقلیم، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٦٤، السنة السادسة أربیل، ٣٠ أیلول ٢٠٠١م، ص ١١.
-
ئاشتی، وفد جامعة واشنطن الأمریكیة یقیم المسیرة التربویة في اقلیم كوردستان، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٦١، السنة السادسة أربیل، ٣٠ حزیران ٢٠٠١م، ص ١٢.
-
قراران للپرلمان حول منح الثقة للتشكیلة الجدیدة لحكومة كوردستان، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤٣، أربیل، ٣١ كانون الأول ١٩٩٩م، ص ٢٠.
-
السادة الوزراء في التشكیلة الجدیدة لحكومة كوردستان، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤٣، أربیل، ٣١ كانون الأول ١٩٩٩م، ص ص ٢١ ـ ٢٢.
-
پێكهاته‌ی كابینه‌ی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، گۆڤاری ئاڵا، ده‌سته‌یه‌ك له قوتابیانی كۆلیژی یاسا و ڕامیاری، ژماره ١ و ٢، هه‌ولێر، تشرینی دووه‌م و كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٩ز، ل ٥.
-
انتخاب أعضاء اللجنة المركزیة للحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان للثقافة والأعلام، العدد ٤١، السنة الرابعة، أربیل، ٣١ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
أمام رئیس حكومة الاقلیم وكیلا وزارة الصحة والشؤون الاجتماعیة یؤدیان الیمین القانونیة، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ١٠٣٨، أربیل، الجمعة، ١٠ آب ٢٠٠١م، ص ٢.
-
انتخاب لجنة مركزیة جدیدة مؤلفة من ٣١ عضوا و٩ أعضاء أحتیاط، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد ٩٤٦، أربیل، الجمعة، ١٥ تشرین الأول ١٩٩٩م، ص ١٥.
-
به‌هادین جه‌لال، شاندی سۆشیالیستی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردنه‌وه‌ی پیشانگایه‌ك ده‌بن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٤١٥، هه‌ولێر، شه‌مه، ٢٣ حوزه‌یرانی ٢٠٠١ز، ل ٢.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، به‌شی ڕێكخستن، بڕیار، ژماره ٢٣٥٦ ـ ر، ١٩ تشرینی دووه‌می ١٩٨٨ز، ل ١.
-
جه‌مال خه‌زنه‌دار، ئینسكلۆپیدیای ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ١٨٩٨ ـ ٢٠١٠، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١١ز)، ل ل ٣١٥، ٤٠٧، ٤٤٨.
-
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندی سۆشیالیستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٤١٥، هه‌ولێر، شه‌مه، ٢٣ حوزه‌یرانی ٢٠٠١ز، ل ٢.
-
حسێن عثمان كلش (بابێ كۆڤان)، پێشمه‌رگه‌یه‌ك ژیان و بیرهاتن (١٩٦١ ـ ١٩٩١)، (دهۆك ـ چاپخانه‌ی خانی ـ ٢٠١٥ز)، ل ١٣٤.
-
ده‌نگوباسی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ژماره ٢٥، به‌غدا، چاپخانه‌ی (دار الجاحظ)، چوارشه‌مه، ٦ شوباتی ١٩٧٤ز، ل ٥.
-
رشید فندی، چه‌ند دیمه‌نه‌ك ژ خه‌باتا ئیكه‌تیا قوتابیێن كوردستانێ، ڕۆژنامه‌ی په‌یمان، ژماره ٤٩، دهۆك، ١٤ شوباتی ١٩٩٦ز، ل ٣.
-
زیارة ناجحة للسید محافظ دهوك الی الولایات المتحدة والسوید، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧٨١، الجمعة، ١٦شباط ١٩٩٦م، ص ص ١، ١١.
-
سمیر صالح، پێنج شار له ئاوێنه‌ی ڕۆژگاردا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ماردین ـ ٢٠١٦ز)، ل ل ٤٦، ٥١١.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ١٢٣.
-
صلاح ا‌لدین محمد سعدالله، گاڤان ومسیرة السنین ١٩٣٠ ـ ٢٠٠٧، الجز‌ء الأول، (أربیل ـ مطبعة هیفي ـ ٢٠٠٩م)، ص ص ٤٩، ٥٢.
-
عبدالهادی رحمان قصاب، لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، لقی نه‌ینه‌وا ١٩٦٧ ـ ١٩٧٠، (هه‌ولێر ـ مه‌كته‌بی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی لقی دوو ـ ٢٠١٥ز)، ل ٢٤.
-
عرفان عه‌زیز عه‌زیز، ڕۆژنامه‌نووسی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ پڕۆژە‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ٤٤.
-
عرفان عه‌زیز عه‌زیز، كۆنگره و كۆنفڕانسه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان، (هه‌ولێر ـ پڕۆژە‌ی نووسینه‌وه‌ی مێژووی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٢ز)، ل ٧٨.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٤٧٩.
-
كاروان مه‌حوی، كۆنگره‌كانی پارتیمان پارتی دیموکراتی کوردستان، گۆڤاری شرۆڤه، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی دیراسات و توێژینه‌وه، ژماره ١٤، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی حاجی هاشم، پاییزی ٢٠١٠ز، ل ٢١.
-
لقی دوو، لقی دوو له نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٠ز)، ل ٣٤.
-
ماڵپه‌ڕی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان :
www.pdk ـleqa١.com
-
مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ ١٩٩٧ز)، ل ١١٤.
-
هه‌رێمی كوردستان ـ وه‌زاره‌تی داد، كۆبه‌ندی وه‌قایعی كوردستان، به‌رگی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی ئه‌ربیل بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ ٢٠١٢ز)، ل ١٢٧٩.
-
هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق پرۆتۆكۆله‌كان ـ ١٩٩٩، به‌رگی بیست و دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ١٩٩٩ز)، ل ٦٨٦.
-
هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، پرۆتۆكۆله‌كانی ساڵی (٢٠٠٦)ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستانی عێراق، به‌رگی سی و شه‌ش، (هه‌ولێر ـ ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كوردستان ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ـ ٢٠٠٧ز)، ل ل ٣٦١، ٣٦٥.