حەمید ئەفەندی

مامۆستا حه‌مید حسێن حه‌مه‌د ناسراو به‌ حەمید ئەفەندی لە ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ کردووە، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەوە كردووه، ساڵی ١٩٧٩ لە كۆنگره‌ی نۆیه‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌....


حه‌مید حسێن حه‌مه‌د ناسراو به‌ حەمید ئەفەندی لە ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەوە كردووه، ساڵی ١٩٧٩ لە کۆنگرەی نۆیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان ١٩٧٩ به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨٩ لە کۆنگرەی دەیەم له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ٢٠٠١ پۆستی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ كابینه‌ی چواره‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەرگرتووە، ساڵی ٢٠٢٣ کۆچی دوایی کردووە .


ژیاننامە

مامۆستا حه‌مید حسێن حه‌مه‌د ناسراو به‌ حەمید ئەفەندی لە ساڵی ١٩٣٤ لە هه‌ولێر له‌دایكبووە، ساڵی ١٩٤١ له‌ گوندی سیده‌كان سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر چوویته‌ به‌ر خوێندن، ساڵی ١٩٥٧ قۆناغی ئاماده‌یی له‌ به‌شی وێژە‌یی ته‌واو كردووه‌، ده‌رچووی په‌یمانگای مامۆستایانی هه‌ولێره، ساڵی ١٩٥٨ داخوازی وه‌رگیران له‌ كۆلێژی فڕۆكه‌وانی شانشینی عێراق ده‌کات به‌ڵام له‌به‌ر كوردبوون وه‌رنه‌گیراوه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی دێلزیان سه‌ر به‌ په‌روه‌رده‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌ مامۆستا دامه‌زراوه‌، ساڵی ١٩٦٠ به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی سیده‌كان له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای هه‌ولێر دامه‌زراوه‌‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه‌، شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسیی بووه، دوو بەرهەمی بە ناوەکانی (پێشه‌كیه‌ك ده‌رباره‌ی پارتیزانی له‌ كوردستاندا ـ ١٩٨٤، په‌روه‌رده‌ی هه‌نگ له‌ كوردستان دا ـ ١٩٨٦) هەیە، لە ڕێککەوتی ١٧/٢/٢٠٢٣ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.


خەباتنامە

مامۆستا حه‌مید حسێن حه‌مه‌د ناسراو به‌ حەمید ئەفەندی ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات‌، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌م و ساڵی ١٩٦٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووە له‌ شاری به‌غدا‌، ساڵی ١٩٦١ لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەوە كردووه‌، ساڵی ١٩٦١ هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی هۆزه‌ نه‌یاره‌كانی شۆڕشی ئه‌یلوولی له‌ ده‌ڤه‌ری سیده‌كان گه‌یاندوو‌ته‌ سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئه‌یلوول، ساڵی ١٩٦٢ به‌شداری شه‌ڕی ڕایات دژ به‌ هێزی پۆلیسی عێراقی و ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری شه‌ڕی شێتنێی دژ به‌ سوپای عێراق كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ به‌شداری شه‌ڕی پیران دژ به‌ چه‌كداره‌ خیڵه‌كییه‌كانی هه‌واداری حكومه‌تی عێراقی كردووه و له‌م شه‌ڕە‌دا بریندار بووه‌‌، ساڵی ١٩٦٤ دژ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ماوه‌ت وه‌ستا و پشتگیری باڵی سه‌رۆك دژ به‌ باڵی مه‌كته‌بی سیاسی كردووه‌.

ساڵی ١٩٦٤ نوێنه‌ری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ بووه‌، ساڵی  ١٩٦٦ نوێنه‌ری کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ شاره‌دێ گه‌ڵاڵه‌ بووه‌، ساڵی ١٩٦٦ به‌شداری شه‌ڕی هه‌ندرێن دژ به‌ هێرشی سوپای عێراقی كردووه‌، ساڵی ١٩٦٦ وه‌ك فه‌رمانده‌ به‌شداری داستانی زۆزك دژ به‌ هه‌ڵمه‌تی سوپای عێراقی كردووه‌، ساڵی ١٩٧٠ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی هه‌شته‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ناوپردان بووه‌‌، ساڵی ١٩٧٤ به‌شداری شه‌ڕی یه‌كه‌می گه‌رووی عومه‌ر ئاغا دژ به‌ سوپای عێراقی كردووه‌ و بریندار بووه‌، له‌ مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ١٩٧٤دا له‌ فه‌رمانده‌كانی هێرشی سه‌ر‌تیز دژ به‌ سوپای عێراق بووه‌ كه‌ توانییان تیپی پیاده‌ی بیست و نۆی سوپای عێراق له‌ناو ببه‌ن، ساڵی ١٩٧٥ به‌شداری شه‌ڕی دووه‌می گه‌رووی ئۆمه‌ر ئاغا دژ به‌ هه‌ڵمه‌تی سوپای عێراقی  كردووه‌، ساڵی ١٩٧٥ به‌شداری شه‌ڕی زۆزك دژ به‌ سوپای عێراقی كردووه‌، ساڵی ١٩٧٥ له‌دوای نسكۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاواره‌ی شانشینی ئێران بووه‌، ساڵی ١٩٧٧ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردوو‌ته‌وه‌ و فه‌رمانده‌ی ده‌ڤه‌ری برادۆست بووه‌، ساڵی ١٩٧٨ به‌شداری شه‌ڕی بازێ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان   به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨٣ بووه‌ته‌‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی هێزه‌كانی به‌ره‌ی جود، ساڵی ١٩٨٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی پشكنینی پارتی بۆ سنووری لێژنه‌ی لقی سێ و لێژنه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌.

ساڵی ١٩٨٥ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار،‌ ساڵی ١٩٨٨ به‌ نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداری له‌ پلاندانان بۆ ڕزگاركردنی شاره‌زوور له‌ ده‌ستی سوپای عێراقی كردووه‌، ساڵی ١٩٨٨ وه‌ك به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی چوار به‌شداری داستانی خواكوڕك دژ به‌ شاڵاوی سوپای عێراق و هێزه‌ چه‌كداره‌ خیڵه‌كییه‌كانی هه‌واداری كردووه‌، له‌ ساڵانی (١٩٨٥-١٩٨٦) مامۆستای وانه‌ی سه‌ربازی بووه‌ له‌ خولی هه‌شته‌می په‌یمانگای كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ گوندی ڕاژان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌، ساڵی ١٩٨٩ لە کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ‌ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ دوای كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ له‌ ساڵی ١٩٨٩ له‌ ستافی بیست و سێیه‌می لێژنه‌ی لقی دوو به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی لق ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٩١ له‌ ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا به‌رپرسی میحوه‌ری نۆی ڕانیه‌ بووه‌ و به‌شداری له‌ ئازادكردنی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ و ڕانیه‌ كردووه‌، له‌ ڕۆژانی ٧ تا ١٤ نیسانی ١٩٩١ وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك به‌شداری داستانی كۆڕێ دژ به‌ هێرشی یه‌كه‌ زرێپوشه‌كانی سوپای عێراق كردووه‌، ساڵی ١٩٩٢ فه‌رمانده‌ی سوپای پێنج له‌ له‌شكری شۆڕشگێڕی كوردستان (فلك) بووه‌، له‌ ١٦ی ئابی ١٩٩٦ له‌به‌ر خزمه‌تی له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕینی باشووری كوردستاندا له‌ یۆبیلی زێڕینی پارتیدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك مەسعود بارزانی یه‌وه‌ مێدالیای بارزانیی نه‌مری پێ به‌خشراوه‌، له‌ ٢٩ تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٧ وه‌ك فه‌رمانده‌ی كه‌رتی سیده‌كان هێرشی هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی تێكشكاند، ساڵی ١٩٩٩ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌ و خۆی پاڵاوتووه بۆ ئه‌ندامێتی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ڵام ده‌رنه‌چووه‌، ساڵی ٢٠٠٠ به‌رپرسی ده‌زگای باڵای ئه‌یلوول سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌ كه‌ له‌ ٦ی كانونی دووه‌می ٢٠٠٠ باره‌گای له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ كرایه‌وه‌‌، ساڵی ٢٠٠١ پۆستی‌ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ كابینه‌ی چواره‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وەگرتووە.

له‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ی ٢٣ حوزه‌یرانی ٢٠٠٣ له‌ شاری هه‌ولێر وه‌ك یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی ڕێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و به‌شداری له‌ ڕیزی هێزی سوپای عێراق و پاسه‌وانانی سنوور له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ باڵاكانی هێزی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هێزی هاوپه‌یمانان كۆبووه‌وه، ڕۆژی سێشه‌مه‌ی ٢٤ ئایاری ٢٠٠٥ به‌ یاوه‌ری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له‌ سه‌عدون دلێمی وه‌زیری به‌رگری عێراقی فیدڕاڵ كردووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری گشت پێكهاته‌كان له‌ سوپای عێراقدا گفتوگۆیان كردووه‌، ساڵی ٢٠١٠ نوێنه‌ری کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر بووه‌، ساڵی ٢٠١٤ له‌ شه‌ڕی داعشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌وه‌ به‌ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری به‌عشیقه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای موسڵ ده‌ستنیشان كرا.


سه‌رچاوه‌كان:

  1. لیستی ناوی به‌شداربووانی ده‌رنه‌چووی كۆنگره‌ی دوازده‌یه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان، 7 تشرینی دووه‌می 2018ز، ل 1.
  2. أعضاء اللجنة المركزیة والمكتب السیاسي في المؤتمر التاسع 1979، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستاني، العدد 794، أربیل، الأثنین، 12 أب 1996م، ص 5.
  3. محه‌مه‌د حاجی كه‌ریم، پێشمه‌رگه‌ به‌ور ئاساكانی پارتی دۆزه‌خێكی كه‌م وێنه‌ بۆ شه‌ڕه‌نگێز و تیرۆریستان ده‌نێنه‌وه‌، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ 2452، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌، 2 تشرینی دووه‌می 1997ز، ل 4.
  4. ڕێبوار محه‌مه‌د، چوار ژنم هه‌یه‌ و نازانم ژماره‌ی منداڵه‌كانم چه‌نده‌، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م بیكه‌م به‌ پێنج، گۆڤاری رۆناهی، ڕێكخراوی رۆناهی، ژماره‌ 24، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌، 1ی ئابی2002ز، ل ل 18 ـ 19.
  5. هه‌ژار عبدالله‌، پێنج ساڵ به‌سه‌ر داستانه‌ شكۆمه‌ندی یه‌كه‌می خواكوڕك، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ 1735، هه‌ولێر، شه‌مه‌، 4 ئه‌یلولی 1993ز، ل 3.
  6. حەمید ئەفەندی، په‌روه‌رده‌ی هه‌نگ له‌ كوردستان دا، (بێ شوێن ـ چاپخانه‌ی خه‌بات ـ 1986ز)، ل ل 1، 131.
  7. ح.ئه‌فه‌ندی، پیشه‌كیه‌ك ده‌رباره‌ی پارتیزانی له‌ كوردسان دا، (شوێن نادیار ـ چاپخانه‌ی خه‌بات ـ 1984ز)، ل 1.
  8. كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان ی.ن.ك و پ.د.ك و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ڕێوه‌چوو، ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ، ئۆرگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ژماره‌ 3100، ساڵی دوانزه‌هه‌م، سلێمانی، ێشه‌مه‌، 24 حوزه‌یرانی 2003ز، ل 1.
  9. دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی، باشووری كوردستان هۆكاری ده‌ره‌كی و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ناكۆكیی ناوخۆییدا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆكسانا ـ 2018ز)، ل 97.
  10. زاهیر ڕۆژبه‌یانی، به‌رده‌وام بوون یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 1655، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌‌، 27ی ئایاری1993ز، ل 2.
  11. ژیلوان، به‌رده‌وام بوون یان سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 1658، هه‌ولێر، یه‌كشه‌مه‌‌‌، 30ی ئایاری1993ز، ل 3.
  12. ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
  13. البارزاني سیقلد مجموعة مناضلین میدالیات البارزاني، جریدة خه‌بات، لسان حال الحزب الدیمقراطي الكوردستان ـ الموحد، العدد 943، أربیل، الجمعة، 24 أیلول 1999م، ص 4.
  14. برایه‌تی، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 3125، هه‌ولێر، دووشه‌مه‌، 3 ته‌موزی 2000ز، ل 7.
  15. پارتی دیموكراتی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیار، ژماره‌ 9410، 5 تشرینی یه‌كه‌می 1985ز، ل 1.
  16. حامید گه‌وهه‌ری، میدالیای بارزانی به‌رزترین خه‌ڵاتی ڕێزلێنان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ 2015ز)، ل ل 115 ـ 108.
  17. حبیب محمد كریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الكوردستاني ـ العراق (في محطات رئیسیة) 1946 ـ 1993، (دهوك ـ مطبعة خه‌بات ـ 1998م)، ص 174.
  18. سالار حفید، علي العسكري والحكم للتأریخ، (بدون مكان ـ بدون سنة)، ص 173.
  19. حەمید ئەفەندی، داستانی كۆڕێ 7/4 و 9 نیسانی 1991، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ 3063، هه‌ولێر، پێنجشه‌مه‌، 6 نیسانی 2000ز.
  20. دیرۆكی خوله‌كانی كادیرانی پارتی، له‌ شاخه‌وه‌ بۆ شار، (هه‌ولێر ـ سه‌نته‌ری دیراسات و تویژینه‌وه‌و ئه‌كادیمیای پارتی ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ 2019ز)، ل 20.
  21. ڕۆژانی ڕاپه‌ڕین له‌ هه‌گبه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كدا، ڕۆژنامه‌ی برایه‌تی، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ یه‌كگرتوو، ژماره‌ 2159، پیرمام، هه‌ینی‌، 8 ئاداری 1996ز، ل 5.
  22. ڕێباز دلاوه‌ر عومه‌ر، پێگه‌ی باڵه‌كایه‌تی له‌ شۆڕشی ئه‌یلولدا 1961 ـ 1975، ماسته‌رنامه‌ی بڵاونه‌كراوه‌، زانكۆی سۆران، فاكه‌ڵتی ئاداب ـ به‌شی مێژوو، ساڵی 2017ز، ل 68.
  23. الرئیس البارزاني یستقبل وزیر الدفاع العراقي، جریدة التآخي، دار التآخي للطباعة والنشر، العدد 4481، الدورة الثالثة، بغداد، الأربعاء، 25 آیار 2005م، ص 1.
  24. شه‌عبان عه‌لی شه‌عبان، هه‌ندێك زانیاری سیاسی و مێژوویی، چاپی سێیه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ـ 2013ز)، ل 120.
  25. عومه‌ر عوسمان، ژیانی كوردێك، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی حاجی هاشم ـ 2005ز)، ل ل 49، 92، 165، 170.
  26. فاتح ڕه‌سول، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد، به‌رگی سێیه‌م، (سوید ـ 1994ز)، ل 305.
  27. فاتح ڕه‌سول، چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ مێژووی خه‌باتی گه‌لی كوردمان، به‌رگی یه‌كه‌م، (سوید ـ چاپخانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ـ 1979ز)، ل 268.
  28. فازیل ڕه‌ئووف، به‌ره‌و خۆر، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ـ 2001ز)، ل ل 152، 174.
  29. كۆبه‌ندی وه‌قایعی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ خانه‌ی ئه‌ربیل بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ ـ 2010ز)، ل 348.
  30. كه‌یفی هادی، هه‌میشه‌ لقی دوو ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌ و ده‌بینێ، گۆڤاری سه‌فین، ئۆرگانی لێژنه‌ی لقی دووی هه‌ولێر، ژماره‌ 58، هه‌ولێر، چاپخانه‌ی په‌روه‌رده‌، حوزه‌یرانی 2005ز، ل ل 15 ـ 17.
  31. لقی دوو، لقی دوو له‌ نیوسه‌ده‌ی تێكۆشاندا، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ئاراس ـ 2010ز)، ل 42.
  32. له‌ چوارچێوه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی یۆبیلی زێڕیندا، سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی میدالیای بارزانی به‌تێكۆشه‌ران و دایكانی شه‌هید ده‌به‌خشێت، گۆڤاری گوڵان، ژماره‌ 84، هه‌ولێر، 1 ئه‌یلولی 1996ز، ل 9.
  33. مسعود البارزاني، البارزاني والحركة التحرریة الكردیة، المجلد الثالث، الطبعة الثانیة، (أربیل ـ مطبعة وزارة التربیة ـ 2002م)، ص 337.
  34. محه‌مه‌د عه‌لی ئیسماعیل، بیره‌وه‌رییه‌كانم حه‌فتا ساڵ ته‌مه‌ن و زیاتر له‌ نیو سه‌ده‌ خه‌بات، (بێ شوێن ـ 2019ز)، ل 262.
  35. مه‌لا فاروق شوانی، هه‌موو كورد، به‌رگی یه‌كه‌م، (هه‌ولێر ـ چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری ـ 1997ز)، ل 108.
  36. هه‌ڤاڵانی دێرینی پارتی .. له‌ یادی شۆڕشی ئه‌یلولی دا بۆ خه‌بات ده‌دوێن، ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ی 637، چوارشه‌مه‌، 9 ئه‌یلولی 1992ز، ل 6.

بابەتی پەیوەندیدار

چیا هەرکی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

حەمید عەلی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا. 

زانیاری زیاتر

نوری عوسمان شنگالی

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

موحسین کەمال

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر

گوهدار شێخۆ

لە ٦ی تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٢٢ لە کۆنگرەى ١٤یەمى پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری دهۆک لەلایەن ئەندامانى کۆنگرە بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى هەلبژێردرا.

زانیاری زیاتر