ژیاننامه
عهبدولڕەحمان عوسمان فه‌تاح خدر، ناسراو به مولازم عەبدولڕەحمان پێداوی، مولازم سه‌ربه‌ست و جه‌بار، ساڵی ١٩٤٦ له شاری دهۆك له‌دایك بووه، قۆناغی سه‌ره‌تایی له گوندی پێده و قۆناغی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له شارۆچكه‌ی دهۆكی سه‌ر به پارێزگای موسڵ ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٦٨ له به‌شی كوردی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٧٠ له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یوه‌ندی به كۆلێژی سه‌ربازی به‌غداوه كردووه، له ٦ی كانونی دووه‌می ١٩٧٢ به پله‌ی مولازمی دووه‌م له كۆلێژی سه‌ربازی ڕۆستهمییهی به‌غدا له به‌شی پیاده ده‌رچووه و له خولی په‌نجادا بووه‌ته خاوه‌نی به‌كالۆریۆسی سه‌ربازی، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه و له پارێزگای مازه‌نده‌ران له باكووری ئێران نیشته‌جێ بووه، له ٢ی شوباتی ١٩٧٦دا له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی شاری تارانه‌وه له‌گه‌ڵ ٣٢ په‌نابه‌ری باشووری كوردستان وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له شانشینی هۆڵه‌ندا كردووه، به پله‌ی لیوا (جه‌نه‌راڵ) خانه‌نشین كراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و هوڵهندییه.
خه‌باتنامه
له ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ له دادگای سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د ساڵح عه‌بدی بەهۆی به‌شداری له خۆپێشاندانی قوتابیان له خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێ و ته‌نیا له ساڵی ١٩٦٥ مافی خوێندنی پێده‌به‌خشرێ، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٨ به‌رپرسی شانه‌یه‌كی نهێنی قوتابیان بووه له زانكۆی به‌غدا، ساڵی ١٩٧٠ به‌رپرسی هێڵی ڕێكخستنی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه له كۆلێژی سه‌ربازی به‌غدا.
له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ١٩٧٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه و به پله‌ی سه‌رلق له بەتالیۆنی یەکی زۆزک خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٧٣ له قۆناغی شۆڕشی ئەیلوول فه‌رمانده‌ی بەتالیۆنی سێی هێزی قەرەداغ سه‌ر به هێزی کەرکووک له سنووری پارێزگای سلێمانی بووه، له هاوینی ساڵی ١٩٧٣ سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی سه‌ربازی ئۆردوگای هاوینه‌ی یەکێتی قوتابیانی کوردستانی له شێخان له سنووری پارێزگای دهۆكی كردووه، ساڵانی (١٩٧٣ـ١٩٧٤) فه‌رمانده‌ی بەتالیۆنی سێی هێزی کەرکووک بووه، ساڵی ١٩٧٤ به‌شداری گشت شهڕەكانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ دژ به هێزی سوپای عێراقی كردووه، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٧٤ به‌شداری شه‌ڕی سه‌رتیز له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دژ به هێزی سوپای عێراقی كردووه.
ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین)، ساڵی ١٩٧٧ مولازم عه‌بدولقادر عوسمانی برای له‌به‌ر چالاكی پارتایه‌تی له به‌ندیخانه‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هه‌ڤاڵانی له سێداره دراوه، ساڵی ١٩٧٦ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخراوی هۆڵه‌ندای سه‌ر به لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپای پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ٢ی شوباتی ١٩٧٧ هۆڵه‌ندا به‌ره‌و كۆماری فیدڕاڵی ئه‌ڵمانیا و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كۆماری عه‌ره‌بی سوریا به‌جێ ده‌هێڵێ و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ناوچه ئازادكراوه‌كانی باشووری كوردستان، له قۆناغی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا به ناوی نهێنی جهبارەوه نامه و ڕاپۆرتی بۆ سه‌رۆك مەسعود بارزانی نووسیوه، له ٥ی مایسی ١٩٧٧ له‌گه‌ڵ بارێك چه‌ك و ده‌سته‌یه‌ك له فه‌رمانده و پێشمه‌رگه خاكی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا به‌رەو باكووری كوردستان به‌جێ ده‌هێڵن و به‌ره‌و باشووری كوردستان ده‌چن، له ١٥ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٧ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی بیدوالی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كان كردووه.
ساڵانی (١٩٧٧-١٩٧٩) له شۆڕشی گوڵاندا ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه و بۆ دووه‌مین جار په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه‌ته‌وه و به به‌رپرسی هەرێمی دوو ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٧٧ كراوه‌ته به‌رپرسی هەرێمی دووی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٧٩ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی شاوانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووه، ساڵی ١٩٧٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بووه، ساڵی ١٩٨٨ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ڕێكخراوی هۆڵه‌ندای سه‌ر به لێژنه‌ی لقی شه‌ش، ساڵی ١٩٩١ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا، ساڵی ١٩٩١ بووه‌ته ئه‌ندامی لق له لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپا، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری گرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كگرتوو بووه، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
فه‌یسه‌ڵ ڕەسول خۆشناو، بایۆگرافیای ئه‌فسه‌رانی كورد، به‌شی دووه‌م، (تهران ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠٢٠ز)، ل ل ٢١١ ـ ٢١٢.
-
حبیب محمد كریم، كركوك و ثورة أیلول المجیدة، مجلة گولان العربي، مركز گولان الثقافي، العدد ٧٠، السنة السادسة، أربیل، مطبعة وزارة التربیة، ٣١ آذار ٢٠٠٢م، ص ٣٩.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٤٧، ١٥٢.
-
زاهیر ڕۆژبه‌یانی، كۆچی دوایی ناوه‌ختی بارزانیی نه‌مر ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌رك و واقیعێكی دیكه‌دا ڕووبه‌ڕوو كرده‌وه، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٣٤٠، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٢٩ ئایاری ١٩٩٧ز، ل ل ٤ ـ ٥.
-
عومه‌ر عوسمان، ژیانی كوردێك، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠٠٥ز)، ل ٩٣.
-
فاروق ابراهیم شریف، الضباط الكورد في الجیش العراقي منذ تأسیسه عام ١٩٢١، الجز‌ء الأول، (تركیة ـ Orka Matbaacilik Turkey ـ ٢٠١٤م)، ص ٢٣٢.
-
محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٦٩، ٧٣ ـ ٧٤، ٨٠.
-
محه‌مه‌د مراد فه‌تاح، خه‌باتا چیا بیرهاتن و سه‌رهاتیێن شوره‌شا گوڵانێ (١٩٧٦ ـ ١٩٨٩)، (زاخۆ ـ چاپخانا كوردستان ـ ٢٠٠٧ز)، ل ٧٥.
-
مه‌لا شێم حه‌مدی حاجی ئۆمه‌رانی، سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێی ساڵی ١٩٧٦ چۆن ده‌ستی پێ كرد؟!، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ ٢٠١٣ز)، ل ٥٢.