ئەحمەد خەلانی

ئەحمەد ئیبراهیم مستەفا، ناسراو بە ئەحمەد خەلانی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی خەلانی ناحیەى حاجى ئۆمەرانى قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لەگەڵ کەریم سنجاری، شەکیب ئاکرەیی و ئازاد بەرواری چووەتە نەغەدە، بەڵام زۆر لەوێ نەماوەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ گوندی خەلان...


ئەحمەد ئیبراهیم مستەفا، ناسراو بە ئەحمەد خەلانی، ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی خەلانی ناحیەى حاجى ئۆمەرانى قەزاى چۆمان پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول، ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و لەگەڵ کەریم سنجاری، شەکیب ئاکرەیی و ئازاد بەرواری چووەتە نەغەدە، بەڵام زۆر لەوێ نەماوەتەوە و گەڕاوەتەوە بۆ گوندی خەلان، ساڵى ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە گوندى خەلان ئاکنجى بووە، لە کۆتاییەکانى ساڵى ١٩٧٦ دووبارە ئاوارەى وڵاتى ئێران بۆتەوە. ساڵى ١٩٩١ دواى ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان بە خانەوادەوە گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان و لە شارى سۆران نیشتەجێ بووە.

ساڵی ١٩٦٧ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە و بۆتە پێشمەرگە، کراوە بە پاسەوانی ئێزگەی دەنگی کوردستان کە ساڵح یوسفی بەرپرسی بووە، ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ ساڵح یوسفی چووەتە لقی پێنج لەبەغدا، دوای ئەوەی هاشم ئاکرەیی دەبێتە بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، ئەحمەد ئیبراهیم خەلانى لەگەڵ یەدوڵا فەیلی و محەمەد ئەمین بەگ و نەریمان حەبیب و پێشمەرگەکانی دیکەگەڕاوەتەوە بۆ ناوپردان لەدەڤەری باڵەکایەتی و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پاسەوانەکانی بەندیخانەی خەلان کە خالید ئاژگەیی بەرپرسی بووە.

ساڵی ١٩٧٢ لە بەندیخانەى خەلان گواستراوەتەوە بۆ بەشی پاسەوانانی مەکتەبی سیاسی، محەمەدئەمین ڕەشکە بەرپرسی بووە، ساڵی ١٩٧٦ دواى گەڕانەوەى لە وڵاتى ئێران لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی سێ مانگ لە زیندانەکانی ڕواندز، هەوڵیر و بەغدا زیندانى کراوە و دواتر ئازاد کراوە و دووبارە گەڕاوەتەوە بۆ گوندەکەی خۆی.

ساڵى ١٩٧٦ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشی گوڵان، ئەحمەد خەلانی پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان دەکات و  لە کۆترەڕوو لەناوچەی قەڵادزێ و لەلای عەلی حەسەن ئاغای شێروەتێ دەبێتە پێشمەرگە، دواتر گەڕاوەتەوە بۆ دەڤەری باڵەکایەتی و کراوە بە ئەندامی لێژنەی ناوچەی باڵەک، ساڵی ١٩٧٩ لەکۆنگرەی نۆیەمی پارتی بەشداری کردووە و دوای کۆنگرە کراوە بە کارگێڕی لێژنەی ناوچەی باڵەک و تاکو ساڵی ١٩٩١ لەو ئەرکەدا بووە.

ساڵى ١٩٩١ بەر لەدەسپێکى ڕاپەڕینی خەڵکى کوردستان، بۆ بەشدارى کردن لە ڕاپەڕین خۆى وەک پێشمەرگە گەڕاوەتەوە و بەشداری ڕاپەڕینی دیانای کردووە، لەدوای ڕاپەڕین دووبارە بە کارگێڕی لێژنەی ناوچەی باڵەک هەڵبژێردراوەتەوە، پاشان لە پێکهینانى لەشکرى کوردستان پلەى فەرماندەیی وەرگرتووە و  ئێستا ئەندامی فەرماندەیی یەکەی ٤٣ی فەرماندەیی هەڵگوردە.

ئەحمەد خەلانی بەشداری چەندین شەڕی وەک شەڕی وەرتێ و چیای دڕەبی کردووە، ساڵی ١٩٨٠ لەشەڕێک دژى سوپاى عێراق لە حاجی ئۆمەران بریندار بووە، سێ برا و کوڕێکی بەناوەکانی عوسمان ئیبراهیم لە ١٣ی نیسانی ١٩٨٤، ڕەحیم ئیبراهیم لە ٢٤ی ئایاری ١٩٨٨،  مەولود ئیبراهیم لەمانگی تەموزی ١٩٩٤ و تاهیر ئەحمەد لە١ی کانونی دووەمی ١٩٩٥ شەهید بوون، هەروەها برازایەکی بەناوی قادر محەمەد مستەفا لە ٢٨ی کانونی یەکەمی ١٩٨٨ لە بەغدا گوللەباران کراوە و برازایەکی دیکەی بەناوی محەمەد عەلی ئیبراهیم لەکاتی ئازادکردنی شاری هەولێر لەساڵی ١٩٩١ شەهید بووە. لە ٢٨ی ئایاری٢٠١٣ لە ١٦ی ئابى ١٩٩٦ بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستان و ڕێبازى بارزانى کردووە، لەلایەن سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١.ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.

 

 


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر