سەبریە هەکاری

سەبریە ئەسعەد ڕسقۆ ئیسماعیل ناسراو بە سەبریە هەکاری، ساڵی ١٩٤٨ لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ بەهاندانی شەعبان بەرواری هاوسەری کە لەبەنداوی دەربەندیخان کاری کردووە و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ناوبراو پەیوەندی بە پارتی کردووە، دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول، سەبریە هەکاری گەڕاوەتەوە بۆ دهۆک و لە ڕێکخراوێکی نهێنی سەربە لقی یەک کاری کردووە...


سەبریە ئەسعەد ڕسقۆ ئیسماعیل ناسراو بە سەبریە هەکاری، ساڵی ١٩٤٨ لە پارێزگای دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ بەهاندانی شەعبان بەرواری هاوسەری کە لەبەنداوی دەربەندیخان کاری کردووە و ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ناوبراو پەیوەندی بە پارتی کردووە، دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول، سەبریە هەکاری گەڕاوەتەوە بۆ دهۆک و لە ڕێکخراوێکی نهێنی سەربە لقی یەک کاری کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ هاوسەرەکەی چووەتە سۆلاڤ، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول گەڕاونەتەوە بۆ دهۆک و لە ڕێکخراوی  شەفەق کاری کردووە کە مستەفا مزوری بەرپرسی بووە، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان و جەوهەر نامیق سالم کردووە.

لەمانگی حوزەیرانی ١٩٧٧، هاوسەرەکەی (شەعبان بەرواری) و لەگەڵ بەشێکی زۆری ئەندامانی ڕێکخراوە نهێنیەکانی پارتی دەستگیر کراون و ڕۆژی ٢١ی ئەیلوولی ١٩٧٧ لەگەڵ سێ ئەندامی تری پارتی لە لقی یەکی دهۆک بەناوەکانی مەحمود غلبشی، مولازم عەبدولقادر و عابد عەبدوڵا لە بەندیخانەی موسڵ لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە گوللەباران کران، بەڵام سەبریە هەکاری درێژە بەخەباتی خۆی دەدات لەناو ڕیزەکانی پارتی بەردەوام دەبێت لە کارى پارتایەتى و ڕێکخستنى نهێنى و هۆنراوەی دەنووسی کە لەڕۆژنامەی خەبات بڵاودەکرایەوە و دەرمانی کۆدەکردەوە و بۆ پێشمەرگەی دەنارد و بەیاننامەکانی پارتی لەدهۆک بڵاودەکردەوە، هەر بۆیە لێژنەی ناوچەی ئامێدی بە نووسراوی فەرمی سوپاسنامەی ئاراستەی ناوبراو کرد.

ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەرینی جەماوەری شاری دهۆکی کردووە، سەبریە هەکاری کراوە بە ئەندامی ڕێکخراو لە شاری دهۆک و لەهەمان کاتیشدا ئەندامی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لقی دهۆک بووە، ساڵی ١٩٩٥ بەهۆی خراپی باری تەندروستیەوە کوردستانی بەجێهێشتووە و لە وڵاتی سوید جێگیر بووە، لە کۆمەڵەی کەلتوری شاری یۆنشۆپینگدا ئەندام بووە، لە ٤ی ئایاری ٢٠٠٥ بەشداری کۆنگرەی بیستەمی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکانی کردووە و لەو کۆنگرەیەدا بەئەندامی کۆمیتەی گشتی فیدراسیۆن هەڵبژێردراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ ئەندامی کۆمیتەی گشتی بووە، لەهەمان کاتدا ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری پەیام بووە لە کۆمەڵەی کەلتوری یۆنشۆپینگ و هاوکاری یەکێتی ئافرەتانی کوردستانی کردووە.

سەبریە هەکاری لەساڵی ٢٠٠٦ گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و بۆتە ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی ١ی پارتی لەدهۆک،  کتێبێکی شیعری بۆ منداڵان و هەروەها کتێبێکی بەناونیشانی (ناسینی ئافرەتی کورد) بڵاوکردۆتەوە، لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی ساڵی ٢٠١٠ بەهۆی ئەو خزمەتانەی پێشکەشی کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی کردووە، لەلایەن سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی  پێ بەخشرا.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی

مستەفا عەبدولڕەحمان سۆفی، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی دێرانای ناحیەى مەزنێی سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت حەسکو دۆلەمەری

عەبدوڵا حەسەن ئیبراهیم، ناسراو بە (شەوکەت حەسکو دۆلەمەری)، ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی خۆشکان قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. لە ٩ی ئایاری ١٩٨٠دا پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید مەحمود ساڵح دۆڵەمەری

سەعید مەحمود ساڵح، ناسراو (سەیدخان دۆڵەمەرى)، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئیسقەیل ناحیەى مەزنێ سەر بە قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵى ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خەلیل دەسکۆ حادێ

خەلیل دەسکۆ حادێ، ناسراو بە (خەلیل دەسکۆ)، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی سەرۆکانی قەزای مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول. شوفێرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە تا ساڵى ١٩٩١. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی

خانەمیر مستەفا عومەر باوەیی، ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی باوە قەزای مێرگەسوور پارێزگاى هەولێر لەدایکبووە. ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە. ساڵی ٢٠١٠ میدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر