بەهائەدین محەمەد ئەمین

بەهائەدین محەمەد ئەمین ناسراو بە (سەید بەهائەدین ئیمامی)، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی لاوەران سەربە دەڤەری هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٦ کراوە بە سەرپەل، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


بەهائەدین محەمەد ئەمین ناسراو بە (سەید بەهائەدین ئیمامی)، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی لاوەران سەربە دەڤەری هەڵەبجە لەدایک بووە، خێزاندار بووە. ساڵى ١٩٧٥دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت و ڕوو دەکاتە کۆمەڵگای دووئاو لە نێوان شاری نەوسود و شاری پاوە و لەوێوە بردوویانە بۆ کۆمەڵگای سەریاس لە پاوە و دواتریش گواستراوەتەوە بۆ شاری تەورێز و میانە. دواتر بۆ ناوچەى هیجران دووز لەسەر سنووری ئازەربایجانی سۆڤیەت دوورخراوەتەوە.

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە و لەلای حەمە گوڵپی لە دەڤەری هەڵەبجە بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٢ لە بەتالیۆنی ٦ی بەمۆ بووە تاکو ساڵی ١٩٦٦ لەو بەتالیۆنە، لەهەمان ساڵدا ناوبراو دەکرێت بە سەرپەل و لە شەڕی نەونۆڵی لەلایەن چەکدارانی گرووپی ئیبراهیم ئەحمەد دەستگیر دەکرێت، ماوەی شەش مانگ لەگەڵ باوکی فارس باوە لە بەندیخانەی بەکرەجۆ زیندانی کراوە، دواتر ساڵی ١٩٦٧ لە بەندیخانە هەڵهاتووە و لە دەڤەری قەرەداغەوە دووبارە چووەتە ناو ڕیزی پێشمەرگە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ تەوێڵە و لە بەتالیۆنی حەسەن بەگی مەحمود بەگ کراوە بە سەرپەل. 

دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠، ناوبراو لە دەڤەری پێنجوێن کراوە بە پاسەوانی سنوور، دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ لەلایەن حکومەتی عێراق لە دژی گەلی کورد، سەید بەهائەدین ئیمامی چووە بۆ چیای سەرتیز و لەگەڵ جەلال لاوەرانی کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆن و دوای بەشداریکردن لەشەڕی چیای سەرتیز گەڕاوەتەوە بۆ بیارە و تەوێڵە و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ  بەمۆ. 

لەساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە (١٩٧٦- ١٩٩١) کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ بەمۆ، نادر هەورامی بەرپرسی گشتی ئەو دەڤەرە بووە، تاکو ساڵی ١٩٨٧ بەشێوەی مەفرەزەی گەڕۆک لە دەڤەری هەورامان پێشمەرگە بووە، لەهەمان ساڵ ڕاسپێردراوە بۆ گەیاندنى ٤٠٠ پارچە چەک بۆ دەڤەرى قەرەداغ بۆ تەشکیلاتى هێزی پێشمەرگە.

ساڵى ١٩٨٨لەکاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، لە خورماڵ بە سوکی بریندار بووە و گواستراوەتەوە بۆ مەریوان و دوای ساڕێژبوونی برینەکانی دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ جوانڕۆ، لەوێ ڕژێمی ئێران لەگەڵ فەرەیدون جوانڕۆیی، عەلی ئەکبەر هیدایەت، ئەحمەد ڕەباتی دەستگیر کراون  و دوای ٤٠ ڕۆژ بەکەفالەت ئازاد کراون.

دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١، ناوبراو گەڕاوەتەوە بۆ باوەنوور لە دەربەندیخان و کەلار، لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگەی تر ناوچەکەیان لە دەزگاکانی ڕژێمی عێراق پاک کردۆتەوە و بارەگای پارتیان لە دەربەندیخان داناوە، لەهەمان ساڵدا و لە کاتی  هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر کوردستان، ناوبراو بریندار بووە.

دوای هەڵبژاردنی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان لەساڵی ١٩٩٢، سەید بەهائەدین ئیمامی کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی ٧ لە هێزی سنووری لقی سێی دەربەندیخان کە مەلا زمناکۆ فەرماندەی هێز بووە، لەساڵی ٢٠٠٩ بە پلەی لیوا خانەنشین بووە. 

لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. 


سەرچاوە: 

١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر