کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار قادر قادر عه‌لی ئه‌حمه‌د، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه، نوێنەری کۆنگرەکانی هه‌شته‌م ١٩٧٠ و نۆیه‌م ١٩٧٩ بووە و ساڵی ١٩٨٩ و لە کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩ و یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ى ناوەندى و ساڵی ٢٠١٠ و لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.
ژیاننامە
قادر قادر ساڵی ١٩٤٦ له سلێمانی لەدایکبووە، ده‌رچووی پۆلی دووه‌می ناوه‌ندییه، ساڵی ١٩٩٢ به بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی و عه‌ره‌بییه.
خەباتنامە
قادر قادر ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه و ساڵی ١٩٦٤ كراوه‌ته سه‌رده‌سته و به‌شداریی شه‌ڕی یاڵانقۆزی زێوه ١٩٦٤ و شه‌ڕی خاڵخاڵان ١٩٦٥ و شه‌ڕی ده‌ربه‌ندی ڕانیه ١٩٦٥دا كردووه و ساڵی ١٩٦٩ له شه‌ڕی به‌كره‌جۆدا بریندار بووه، ساڵی ١٩٧٤ كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی چواره‌م له هێزی خه‌بات و ساڵی ١٩٧٥ و له دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاواره‌ی وڵاتی ئێران بووه، لە ماوەی کارکردنیدا چەندین پلە و پێگەی سەربازی و سیاسیی جیاوازی بەڕێوەبردووە.
ساڵی ١٩٨٨ به‌شداری له داستانی خواكوڕكدا كردووه و هەمان ساڵ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، نوێنەری کۆنگرەکانی هه‌شته‌م ١٩٧٠ و نۆیه‌م ١٩٧٩ بووە و ساڵی ١٩٨٩ لە کۆنگرەکانی دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩دا بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوەندى و ساڵی ٢٠١٠ لە كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردراوە.
ساڵی ١٩٩١ له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌شداریی ئازادكردنی باشووری كوردستانی كردووه، ساڵی ١٩٩٢ به بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه.
سەرچاوە:
- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.