یاساناس و سیاسەتمەدار عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵا، ناسراو به كه‌ریم شنگالی، حه‌سه‌ن، حه‌سه‌ن شنگالی، ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ له كۆنفڕانسی به‌رلین بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٣ له کۆنگرەی یازده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان_یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (١٩٩٣-١٩٩٤) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٩ و لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له ساڵه‌كانی ٢٠٠١، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، ٢٠١٢ و ٢٠١٤ و له كابینه‌كانی چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌م به وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، سالی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به ڕاویژكار له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست نیشان كراوه.
ژیاننامه
عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵا ساڵی ١٩٥٠ لە شاری موسڵ لە دایکبووە. ساڵی ١٩٧١ به‌كالۆریۆسی له به‌شی یاسا له كۆلێژی یاسا و ڕامیاری زانكۆی به‌غدا وه‌رگرتووه، ساڵانی (١٩٧١-١٩٧٣) له شاری به‌غدا به پیشه‌ی پارێزه‌رییه‌وه سەرقاڵ بووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی كردووه‌ته وڵاتی ئێران و بووەتە ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاواره‌كانی باشووری كوردستان له وڵاتی ئێران و ساڵی ١٩٧٦ وه‌ك په‌نابه‌ر ڕووی له ئه‌وروپا كردووه.
له ساڵه‌كانی ٢٠٠١، ٢٠٠٦، ٢٠٠٩، ٢٠١٢ و ٢٠١٤ و له كابینه‌كانی چواره‌م، پێنجه‌م، شه‌شه‌م، حه‌وته‌م و هه‌شته‌م به وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و دوای دامه‌زراندنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به ڕاویژكار له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییه.
خه‌باتنامه
عه‌بدولكه‌ریم سوڵتان عه‌بدوڵا ساڵی ١٩٦٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه و ساڵی ١٩٦٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٩ ئه‌ندام ناوچه بووە له لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غداى سه‌ر به لێژنه‌ی لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئاداری ١٩٧٣ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه.
له مانگی نیسانی ساڵی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن مەسعود بارزانییه‌وه ڕاسپێردراوه بۆ ئاماده‌كاری شۆڕشی گوڵان و له كۆتایی هەمان مانگدا له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه له‌گه‌ڵ چوار كهسایهتیتردا بانگهێشت كراوه تا له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌دێی نه‌غه‌ده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون له به‌رگری و به‌رخودان به‌شدار بن.
ساڵی ١٩٧٥ له‌به‌ر ئاشكرابوونی له‌لایه‌ن ده‌زگای ساواكی ئێران (سازمان اطلاعات و امنیت كشور) به هاوڕێیه‌تی پارێزه‌ر جه‌وهه‌ر نامیق سالم (١٩٤٦-٢٠١١) به قاچاخ خۆی گه‌یاندووه‌ته باكووری كوردستان و له‌وێشه‌وه بۆ باشووری كوردستان.
ساڵی ١٩٧٦ لە كۆنفڕانسی به‌رلین بووه‌ته ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هەمان ساڵ له ڕێی باكووری كوردستانه‌وه و به هاوكاری كوردانی باكوور به تایبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان – توركیا خۆی گه‌یاندووه‌ته بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان له باشووری كوردستان، ساڵی ١٩٧٧ به ناوی نهێنی حه‌سه‌ن و حه‌سه‌ن شنگالییه‌وه به‌شداری له ڕیزه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵاندا كردووه و كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی هه‌رێمی یه‌كی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ساڵی ١٩٧٩ وازی له كاری پارتایه‌تی هێناوه و ساڵی ١٩٨١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستان كردووه، ساڵی ١٩٩٠ و دوای گەڕانەوەی بۆ نێو ڕیزەکانی پارتی، به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخستنی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه و ساڵی ١٩٩١ بۆ مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان گواستراوه‌ته‌وه، له ئاداری ١٩٩٢ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ره‌ی كوردستانییەوە به ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كوردستان ده‌ستنیشانكراوه.
له کۆنگرەی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان_یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردراوه، ساڵانی (١٩٩٣-١٩٩٤) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، ساڵی ٢٠١٠ و لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراوه و له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بووه‌ته ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی دەستەی ئنسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز).