ژیاننامه
عەلی حەمدی مو‌سا عه‌باس، ناسراو به عه‌لی بێدۆهی، ساڵی ١٩١٨ له پارێزگای دهۆك له‌دایك بووه، هه‌ر له‌شاری دهۆك قۆناغی ئاماده‌یی ته‌واو كردووه، ساڵی ١٩٤٠ به فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌ی تاپۆی به‌غدا دامه‌زراوه، ساڵی ١٩٥٣ بۆ فه‌رمانگه‌ی تاپۆی كفری گواستراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٥٣ به به‌ڕێوه‌به‌ری تاپۆی كفری سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووك دامه‌زراوه، یه‌كێكه له به‌شدارانی گۆڤاری كوردیزمانی هاوار كه له شاری دیمه‌شق ده‌رده‌چوو، ساڵی ١٩٦٦ له بارودۆخێكی ته‌ماویدا كۆچی دوایی كردووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی بووه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٣٩ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی حزبی هیوای کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤١ پشتگیری بزووتنه‌وه‌ی ڕەشید عالی گه‌یلانی كردووه و له‌دوای شكستی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌ند كراوه، ساڵی ١٩٤٤ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غدای حزبی هیوای کورد بووه، له مانگی ئابی ١٩٤٤ هه‌وڵی ئازادكردنی نوره‌دین زازا تێكۆشه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له به‌ندیخانه‌ی به‌غدای داوه، ساڵی ١٩٤٥ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی حزبی ڕزگاری کورد له شاری به‌غدا به شێوه‌یه‌كی نهێنی له ماڵی ئه‌ودا به ئه‌نجام گه‌یشتووه و نوێنه‌ر بووه تێیدا، ساڵی ١٩٤٥ ڕۆژنامه‌ی ڕزگاری ئۆرگانی حزبی ڕزگاری کورد به شێوه‌یه‌كی نهێنی له ماڵی ئه‌ودا له چاپ دراوه، ساڵی ١٩٤٥ له كادیرانی حزبی ڕزگاری کورد بووه، ساڵی ١٩٤٦ نوێنه‌ری کۆنگرەی دووەمی حزبی ڕزگاری کورد له شاری به‌غدا بووه به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنی حزبی ڕزگاری کورد و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کورد.
ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٤٦ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی یه‌كه‌می پارتی دیموکراتی کورد له شاری به‌غدا بووه، ساڵانی (١٩٤٦ـ١٩٤٩) كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غدای پارتی دیموکراتی کورد، ساڵی ١٩٥١ کۆنگرەی دووەمی پارتی دیموکراتی کورد له ماڵی ئه‌ودا له شاری به‌غدا به ئه‌نجام گه‌یشتووه و نوێنه‌ر بووه تێیدا، ساڵانی (١٩٥١ـ١٩٥٢) به‌رپرسی ده‌زگای چاپی پارتی دیموکراتی کورد بووه كه له شاری كه‌ركووك به شێوه‌یه‌كی نهێنی چالاك بووه و چاپخانه‌كه له ماڵه‌كه‌ی ئه‌ودا حه‌شار دراوه، ساڵی ١٩٥٣ یه‌كه‌مین به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كفری سه‌ر به لێژنه‌ی لقی سێ پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق کۆنگرەی سێیه‌م هه‌ڵبژێردراوه.
ساڵی ١٩٥٣ سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراقی له كفری و خانه‌قین و خورماتوو و جه‌له‌ولا و كه‌لار له سنووری پارێزگای كه‌ركووك و دیاله‌ی كردووه، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عێراق له شاری به‌غدا بووه، ساڵی ١٩٦٠ له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی کۆنگرەی پێنجەمدا له كفری به ده‌نگی ده‌نگده‌رانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق ده‌رچووه، له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ٨ی شوباتی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی پێنجەم هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦٠ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كفری پارتی دیموکراتی کوردستان بووه، له سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٦٠ له شارۆچكه‌ی كفری دوورخراوه‌ته‌وه بۆ شاره‌دێی شه‌تره سه‌ر به پارێزگای ناسڕیه له باشووری عێراقدا، ساڵی ١٩٦١ له ده‌ستپێكی شۆڕشی ئەیلوولدا له ستافی هه‌شته‌م به به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٦١ به كاری نهێنی ڕێكخستنی پارتایه‌تی له شاری هه‌ولێر خه‌ریك بووه.
ساڵی ١٩٦١ بۆ شارۆچكه‌ی شه‌تڕه له پارێزگای ناسرییه له باشووری عێراق گواستراوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كردووه و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌ند كراوه و له شارۆچكه‌ی كفری به‌ند كراوه و به هاوكاری ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌ندیخانه به‌ره‌و ناوچه ئازادكراوه‌كان هه‌ڵاتووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی عه‌وداڵانی كردووه و ده‌نگی به به‌رگری و شۆڕشی داوه، ساڵی ١٩٦٣ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان، له ١٤ی شوباتی ١٩٦٤ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان به‌شداری و سه‌رپه‌رشتی له کۆنگرەی چوارەمی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستاندا كردووه، به ناوی نهێنی مه‌ردانه‌وه خه‌باتی كردووه، ساڵی ١٩٦٤ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه. ساڵی ١٩٦٤ له‌به‌ر پشتگیری له بڕیاره‌كانی کۆبوونەوەی فراوانی ماوەت له کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا له ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان دوورخراوه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له گوندی كانی ماسی سه‌ر به پارێزگای سلێمانییه‌وه به تۆمه‌تی پشتگیری باڵی مه‌كته‌بی سیاسی و هاوكاریكردنی موقه‌ده‌م عه‌زیز عه‌بدوڵا عه‌بدولقادر (١٩١٩ـ١٩٩٩) ناسراو به دكتۆر سەید عەزیز شەمزینی له گه‌یاندنی نامه بۆ دژبه‌رانی شۆڕشی ئەیلوول بۆ ماوەیەک به‌ند و دواتر ئازاد كراوه.
ساڵی ١٩٦٦ له بارودۆخێكی ته‌ماویدا كۆچی دوایی كردووه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
مه‌هدی محه‌مه‌د قادر، پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق ١٩٤٥ ـ ١٩٥٨، (سلێمانی ـ سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجیی كوردستان ـ ٢٠٠٥ز)، ل ل ١٠٣، ١٢٨، ١٣٢.
-
عه‌بدوڕه‌حمان شه‌ڕه‌فكه‌ندی، چێشتی مجێو‌ر، (پاریس ـ ١٩٩٧ز)، ل ٤٤٤.
-
جه‌مال نه‌به‌ز، بیره‌وه‌ریینامه‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی جاره‌كی دیی ناگه‌ڕێنه‌وه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی شڤان ـ ٢٠١٧ز)، ل ل ٢١٥ ـ ٢١٦.
-
جه‌مال بابان، سلێمانی شاره گه‌شاوه‌كه‌م، به‌رگی سێیه‌م، چاپی دووه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١٢ز)، ل، ل ٣٣٢.
-
عبدالكریم فندي، اتحاد طلبة كوردستان ف‌صیل ثوري منظم وظهیر قوي للثورة الكوردیة، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ٢٢، أربیل، مطبعة وزارة الثقافة، ٢٥ آذار ١٩٩٨م، ص ٥٣.
-
مام جه‌لال، برایم ئه‌حمه‌د سه‌ركرده‌یه‌كی بلیمه‌ت و ژیری سه‌رده‌مێكی نوێی كوردایه‌تی، گۆڤاری خاك، ژماره ٥٨، ساڵی پێنجه‌م، سلێمانی، چاپخانه‌ی ئۆفسێتی دلێر، ١٠ نیسانی ٢٠٠٢ز، ل ٧.
-
عبدالفتاح علي بوتاني، محمد عبدالقادر علي الآمیدي ١٩٢٣ ـ ١٩٩٢، مجلة دهوك، رئاسة بلدیة دهوك، العدد ٢١، دهوك، مطبعة هاوار، تشرین الأول ٢٠٠٣م، ص ١١٦.
-
سدیق ساڵح، سهرپۆتێكی ژیاننامه‌ی هه‌مزه عه‌بدوڵڵا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پاشكۆی یادگار، ژماره ٨٠٧٢، ساڵی بیست و نۆیه‌م، سلێمانی، پێنجشه‌مه، ٣٠ كانونی دووه‌می ٢٠٢٠ز، ل ٣.
-
ئاماده‌كردنی : سه‌ڵاح ڕەشید، مام جه‌لال دیداری ته‌مه‌ن له لاوێتیه‌وه بۆ كۆشكی كۆماری، به‌شی یه‌كه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٧ز)، ل ٤١.
-
ئاماده‌كردنی : لوتفیه ئیبراهیم ساڵح، هه‌ندێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌هییه مه‌عروف به‌رزنجی، (سلێمانی ـ به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ ٢٠٠٢ز)، ل ١٥٧.
-
ابو ریبوار، من الذي أغتال الشهید المناضل علي حمدي بیدوهي، صحیفة الاتحاد، الصحیفة المركزیة للاتحاد الوطني الكردستاني، العدد ٢١٣، السنة الخامسة، السلیمانیة، السبت، ١٢ نیسان ١٩٩٧م، ص ٥.
-
اعداد : ممتاز الحیدري، مختارات من مذكرات صالح الحیدري، الطبعة الثانیة، (السلیمانیة ـ مطبعة رنج ـ ٢٠٠٤م)، ص ٢٧.
-
ب. هه‌وراز، كورته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ دامه‌زراندن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حزبی شۆڕش و ڕزگاری له كوردستانی باشوور، (بێ شوێن ـ ئایاری ١٩٩٣ز)، ل ١٩.
-
روژین چلبی منیر، زاخۆ ١٤ی تیرمه‌ها ١٩٥٨ ـ ٦ی ئادارا ١٩٧٥، (بێ شوێن ـ سه‌نته‌رێ زاخۆ بۆ ڤه‌كۆلینێن كوردی ـ ٢٠١٨ز)، ل ٢٢٦.
-
محمد سهل طقوش، تاریخ الأكراد ٦٣٧ ـ ٢٠١٥، ( بیروت ـ دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع ـ ٢٠١٥م)، ص ٢٠٤.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ٥٠، ٦٨.
-
سوء قصد به ملا مصطفی بارزانی، روزنامه اطلاعات، شماره ١١٩٢٨، تهران، پنجشنبه، ١٩ اسفند ١٣٤٤ ھ . ش، ص ٤.
-
حه‌مه‌ی فه‌ره‌ج هه‌ڵه‌بجه‌یی، له شنروێ وه بۆ ستكهۆڵم، چاپی سێیه‌م، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١٥ز)، ل ١٥٢.
-
خنده عبدالمجید، السیدة ثریا محمد تروي ذكریاتها النضالیة لصحیفة الاتحاد، جریدة الاتحاد، لسان حال الاتحاد الوطني الكوردستاني، العدد ٤٩٥، السلیمانیة، الجمعة، ١٨ تشرین الأول ٢٠٠٢م، ص ١٦.
-
خه‌ڵه‌ف غه‌فور، ده‌فری زێڕین، به‌رگی یه‌كه‌م، (كه‌ركوك ـ كۆمه‌ڵه‌ی ڕوناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠١١ز)، ل ٤٤.
-
سید هاشم سید احمد، ذكریات عن مؤتمر الحزب الدیمقراطي الكوردستاني الموحد عام ١٩٦٠، جریدة الاتحاد، لسان حال الاتحاد الوطني الكوردستاني، العدد ٤٨٧، السلیمانیة، السنة العاشرة، الجمعة، ٢٣ آب ٢٠٠٢م، ص ٥.
-
شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٣ز)، ل ل ١٠٨، ١١١.
-
شیرك‌و فتح الله عمر، الحزب الدیمقراطي الكوردستاني وحركة التحرر القومي الكوردیة في العراق ١٩٤٦ ـ ١٩٧٥، (السلیمانیة ـ وزارة الثقافة في حكومة اقلیم كوردستان ـ مطبعة رون ـ ٢٠٠٤م)، ص ١١٥.
-
صلاح ا‌لدین عبدالحمید عبدالله، مێژووی هۆزی زه‌نگنه، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی ڕه‌هه‌ند ـ ٢٠١٨ز)، ل ٧٥.
-
عبدالرزاق مطلك الفهد، الأحزاب السیاسیة في العراق ودورها في الحركة الوطنیة والقومیة ١٩٣٤ ـ ١٩٥٨، (بیروت ـ شركة المطبوعات للتوزیع والنشر ـ ٢٠١١م)، ص ٢٤١.
-
عبدالستار طاهر شریف، تاریخ الحزب الثوري الكردستاني، الطبعة الثانیة، (بغداد ـ منشورات الثوري ـ ١٩٧٩م)، ص ٤٦.
-
عبدالفتاح علي البوتاني، منطقة بادینان ١٩٢٥ ـ ١٩٧٠ دراسة في الوقائع والتطورات السیاسیة، الجز‌ء الأول، (أربیل ـ الأكادیمیة الكوردیة ـ ٢٠١٧م)، ص ٤٧٨.
-
عبدالكریم فندي، اتحاد طلبة كوردستان ف‌صیل ثوري منظم وظهیر قوي للثورة الكوردیة، مجلة گولان العربي، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد٢٢، أربیل، ٢٥ آذار ١٩٩٨م، ص ٥٣.
-
علی عبدالله، مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق تا به‌ستنی کۆنگرەی سێیەمی، (بێ شوێن ـ ئه‌یلولی ١٩٦٨ز)، ل ٩٠.
-
عه‌بدولخالید سابیر كه‌ريم، بیری نه‌ته‌وه‌یی له په‌یڕه‌و و ئامانجه‌كانی جه‌معیه‌ت و حزبه كوردییه‌كان ١٩١٩– ١٩٤٥ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی سیاسییه، (سلێمانی ـ بهڕێوهبهراێتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كه‌مال ـ ٢٠١٣ز)، ل ٣١٣.
-
ماڵپه‌ڕی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان :
-
مام جه‌لال، له یادی خه‌باتگێڕێكی گومناوی كوردایه‌تی له یادی میرزا فه‌ندی عه‌بدولكه‌ریم دا، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره ٤٧٣، ساڵی دووه‌م، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٩ ئه‌یلولی ١٩٩٣ز، ل ٣.
-
محه‌مه‌د شاكه‌لی، گه‌رمیان ڕابردووی نزیك و ئاینده، (سلێمانی ـ چاپخانه‌ی كارۆ ـ ٢٠٠٣ز)، ل ٩٠.
-
مذكرة حزبنا الدیمقراطي الكردستاني الی سیادة الحاكم العسكري العام، جریدة خه‌بات (النضال)، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكردستاني، العدد ٤١٢، بالسنة الثانیة، بغداد، الأحد، ٢٢ كانون الثاني ١٩٦١م، ص ٤.
-
مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ١٤٤.
-
مصطفی نه‌ریمان، بیره‌وه‌ری یه‌كانی ژیانم، (به‌غدا ـ ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی ـ چاپخانه‌ی (دار الحریة للطباعة ـ ١٩٩٤ز)، ل ١٨٨.
-
مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت، كاروانی بێ كۆتایی، (سلێمانی ـ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م ـ ٢٠٠٠ز)، ل ٨٢.
-
نوري شاویس، من مذكراتي، (بدون مكان ـ منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الكردستاني ـ ١٩٨٥م)، ص ص ٢٢، ٣٣، ٤٣، ٨٢.