ژیاننامه
حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان له ساڵى ١٩٣١ لە شاری کووت لە باشووری عێراق لەدایکبووە و له هۆزی مه‌لكشای فه‌یلیه، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خوێنده‌وار و بازرگانی كوردی فه‌یلی شاری به‌غدا په‌روه‌رده بووه، لە ساڵی ١٩٥٠ دا له كۆلێژی ماف له شاری به‌غدا وه‌رگیراوه و ساڵی ١٩٥٢ به‌هۆی چالاكی سیاسی، له‌لایه‌ن كاربه‌دستانی عێراقەوه له خوێندن بێبهشکراوە و له كۆلێژ ده‌ركراوه.
ساڵی ١٩٥٣ له گۆڤاری عه‌ره‌بی زمانی (صدی المستقبل) وتاری بڵاوكردووه‌ته‌وه و ساڵی ١٩٥٨ به بێژه‌ر له ڕادیۆ به‌غدا دامه‌زراوه و تا كۆتایی ساڵی ١٩٦٢ لەوێ کاریکردوو.
ساڵی ١٩٧٥ به فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی عێراق، به به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی پارێزگای زیقار له باشووری عێراق دامه‌زراوه، ساڵانی ١٩٧٧، ١٩٩٠ و ١٩٩١ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ڕژێمی بەعسەوه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، له ٦ی شوباتی ١٩٧٨ به فه‌رمانێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی عێراق به پشكێنه‌ری گشتی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باجی ده‌رامه‌تی گشتی له شاری به‌غدا دامه‌زراوه و ساڵی ١٩٨٧ له‌سه‌ر خواستی خۆی خانه‌نشین كراوه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٩٨دا وه‌ك په‌نابه‌ر ڕوو ده‌كاته شانشینی یه‌كگرتووی بەریتانیا، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزی بووه، له ٣٠ی ته‌ممووزی ٢٠١٣ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری به‌یروت كۆچی دوایی ده‌كات و دواتر ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ گۆڕستانی نه‌جه‌ف لە ناوه‌ڕاستى عێراق و له‌وێ به خاك دەسپێردرێت.
خەباتنامە
حەبیب محەمەد کەریم ساڵی ١٩٥٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق بووه و هەمان ساڵ نوێنه‌ری کۆنگرەی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له شاری كه‌ركوك و ساڵی ١٩٥٤ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غدای پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراق.
له كۆنفرانسی ساڵی ١٩٥٦دا بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان و هەمان ساڵ نوێنه‌ری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له به‌ره‌ی قوتابیان (الجبهة الطلابیة) له شاری به‌غدا بووه، كه زۆربه‌ی ڕێكخراوه نه‌یاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتداریەتی عێراقی له‌خۆده‌گرت و له‌مانه پێكهاتبوو: پارتی دیموكراتی یه‌كگرتووی كوردستان، حزبی شیوعی عێراقی، حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی سۆسیالیست و حزبی كۆنگره‌ی نیشتیمانی به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندان و مانگرتنه‌كانی قوتابیان.
ساڵی ١٩٥٩ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی خه‌باتی ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق بووه له شاری به‌غدا و هەمان ساڵ و له کۆنگرەی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ١٩٥٩دا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی چاودێری و پشكنینی پارتی دیموكراتی كوردستان - عێراق هه‌ڵبژێردراوه، له ٨ی كانونی دووه‌می ١٩٦٠ ئه‌ندامانی ده‌سته په‌نجا كهسیەکەی پشتگیریكاری دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە بۆ قۆناغی كاری ئاشكرا و هەمان ساڵ ڕاسته‌وخۆ له کۆنگرەی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ١٩٦٠دا به ئه‌ندامی لێژنه‌ی چاودێری و پشكنینی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوەتەوە.
ساڵی ١٩٦٤ وه‌كو به‌رپرسی لێژنه‌ی چاودێری و پشكنینی باڵا به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌تدا نه‌كردووه و به شه‌رعیی نه‌زانیوه، هەمان ساڵ وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می لێژنه‌ی چاودێری و پشكنینی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و بۆ بنبڕكردنی كێشه ناوخۆییه‌كان پێشنیازی به‌ستنی كۆنگره ده‌خاته به‌رده‌م سه‌رۆك و مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ردوولا ڕازی ده‌بن.
له کۆنگرەی شه‌شه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ١٩٦٤، کۆنگرەی حه‌وته‌م ١٩٦٦و کۆنگرەی هه‌شته‌می ١٩٧٠ی پارتیدا به ئه‌ندام و سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
لە ١٨ی كانوونی دووه‌می ١٩٦٧ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه و دیداریان له‌گه‌ڵ لیوا عه‌بدولڕه‌حمان محه‌مه‌د عارف له كۆشكی كۆماری له شاری به‌غدا كردووه به مه‌به‌ستی وتوێژكردن بۆ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی ڕێكه‌وتننامه‌ی حوزه‌یرانی ١٩٦٦ بۆ ئۆتۆنۆمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی.
ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕوو ده‌كاته وڵاتی ئێران و دواتر ڕوو ده‌كاته شاری قاهیره و په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه ده‌كات و هه‌مان ساڵ دوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٩١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووهتەوه و له ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری كردووه، ساڵی ١٩٩٣ و له کۆنگرەی یازده‌یه‌م دا به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندی پشكنین و چاودێری پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه.
نوێنه‌ری كۆنگرەکانی دوازدەیەم ١٩٩٩ و كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م ٢٠١٠ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له شاری هه‌ولێر.
له به‌رهه‌مه‌كانی:
١-تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣.
٢-حول تراث الوطني للبارزاني الخالد ـ ١٩٩١.
٣-صفحات من نضال الشعب الكردي تاریخ مؤتمرات الحزب ٤، ٥، ٦، ٧، ٨ ـ ١٩٩١. وه‌رگێڕانی كوردی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن كۆزاد ڕۆژبه‌یانی له هه‌مان ساڵدا كراوه و له چاپ دراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
١. ئەرشیفی دەستەی ێینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢. مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
٣. جلیل المندلاوي و صباح السورمیري، الاستاذ حبیب محمد كریم في حدیث لحمرین، جریدة حمرین، جمعیة الكورد الفیلیین، العدد ٢٦، أربیل، مطبعة جامعة صلاح ا‌لدین، تشرین الثاني ٢٠٠١م.
٤. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
٥. حبیب محمد كریم، خواطر عن البارزاني، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ الموحد، العدد ٧١٦، الأربعاء، ٢ آذار ١٩٩٤م.
٦. محه‌مه‌د مه‌لا قادر، خه‌باتنامه كورته مێژووی پارتی و كولتووری بارزانی نه‌مر، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ ٢٠٠٧ز).
٧. مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م).