ژیاننامە
دکتۆر ڕۆژ ساڵی ١٩٤٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، كوڕی ئه‌ندازیار نوری شاوه‌یس (١٩٢٢-١٩٨٣)ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و مامۆستا ناهیده شێخ سه‌لام ئه‌حمه‌د (١٩٢٢- ٢٠٠٥)ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانە، ساڵی ١٩٧١ به‌كالۆریۆسی له كۆلێژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی موسڵ وه‌رگرتووه و پاشان ماسته‌ر و دكتۆرای له ئه‌ندازیاری كاره‌با له وڵاتی ئه‌ڵمانیا بەدەستهێناوە، کادرێکی دەوڵەتداریی پڕ ئەزموون بووە و لە ماوەی تەمەنی خزمەتی خۆیدا چەندان ئەرک و بەرپرسیاریەتی فەرمی و حکومیی لە هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقدا بەڕێوەبردووە، ساڵی ٢٠٢١ له شاری هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووە. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئه‌ڵمانی، فارسی و ئینگلیزی بووە.
خەباتنامە
دکتۆر ڕۆژ ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە كردووه، له كۆنگره‌کانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣، دوازدەیەم ١٩٩٩دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی و دواتر بە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا بە ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە. لە ماوەی کارکردنیدا لە نێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، چەندین ئەرک و بەرپرسیاریەتی وەرگرتووە، وەکو ئه‌ندامی لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپا ساڵی ١٩٧٩، به‌رپرسی به‌شی ڕێكخستن ساڵی ١٩٨٥، به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك ساڵی ١٩٨٧ و...هتد.
وێڕای ڕاپەڕاندنی ئەرکە سیاسی و ڕێکخستنییەکان، وەکو سەرکردە و فەرماندەیەکی مەیدانیش بەشداریی لە چەندین شەڕ و داستاندا کردووە، وەکو شه‌ڕی حاجی ئۆمه‌ران ساڵی١٩٨٠، فه‌رمانده‌ی داستانی كانی ماسی ساڵی ١٩٨٧، فه‌رمانده‌ی داستانی دێره‌لوك ساڵی ١٩٨٧، پلانداڕێژه‌ری گرتنی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی بامه‌ڕنێ ساڵی ١٩٨٧، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی داستانی خواكوڕك ساڵی ١٩٨٨، به‌شداریی له ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان ساڵی ١٩٩١، فه‌رمانده‌یی به‌ره‌ی خازری له سنووری پارێزگای موسڵ له شه‌ڕی دژی داعش ساڵی ٢٠١٤ و ...هتد کردووە.
لە هەمان کاتدا کادرێکی دەوڵەتداریی پڕ ئەزموون بووە و لە ماوەی تەمەنی خزمەتی خۆیدا چەندان ئەرک و بەرپرسیاریەتی فەرمی و حکومیی لە هەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقدا بەڕێوەبردووە، وەکو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان لە خولی یەکەم ساڵی١٩٩٢، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان لە كابینه‌ی یه‌كه‌م ساڵی١٩٩٢، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە كابینه‌ی دووه‌م ساڵی١٩٩٣، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە كابینه‌ی سێیه‌م ساڵی ١٩٩٦، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان(فەلەک) ساڵی ١٩٩٤، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستان ساڵی ١٩٩٩، جێگری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له ئه‌نجومه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری كاتیی عێراق ساڵی ٢٠٠٣، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق له سه‌رده‌می سه‌رۆككۆماریی غازی عه‌جیل یاوه‌ر ساڵی ٢٠٠٤، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ڕه‌وته‌نی عێراق ساڵی ٢٠٠٥، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ لە كابینه‌ی دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری ساڵی ٢٠٠٥، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ساڵی ٢٠٠٧، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ ساڵی ٢٠٠٩، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كابینه‌ی نوری مالكی ساڵی ٢٠١٠ و ...هتد.
ساڵی ٢٠١٠ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخودانی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان، قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری، له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی یه‌وه میدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.