تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی

تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمەرگە. دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ کراوەتە پاسەوانی سنوور. ساڵی ١٩٧٣ لە لایەن حکوومەتی عێراق دەستگیر کراوە. ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بە شۆڕشی گولان کردووە. ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.


تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگای هەڵەبجە لە دایک بووە. تا قۆناغى ناوەندى خوێندوویەتی، خێزاندارە.

ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لەگەڵ عەبدلوەهاب ئەترۆشی لە هێزی خەبات بووەتە پێشمەرگە. دوای ڕێککەوتنی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ کراوەتە پاسەوانی سنوور لە سنووری شارۆچکەی ناڵپارێز لە پێنجوێن و سەیدسادق. ساڵی ١٩٧٣ لە لایەن حکوومەتی عێراق دەستگیر کراوە و بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ بە زیندانی حوکم دراوە. لەگەڵ ٤٥ کادر و پێشمەرگەی پارتی لە زیندانی گەورەی سلێمانی زیندانی بووە. لە شەوی ١٠/١١ی ئازاری ١٩٧٤ بە فەرمانی مەکتەبی سەربازی مەکتەبی سیاسی پارتی کە کاک ئیدریس بارزانی بەرپرسی بووە، بە هاوکاری حەمەجان باوکی قادر حەمەجان کە ئەو کات بەرپرسی زیندانی حکومەتى عێراق بووە، لەگەڵ کەسێکی تر بە ناوی فوئاد، دەرگای زیندانیان کردووەتەوە و تاهیر مەلا عەلی و پێشمەرگەکانى تریان لە زیندان ڕزگار کردووە.
دوای دەرچوونی لە زیندان، تاهیر مەلا عەلی گەڕاوەتەوە بۆ هێزی خەبات کە فەتاح ئاغا فەرماندەی بووە، دواتر ڕەوانەی هێزی کەرکووک کراوە کە فازڵ تاڵەبانی فەرماندەی بووە. ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول گەڕاوەتەوە ماڵى خۆى و ئاوارە نەبووە.
ساڵی ١٩٧٧ لەڕێی مەلا عەلی سوورێن و نادر هەورامی پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە و بۆتە پێشمەرگە و ڕێکخراوى خەباتیان دامەزراندووە و بۆتە جێگرى بەرپرسی ڕێکخراو. لە نێوان ساڵی ١٩٧٧- ١٩٨٠ سێ جار بەتۆمەتى هاوکاریکردنى هێزی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتى عێراق دەسگیرکراوە. ساڵى ١٩٨٠ گەڕاوەتەوە بۆ ڕیزی پێشمەرگەکانی پارتی و دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ کراوە بە ئەندامی بەشی سەربازی لێژنەی ناوچەی سوورێن. ساڵی ١٩٨٣ کاتێک لقەکانى سێ و چواری پارتی لێک جیاکرانەوە، تاهیر مەلا عەلی کراوە بە ئەندامی دەستەی کارگێڕی لیژنە ناوچەی قەرەداغ. دواتر لە لقی سێ بە ئەندامی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەی دوزخورماتوو  هەڵبژێردراوە. لە مانگی ١٢ی ساڵی ١٩٨٦ لەگەڵ شەهید ئازاد قەرەداغی و قادر قادر و فەریدون جوانڕۆیی و سەید فەتحەڵا کاکەیی و عەدنان کەمال چووەتە ڕاژان و لەوێ چاویان بە ئیدریس بارزانی و عەلی عەبدوڵڵا کەوتووە.  تاهیر مەلا عەلی محەمەد ڕەباتی پێنج جار لە شەڕەکانی (دار بەڕوو، نزیک عەربەت، شارباژێر، قەرەداخ، باسەرە و دوو جاریش لە شەڕی ناوەخۆ بریندار بووە. ڕۆژی ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی خزمەتەکانى لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە


سەرچاوە:

١- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر