ئه‌ندازیار محه‌مه‌د ڕەزا عارف عه‌لی ناسراو به محەمەد شێخ ڕەزای سەرگەڵوویی، ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین)، ساڵی ١٩٧٩ له کۆبوونەوەی شاوانەدا به‌شداری كردووه و به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه.
ژیاننامه
ئه‌ندازیار محه‌مه‌د ڕەزا عارف عه‌لی، ناسراو به محەمەد شێخ ڕەزای سەرگەڵوو، ساڵی ١٩٤٤ له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه، ده‌رچووی ساڵی ١٩٧٠ی كۆلێژی كشتوكاڵی زانكۆی به‌غدایه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه، له مانگی ئایاری ١٩٧٦ ڕووی له كۆماری نه‌مسا كردووه و وه‌ك په‌نابه‌ر له‌وێ گیرساوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٨١ وه‌ك پسپۆری كشتوكاڵ له ڕێكخراوی فاو دامه‌زراوه، ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌ی ١٥ی ئاداری ٢٠٢٠ له شاری ڤییه‌نا به هۆی نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد، ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ٥ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ له ڕێی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر ته‌رمی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و دواتر له گوندی سەرگەڵوو سه‌ر به پارێزگای سلێمانی ئهسپەردهی خاك كراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، كوردی، ئه‌ڵمانی و ئینگلیزییه.
خه‌باتنامه
ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری شه‌ڕی دوكان ـ كۆته‌ڵ (سلێمانی)ی كردووه، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخراوی بڵێسه بووه، ساڵی ١٩٦٦ كراوه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخراوی زانكۆی به‌غدای سه‌ر به لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غدای لێژنه‌ی لقی پێنج، ساڵی ١٩٦٨ كراوه‌ته به‌رپرسی زانكۆ و ئاماده‌ییه‌كانی شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٦٩ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی به‌غدای سه‌ر به لێژنه‌ی لقی پێنج، ساڵی ١٩٧٠ ئه‌ندامی لق له لێژنه‌ی لقی پێنج بووه و پاشان بووه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی پێنج، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووه.
ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ١١ی نیسانی ١٩٧٢ به یاوه‌ری ساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین (١٩١٨ـ١٩٨١) ناسراو به سەیدا ساڵح یوسفی له باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنج له شاری به‌غدا پێشوازی له حامد بوزداریادس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری یۆگۆسڵاڤیای فیدڕاڵ كردووه، له ٢٧ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٢ وه‌ك نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری به‌یروت به‌شداری كۆنگره‌ی پشتگیری شۆڕشی فه‌له‌ستینی كردووه، له ٢٧ تا ٣٠ی تشرینی دووه‌می ١٩٧٢ سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ كۆنگره‌ی میللی پشتگیریكردنی شۆڕشی فه‌له‌ستین له شاری به‌یروت بووه، ساڵی ١٩٧٣ كراوه‌ته كارگێڕی لێژنه‌ی لقی پێنج، له ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ١١ی حوزه‌یرانی ١٩٧٣ به یاوه‌ری ساڵح عه‌بدوڵا نه‌جمه‌دین (١٩١٨ـ١٩٨١) ناسراو به سەیدا ساڵح یوسفی له باره‌گای لێژنه‌ی لقی پێنج پێشوازی له شاندێكی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی هاوبه‌ش له شۆڕشی فه‌له‌ستینی كردووه، ساڵی ١٩٧٤ له ئه‌نجامی به‌شداربوونی له شانه‌ی لەیلا قاسمدا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی عێراقه‌وه له پاشه‌ملێ حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه.
له سه‌ره‌تای مانگی نیسانی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مەسعود بارزانییه‌وه ڕاسپێردراوه بۆ ئاماده‌كاری بۆ شۆڕشی گوڵان، له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ١٩٧٥ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ورمێی بۆ سه‌ركرده و فه‌رمانده و كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی له خه‌بات و به‌رخۆدان كردووه، له كۆتایی مانگی نیسانی ساڵی ١٩٧٥دا له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ مەسعود بارزانییه‌وه له‌گه‌ڵ چوار كه‌سایه‌تی تردا بانگهێشت كراوه تا له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌دێی نه‌غه‌ده له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شدار بێت به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامبوون له به‌رگری و به‌رخۆدان.
له كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵانی له سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستنیشانكراوه بۆ كاركردن له لێژنه لقی شه‌شی ئه‌وروپا، هه‌ر له كۆتاییه‌كانی ساڵی ١٩٧٥ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌به‌ر چالاكی سیاسی و ئاماده‌كاری بۆ شۆڕشی گوڵان له‌لایه‌ن ده‌زگای ساواكه‌وه له به‌ندیخانه‌ی ئڤینی شاری تاران به‌ند كراوه، له مانگی ئاداری ١٩٧٦ له به‌ندیخانه‌ی ئڤین ئازادكرا و له مانگی ئایاری ١٩٧٦ ڕووی له كۆماری نه‌مسا كردووه و وه‌ك په‌نابه‌ر له‌وێ گیرساوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین)، ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی شه‌شی ئه‌وروپا، له ٧ی ئابی ١٩٧٩ له شاری ڤییه‌نا به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی پیاوانی هه‌واڵگری عێراق دراوه و بریندار بووە.
ساڵی ١٩٧٩ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٩ لە کۆبوونه‌وه‌ی شاوانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دا به‌شداری كردووه و به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٩ نوێنه‌ری کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٩٢ له قۆناغی سه‌روه‌ری گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ باشووری كوردستان، له ٢٧ی ئاداری ١٩٩٢ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ڕاوێژكاریی كۆنگره‌ی به‌رهه‌ڵستكارانی عێراقی (كۆنگره‌ی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دین) بووه، ساڵی ١٩٩٤ ڕاوێژكاری سه‌رۆك مه‌سعود بازانی بووه، ساڵی ٢٠٠١ له شاری هه‌ولێر وانه‌ی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستانی پێشكه‌شی قوتابیانی خولی دوازده‌یه‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان كردووه، له ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٥دا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراقی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی هه‌ڵبژێردراوه.
سه‌رچاوه‌كان:
-
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان
-
ڕووفاتی خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د ڕەزا عارف له گوندی سه‌رگه‌ڵوو به خاك سپێردرا، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٦٠١٨، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ٧ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ز، ل ل ١، ٤.
-
سوپاسنامه، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٦٠١٨، هه‌ولێر، چوارشه‌مه، ٧ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٠ز، ل ٤.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الأشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٢٥٥.
-
جه‌وهه‌ر نامیق سالم، ئه‌زمونی كوردی له بزاڤه پهندولییهكهیدا، به‌رگی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاراس ــ چاپخانه‌ی ئاراس ـ ٢٠١١ز)، ل ل ٢٨٩ ـ ٢٩٢، ٢٩٨.
-
ئه‌سعه‌د عه‌دۆ، به‌رده‌وام بوون یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ١٦٥١، هه‌ولێر، شه‌مه، ٢٢ ئایاری ١٩٩٣ز، ل ٣.
-
محه‌مه‌د ڕەزا، پیویسته رۆشنبیران سنوورێك بۆ ئۆجه‌لان دابنێن، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره ٢٧٥٢، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه، ٧ كانونی دووه‌می ١٩٩٩ز، ل ٤.
-
ئیسماعیل ته‌نیا، حزبی سۆسیالیستی كوردستان هه‌ڵكشان.. داكشان .. په‌رته‌وازه‌بوون، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ل ٢٣، ٢٦.
-
اجتماع بین الوفد الیوغسلافي والحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد ١٠٠٧، بغداد، مطبعة التایمس، الأربعاء، ١٢ نیسان ١٩٧٢م، ص ٤.
-
برایه‌تی له باره‌گای لقی پێنجی پارتیماندا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٦٤، هه‌ینی، ١٧ ئابی ١٩٧٣ز، ل ٣.
-
حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) ١٩٤٦ ـ ١٩٩٣، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ ١٩٩٨م)، ص ص ١٤٧، ١٥٢.
-
الحرب علی العراق یومیات ـ وثائق ـ تقاریر ١٩٩٠ ـ ٢٠٠٥، (بیروت ـ مركز دراسات الوحدة العربیة ـ ٢٠٠٧م)، ص ١٢٤٠.
-
دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له شاخه‌وه بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ ٢٠١٩ز)، ل ١٠٦.
-
رئیس وفد الحزب الدیمقراطي الكردستاني الی المؤتمر نصرة الثورة الفلسطینیة، جریدة التآخي، العدد ١٢٠٧، بغداد، مطبعة التایمس، السبت، ٩ كانون الأول ١٩٧٢م، ص ٥، ٧.
-
زاهیر ڕۆژبه‌یانی، كۆتایی مانگی ٤ی ١٩٧٥ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی سهركرداییهتیی كاتیمان به‌ست، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢٣٣٨، هه‌ولێر، سێ شه‌مه، ٢٧ ئایاری ١٩٩٧ز، ل ٥.
-
زاهیر ڕۆژبه‌یانی، محه‌مه‌د ڕەزا : بارزانیی نه‌مر بۆ ئازادكردنی ئێمه له زیندانی (ئه‌وین)ی ترسناكی تاران، پێشنیاری كرد كاك ئیدریسی هه‌میشه زیندوو و كاك مەسعود بارزانی بخه‌نه جێی ئێمه، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٢٣٣٨، هه‌ولێر، سێ شه‌مه، ٢٧ ئایاری ١٩٩٧ز، ل ٤.
-
سفر وفد الحزب الدیمقراطي الكردستاني الی بیروت، جریدة التآخي، العدد ١١٩٧، بغداد، مطبعة التایمس، الأثنین، ٢٧ تشرین الثاني ١٩٧٢م، ص ٤.
-
علي سنجاري، القضیة الكوردیة وحزب البعث العربي الاشتراكي في العراق، الجز‌ء الثالث، (دهوك ـ مطبعة خاني ـ ٢٠١٢م)، ص ٢٥٥.
-
عه‌لی كه‌مال به‌رزی، كه‌سایه‌تی ناودارانی كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ پڕۆژه‌ی به‌رزی ـ چاپخانه‌ی زانكۆ ـ ١٩٩٩ز). ل ل ٢٦٣ ـ ٢٦٥.
-
كلمة الحزب الدیمقراطي الكردستاني في العراق في المؤتمر الشعبي العربي لنصرة الثورة الفلسطینیة، جریدة التآخي، العدد ١٢٠٦، بغداد، مطبعة التایمس، الخمیس، ٧ كانون الأول ١٩٧٢م، ص ١.
-
محه‌مه‌د ڕەزا عارف كاندیدی ژماره ٦ له پارێزگای سلێمانی : كارده‌كه‌م بۆ په‌ره‌دان به كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌دیهێنانی مافی جووتیاران، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٤٠٧، سێشهمه، ٢٣ شوباتی ٢٠١٠ز، ل ٦.
-
محه‌مه‌د ڕەزا، ڕێكه‌وتننامه‌ی (١١)ی ئادار گه‌لی كوردی له قۆناغێكه‌وه گواسته‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ و پرشنگدار، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژماره ٣٣٢٨، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه، ١١ ئاداری ٢٠٠١ز، ل ٣.
-
محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له نیو سه‌ده خه‌بات، (بێ شوێن ـ ٢٠١٩ز)، ل ٥٨.
-
مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ ٢٠٠٢م)، ص ٤٠٧.
-
وفد الجبهة العربیة المشاركة للثورة الفلسطینیة یجتمع بوفد الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد ١٣٥٦، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، ١٢ حزیران ١٩٧٣م، ص ٤.
-
وفد الجبهة العربیة المشاركة للثورة الفلسطینیة یجتمع بوفد عن الحزب الدیمقراطي الكردستاني، جریدة التآخي، العدد ١٣٥٦، بغداد، مطبعة التایمس، الثلاثاء، ١٢ حزیران ١٩٧٣م، ص ٤.