شەوکەت یه‌عقوب بازید، ناسراو به دكتۆر شەوکەت بامه‌ڕنی، ڤێرته‌رنه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٨٩ له کۆنگرەی دەیەم به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ٢٠٠٣ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ١٤ی موسڵ بووه، ساڵی ٢٠٠٩ به فه‌رمانێكی كۆماری به باڵیوز له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دامه‌زراوه، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م میدالیای بارزانی نه‌مری پێبه‌خشراوه.
ژیاننامه
شەوکەت یه‌عقوب بازید، ساڵی ١٩٤٧ له شاره‌دێی بامه‌ڕنێی پارێزگای دهۆك له دایك بووه، له ساڵی ١٩٦٣ قوتابی قۆناغی ئاماده‌یی بووه له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی دهۆك، به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له دادگای سه‌ربازیی هه‌میشه‌یی موسڵ به ساڵ و نیوێك به‌ندكردن سزا دراوه، ساڵی١٩٦٥ له كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی موسڵ وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٧١ ئه‌ندامی لێژنه‌ی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی موسڵی سه‌ر به لقی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٢ به‌كالۆریۆسی له پزشكی ڤێرته‌رنه‌ری له زانكۆی به‌غدای به‌ده‌ست هێناوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، فارسی و ئینگلیزییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٦٢ له قۆناغی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی دهۆك په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه كردووه، شەوکەت یه‌عقوب بازید ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی موسڵ سه‌ر به لێژنه‌ی لقی یه‌ك بووه، له ڕێكه‌وتی ٧ی ته‌ممووزی ١٩٧٢ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٣ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی ڤێرته‌رنه‌ری چۆمان سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بووه، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ڕووی كردووه‌ته شانشینی ئێران، ساڵی ١٩٧٥ به‌رپرسی ئۆردوگای په‌نابه‌رانی ڕه‌به‌ت له ئێران بووه، ساڵی ١٩٧٥ له بنكه‌ی ڤێرته‌رنه‌ری نه‌غه‌ده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له ئۆردوگای په‌نابه‌رانی وه‌ك وانه‌بێژی خۆبه‌خش و سه‌رپه‌رشتی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی زمناكۆ و قوتابخانه‌ی دواناوه‌ندی زمناكۆ له ئۆردوگای زێوه‌ی په‌نابه‌رانی باشووری كوردستان كاری كردووه و سه‌رپه‌رشتی له‌چاپدانی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رچوونی كردووه. له كۆتایی ساڵی ١٩٧٥ بۆ شاری قه‌زوین له ناوه‌ڕاستی ئێران گوازراوه‌ته‌وه و له بنكه‌ی ڤیته‌رنه‌ری ئه‌م شاره به شێوه‌یه‌كی كاتی دامه‌زراوه و دواتر له كشت و پیشه‌سازی (برایانی جاف) دامه‌زراوه.
ساڵی ١٩٧٩ بووه‌ته ئه‌ندام لق له لێژنه‌ی لقی هه‌شت له تاران، ساڵی ١٩٨٦ ئه‌ندامی كۆنفڕانسی پشتیوانی گه‌لی عێراق له شاری تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی دەیەم به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوه، له ڕێكه‌وتی ١٣ی كانوونی دووه‌می ١٩٩٠ به ئه‌ندامی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه، ساڵی ١٩٩١ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندن بووه، ساڵی ١٩٩٣ نوێنه‌ری کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو له شاری هه‌ولێر بووه، له ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٤دا به یاوه‌ری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری سنووری لێژنه‌ی لقی یه‌كی دهۆك بووه له کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، له ٣١ی ئه‌یلوولی ٢٠٠٣ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی ١٤ی موسڵ بووه. له ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر بووه، له ڕۆژی ١٥ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٠ له‌به‌ر خه‌بات و به‌رخۆدانی له شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی گوڵان و قۆناغی ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستان و قۆناغی سه‌روه‌ری له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه میدالیای بارزانی نه‌مری پێ به‌خشراوه.
سه‌رچاوه:
١.ئـه‌رشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان.