ئازاد عەبدولقادر سه‌عید، ناسراو به ئازاد قەرەداغی، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٩ قوتابی ده‌رچووی خولی دووه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی نۆیه‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی دەیەم به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٩٢ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردستان بووه له خولی یه‌كه‌م، ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی یازده‌یه‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو له شاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
ئازاد عەبدولقادر سه‌عید له ساڵی ١٩٤٧ له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له دایكبووه، ده‌رچووی ئاماده‌یی كشتوكاڵه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه وه‌ك په‌نابه‌ر له‌وێ ژیانی به‌سه‌ر بردووه و به كاركردن له كارگه‌كان بژێوی خۆی و خێزانی په‌یدا كردووه، ساڵی ١٩٧٧ ماڵی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه په‌یامی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستانییان بۆ به ئیدریس بارزانى (١٩٤٤-١٩٨٧) ده‌هێنا بووه، ساڵی ٢٠٠٠ كوچی دوایی كردووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و سویدی بووه.
خه‌باتنامه
ئازاد قەرەداغی ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخراوی قەرەداغی سه‌ر به لێژنه ناوچه‌ی سلێمانی سه‌ر به لێژنه لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، له مانگی نیسانی ١٩٦٩دا له‌گه‌ڵ سی و یه‌ك قوتابی له خولی دووه‌می فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر وه‌رگیراوه و له مانگی ئابی ١٩٦٩ به سه‌ركه‌وتوو ده‌رچووه، ساڵی ١٩٧١ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی دوكانی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵانی (١٩٧٢ـ ١٩٧٤) هه‌ڵبژێردراوه به به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ڕانیه‌ی سه‌ر به لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٧٤ هه‌ڵبژێردراوه به كارگێڕی لێژنه‌ی لقی حه‌وتی پارتی دیموكراتی كوردستان كه باره‌گاكه‌ی له گوندی ناوپردانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بوو.
ساڵی ١٩٧٤ له به‌ره‌ی پڵنگان سه‌ر به پارێزگای سلێمانی شه‌ڕی دژ به هێزی زه‌مینی سوپای عێراقی ده‌كرد و بریندار بووه، ساڵی ١٩٧٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه له نێو په‌نابه‌رانی باشووری كوردستان له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ساڵی ١٩٧٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له گوندی ڕاژانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی نۆیه‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی چوار، له هاوینی ساڵی ١٩٨٢ به‌شداری ئازادكردنی جاده‌ی (هه‌ڵه‌بجه ـ سه‌یدسادق)ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كردووه، ساڵی ١٩٨٦ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٨٧ پله‌ی بۆ به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رز كراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی دەیەم به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
له ٢٨ی شوباتی ١٩٩١ پێش ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان وه‌ك به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزێكی پێشمه‌رگه گه‌یشتووەتە چیای به‌مۆ و بنكه‌یەكی پێشمه‌رگه‌ی تێدا دامه‌زراندووە، ساڵی ١٩٩١ و له كاتی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا له به‌ره‌ی كوردستانی به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی میحوه‌ری (سلێمانی ـ كه‌ركوك) بووه و به نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ ئازادكردنی شاری كه‌ركووك كردووه، هه‌مانساڵ وه‌ك سه‌ركرده و فه‌رمانده به‌شداری ئازادكردنی شاری كه‌ركووكی كردووه، له ١٢ی نیسانی ١٩٩١ له دوای كۆڕه‌و له شه‌ڕی چیای ئه‌زمڕ له سنووری پارێزگای سلێمانی دژ به هه‌ڵمه‌تی سوپای زه‌مینی عێراق به‌شداری كردووه و بریندار بووه، له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٩٢ پاڵێوراوی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٢ له‌لایه‌ن ده‌نگده‌ران به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی زه‌ردی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٩٢ له ستافی بیست و شه‌شه‌می لێژنه‌ی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌رپرس لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه، له كۆتایی ساڵی ١٩٩٢دا له ستافی بیست و حه‌وته‌می لێژنه‌ی لقی دوو به به‌رپرسی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه.
ساڵی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی یازده‌یه‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو له شاری هه‌ولێر هه‌ڵبژێردراوه، له مانگی ئابی ١٩٩٣ له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتووه‌وه به یه‌كه‌مین به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یانزەی ڕانیه ده‌ستنیشان كراوه و تا مانگی ئایاری ١٩٩٤ له‌سه‌ر كار بووه، له ٢٣ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٤ تا ٢٨ی ئاداری١٩٩٥ له‌گه‌ڵ ٥٨ په‌رله‌مانتاری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستاندا له گشت لیسته‌كان بۆ شه‌رمه‌زاركردنی شه‌ڕی ناوخۆ له هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان په‌ناگیر بووه، له ١٩ی كانونی یه‌كه‌می ١٩٩٦ و له خولی یه‌كه‌م ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان بووه، له ٩ی ئه‌یلوولی١٩٩٨ هه‌ر له خولی یه‌كه‌م ئه‌ندامی لێژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و سكاڵاكان و ئه‌ندامی لێژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه بووه له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردستان، ساڵی ١٩٩٩ ئه‌ندامی کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، هه‌مانساڵ به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، له شه‌وی ١١ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٠ له نه‌خۆشخانه‌ی كارۆلینسكا له شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی شانشینی سوید به نه‌خۆشییه‌كی كوشنده كۆچی دوایی كردووه، ڕۆژی پێنجشه‌مه‌ی ١٠ی شوباتی ٢٠٠٠ ته‌رمه‌كه‌ی له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا له گۆڕستانی پیرمام سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر به خاك سپێردراوه.
سه‌رچاوه:
١.ئه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.