ڕەمزی شەعبان

ئه‌ندازیار ڕە‌مزی خه‌لیل شه‌عبان، ناسراو به‌ ڕە‌مزی شه‌عبان (١٩٤٢ ـ ٢٠٢١) له‌دایكبووی هه‌ولێره‌، ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه و به‌شداری له‌ شۆڕشی گوڵاندا كردووه‌‌....


ئه‌ندازیار ڕە‌مزی خه‌لیل شه‌عبان ناسراو بە ڕەمزی  شەعبان، له‌دایكبووی هه‌ولێره‌، ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه و به‌شداری له‌ شۆڕشی گوڵاندا كردووه‌‌. ساڵی ١٩٧٥ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ له‌ شانشینی سوید، ساڵی ١٩٧٩ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ خه‌بات ئه‌وروپا به‌جێ ده‌هێڵێ و سه‌ره‌تا ڕووی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه‌ و دواتر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌ باشووری كوردستان، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه و به‌شداری له‌ شۆڕشی گوڵاندا كردووه‌‌، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی نۆیه‌م هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ساڵی ٢٠١٠ به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی سێزده‌یه‌‌م هه‌ڵبژێردراوه‌.


ژیاننامه‌:

ئه‌ندازیار ڕە‌مزی خه‌لیل شه‌عبان ناسراو ڕەمزی شەعبان، ساڵی ١٩٤٢له‌ شاری هه‌ولێر له‌دایك بووه‌، قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌ ئامێدی و قۆناغی ناوه‌ندی له‌ شاری موسڵ خوێندووه‌، ساڵی ١٩٥٩ قۆناغی ئاماده‌یی له‌ شاری موسڵ ته‌واو كردووه‌، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ی تشرینی دووه‌می ١٩٥٩دا به‌ مه‌به‌ستی خوێندن ڕووی كردووه‌ته‌ كۆماری چێكۆسڵۆڤاكیا، ساڵی ١٩٧٠ به‌كالۆریۆسی له‌ زانكۆی ئه‌ندازیاری كشتوكاڵی سوخدل به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌ ساڵی ١٩٧٢ ماسته‌ری له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیك له‌ زانكۆی سوخدل وه‌رگرتووه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌ شانشینی سوید داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ خه‌بات ئه‌وروپا به‌جێ ده‌هێڵێ و سه‌ره‌تا ڕووی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌ و دواتر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌ باشووری كوردستان. له‌ ٣ی نیسانی ٢٠٢١ به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی توركیا كۆچی دوایی كرد، شاره‌زای زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، چێكی، ڕووسی، ئینگلیزی، فارسی، سڵۆڤاكی و سویدی بووه‌.


خه‌باتنامه‌:

خه‌لیل شه‌عبان (١٩٠٥-١٩٦٥)ی باوكی له‌ ئه‌ندامانی حزبی هیوای كورد بووه‌ و به‌شداری شۆڕشی دووه‌می بارزانی كردووه‌ و ساڵی ١٩٤٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣ـ ١٩٤٥) ئاواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٤٦ به‌شداری له‌ خزمه‌تكردنی كۆماری دیموكراتیی كوردستاندا كردووه‌، ساڵی ١٩٤٧ له‌دوای نسكۆی كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌ ژێر فه‌رمانده‌یی جه‌نه‌راڵ مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ ١٩٧٩)دا به‌ره‌نگاری سوپای شانشینی ئێران بووه‌ته‌وه‌‌، ساڵی ١٩٤٧ له‌ كۆتایی به‌رگری له‌ كۆماری دیموكراتی كوردستان له‌ خاڵی ڕووباری گاده‌ر به‌ هاوڕێیه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدوسه‌لام ناسراو به‌ شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان و خودان خۆی ڕاده‌ستی پۆلیسی عێراق كردووه‌ته‌وه‌ سه‌ره‌تا له‌ سیمی دیانای سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و دواتر به‌ خێزانه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ بۆ شارۆچكه‌ی حه‌مام عه‌لیلی پارێزگای موسڵ دوور خراوه‌ته‌وه‌.

ڕە‌مزی شه‌عبان ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌ شاری به‌غدا به‌ هاوڕێیه‌تی باوكی سه‌ردانی شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان سه‌رۆك مستەفا بارزانییان كردووه‌، له‌ ٢٣ی تشرینی دووه‌می ١٩٥٩دا به‌ مه‌به‌ستی خوێندن ڕووی كردووه‌ته‌ كۆماری چێكۆسڵۆڤاكیا، ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له‌ ئه‌وروپا (K.S.S.E) كردووه‌، ساڵی ١٩٦٠ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ له‌ كۆماری دیموكراتی چێكۆسڵۆڤاكیا، ساڵی ١٩٦٣ نامه‌یێكی ئاراسته‌ی ئه‌حمه‌د بن بلا سه‌رۆككۆماری جه‌زائیر سه‌باره‌ت به‌ تاوانه‌كانی حكومه‌تی عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ كوردی كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ به‌شداری كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد (K.S.S.E)ی له‌ ئه‌وروپا له‌ شاری به‌رلینی ڕۆژئاوا كردووه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌ شانشینی سوید داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه‌، ساڵی ١٩٧٥ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ له‌ شانشینی سوید، ساڵی ١٩٧٩ به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ خه‌بات ئه‌وروپا به‌جێ ده‌هێڵێ و سه‌ره‌تا ڕووی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌ و دواتر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌ باشووری كوردستان، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه و به‌شداری له‌ شۆڕشی گوڵاندا كردووه‌‌، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی نۆیه‌م هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨١ مامۆستای وانه‌ی پارته‌ ڕامیارییه‌كان له‌ خولی حه‌وته‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ڕاژانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٨١ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی‌ لقی شه‌شی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵانی (١٩٨١-١٩٨٥) سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی وڵات بووه‌ له‌ ئه‌وروپا، له‌ ١٦ی ته‌ممووزی ١٩٨٥ به‌ به‌رپرسی به‌شی دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌،  به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، له‌ ٣٠ی

تشرینی دووه‌می ١٩٨٥ تا ٣ی نیسانی ١٩٨٦ مامۆستای وانه‌ی ئابووری ڕامیاری بووه‌ له‌ خولی هه‌شته‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ڕاژانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌، ساڵی ١٩٨٥ به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ لقی شه‌شی ئه‌وروپا ده‌ستنیشانكراوه‌، ساڵی ١٩٨٧ له‌ ستافی چوارده‌یه‌م به‌ به‌رپرسیارێتی دكتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس به‌ جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٨٧ بۆ جاری دووه‌م كراوه‌ته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی دارایی، ساڵانی (١٩٨٨ـ١٩٩١) له‌ ستافی پانزده‌یه‌مدا به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ده‌ستنیشان كراوه‌، له‌ ١ی كانوونی دووه‌می ١٩٨٨دا وه‌ك به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی داستانی دێره‌لۆكی كردووه‌ كه‌ تێیدا سوپای عێراق نزیكه‌ی هه‌زار كوژراو و بریندار و ٥٦٢ دیل و ده‌ستكه‌وتی هه‌زار چه‌كی سووك و نیمچه‌ قورس له‌ گرتنی ١١٢ سه‌نگه‌ر هه‌بووه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م بۆنه‌یه‌ بروسكه‌ی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی لێژنه‌ لقی یه‌ك كردووه، ساڵی ١٩٨٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌‌‌‌، له‌ ١٣ی كانوونی دووه‌می ١٩٩٠ به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ له‌ به‌شی ڕێكخستنی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٩١ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ مانگی ته‌موزی ساڵی ١٩٩٣ به‌ سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی كۆنگره‌ی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو ده‌ستنیشانكراوه، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به ‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو کۆنگرەی یازده‌یه‌‌م هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٩٣ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، له‌ ١٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٣ به‌شداری ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی ئازادی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانی له‌ شاری هه‌ولێر كردووه‌، له‌ كۆتایی ساڵی ١٩٩٤ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆك بووه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٩٦ جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆك بووه‌، ساڵی ١٩٩٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆنگرەی دوازدەیەم هه‌ڵبژێردراوه‌‌، ساڵانی (١٩٩٧-٢٠١٧) به‌رپرسی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی كارگێڕی و دارایی بووه‌، ، ساڵی ٢٠٠٢ به‌ ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای یادی سه‌دساڵه‌ی بارزانی نه‌مر ده‌ستنیشانكراوه‌، ساڵی ٢٠١١ به‌‌ ئه‌ندامی پاڵیوراو بۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه‌. له‌ ١٦ی ئابی ٢٠١٨ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخۆدانی له‌ شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و سه‌رده‌می سه‌روه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه‌ میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه‌.


سه‌رچاوه‌:

  1. ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.

 

 

 

 

 


بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر