ژیاننامه
نادر عه‌لی موراد له دایكبووی هه‌ڵه‌بجه‌یه، ساڵی ١٩٦٢ ڕیزه‌كانی سوپای عێراقی به‌جێ هێشتووه و له دۆڵی خه‌لانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئهیلوول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه، له ٢٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٣ له كۆماری نه‌مسا كۆچی دوایی كردووه و له ٢٨ی حوزه‌یرانی ٢٠١٣ له گۆڕستانی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر به خاك سپێردراوه، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی و فارسی بووه.
خه‌باتنامه
نادر عه‌لی موراد ساڵی ١٩٦٣ له به‌ره‌ی مێرگه‌سۆر له پارێزگای هه‌ولێر به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی فسفۆری هێزی ئاسمانی عێراق بووه، ساڵی ١٩٦٣ له چیای شیرین له ده‌ڤه‌ری بارزانی سه‌ر به سنووری پارێزگای هه‌ولێر چاوی به سه‌رۆك مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ ١٩٧٩) كه‌وتووه، ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری شه‌ڕی حه‌سه‌ن به‌گی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر كردووه و تیایدا بریندار بووه، ساڵی ١٩٦٥ كراوه‌ته سه‌رلق له هێزی خه‌بات، ساڵی ١٩٦٩ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی حه‌وتی هێزی خه‌بات، له مانگی ئابی ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵانه‌وه كردووه له ده‌ڤه‌ری هەورامان، ساڵی ١٩٧٨ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێ و چوار، ساڵی ١٩٧٩ له کۆنگرەی نۆیه‌م له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار، ساڵی ١٩٨١بهرپرسی لێژنه‌ی لقی سێ و چوار بووه.
ساڵی ١٩٨٢ به‌شداری ئازادكردنی جاده‌ی هه‌ڵه‌بجه ـ سه‌ید سادقی كردووه، له ساڵی ١٩٨٥ له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی كاری كردووه، ساڵی ١٩٨٨ به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری له پلاندانان بۆ ڕزگاركردنی شاره‌زوور له ده‌ستی سوپای عێراقی كردووه، ساڵی ١٩٨٨ له ستافی بیست و دووه‌می لێژنه‌ی لق بۆ جاری یه‌كه‌م به به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی دوو ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٨٩ به به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩١ به یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی به‌شداری ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستانی كردووه، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٩٣ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخۆدانی له شۆڕشی ئەیلوول، گوڵان و قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانییه‌وه مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، له ساڵی ٢٠١٣ كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه:
١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.