سیاسه‌تمه‌دار دڵشاد فه‌تاح ڕه‌شید، ناسراو به دڵشاد میران، لە ساڵی ١٩٧٦ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٩ له دوای کۆنگرەی نۆیه‌می پارتییەوە له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی دابڕاوە، ساڵی ١٩٨١ و له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان بووته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه، ساڵی ١٩٩٣ و له کۆنگرەی یازده‌یه‌می پارتیدا گەڕاوەتەوە نێو ڕیزه‌كانی پارتی.
ژیاننامه
دڵشاد فه‌تاح ڕه‌شید ساڵى ١٩٥٣ لەدایکبووە، ساڵی ١٩٧٠ له به‌شی كوردی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراوه، ساڵی ١٩٧٤ به فه‌رمانێكی كۆماری سزای له سێداره‌دانی غیابی به‌سه‌ر سه‌پێنراوه و هەمان ساڵ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول، وه‌ك په‌نابه‌ر چووەتە وڵاتی ئێران و ساڵی ١٩٧٦ ڕووی له ئه‌وروپا كردووه، ساڵی ٢٠٠٦ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بووه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ربی و ئینگلیزییه.
خه‌باتنامه
دڵشاد فه‌تاح ساڵی ١٩٧٦ و لە کۆنفرانسی بەرلین بووەتە ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵانی (١٩٧٨-١٩٧٩) نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموكراتی كوردستان له قوبرس و به‌یروت بووه، ساڵی ١٩٧٩ وازی له ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانی هێناوه.
پاش دوورکەوتنەوەی لە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەندی بە پارتی دیموكراتی گه‌لی كوردستانەوە کردووە و به‌شداری لە كۆنگره‌ی یه‌كه‌م ١٩٨١ و دووەم ١٩٨٩ی ئەو پارتەدا كردووه و به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و کۆمیتەی ناوەندی هه‌ڵبژێردراوه.
پاش دوبارە گەڕانەوەی بۆ نێو ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ١٩٩٣ و له دوای کۆنگرەی یازده‌وه به كارگێڕی لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپا و نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان-یه‌كگرتوو له شاری له‌نده‌ن و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له ئه‌وروپا ده‌ستنیشان كراوه.
ساڵی ١٩٩٩ و له کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا خۆی بۆ ئه‌ندامێتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاڵاوتووه بەڵام دەنگی پێویستی ئەندامانی کۆنگرەی بەدەستنەهێناوە.
ساڵی ٢٠٠٣ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپای پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ٢٠٠٦ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
- ئەرشیفی ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
- لیستی ناوی به‌شداربووانی ده‌رنه‌چووی كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، ٧ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ز.
- مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، كۆنگره و كۆنفرانس (پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆ)، ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر- چاپخانه‌ی رۆكسانا- ٢٠٢١).
- پیرسگارا، نشاطات ممثلي الحزب الدیمقراطي الكوردستاني وحكومة كوردستان في بریطانیا وأسپانیا، مجلة گولان، مؤسسة گولان الأعلامیة، العدد ٣١، السنة الثالثة، أربیل، ٢٥ كانون الأول ١٩٩٨م.
- حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م).
- حسن لطیف الزبیدي، موسوعة الأحزاب العراقیة، (بیروت ـ مؤسسة العارف للمطبوعات ـ ٢٠٠٧م).
- ڕیاز فه‌یلی، میكانیزمی په‌یوه‌ندی حكوومه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمدا به‌پێی پێویست نییه، گۆڤاری گوڵان، ژماره ٥٨٧، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ٢٥ ئایاری ٢٠٠٦ز.
- ئاماده‌كردنی : سامان حه‌مه‌مین عه‌لی، مێژووی خه‌باتێكی هاوچه‌رخ، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشه‌نبیری ـ ٢٠٠٤ز).